WBC count پشکنینی خڕۆکە سپییەکانی خوێن
WBC count
پشکنینی خڕۆکە سپییەکانی خوێن
خڕۆکە سپییەکان جۆرێکە لە خانەکانی خوێن کە لەمۆخی ئێسکدا دروست دەبن، ناوکیان تێدایە بەڵام هیمۆگڵۆبینیان تێدا نیە،خڕۆکە سپییەکان بەشێکە لە سیستمی بەرگری لەش بەهێرشکردنە سەر هەرتەنێکی بێگانە وەک (بەکتریا،ڤایرۆس)یان هەرتەنێکی تر کەدێنە لەشەوەو لەناویان دەبات، خڕۆکە سپیەکان ژمارەیان زۆرکەمترە لەخڕۆکە سوورەکان بەڵام قەبارەیان گەورەترە ,لە5بەشی سەرەکی پێکدێنbasophils,neutrophils, eosinophils,monocytes,
lymphocytes)
ئەو کەرەستانەی کە پێویستن بۆ ئەم شیکارییە:
lanset,alcohol,cotten
white cell pipette
chamber slide
cover slide
WBC diluting fluid(Turks fluid)
شێوازی ئەنجامدانی شیکارییەکە:
سەرەتا 0.4ml لەگیراوەکە ئامادە ئەکەین لەناو تیوبێکدا دایدەنێین، پاشان بە سالین پایپێت 0.02ml خوێن وەردەگرین ودەیخەینە ناو ئەو تیوبەی کەگیراوەکەی تێدایە،پاشان کەمێک شەیکینگی پێ دەکەین و بۆ ماوەی 1-2خولەک چاوەڕێ دەکەین تا بەتەواوی تێکەڵ دەبێ.
چامبەرەکە ئامادە دەکەین لە ژێر مایکرۆسکۆبدا و فیڵدەکە ئەدۆزینەوە کەلە 4چوارگۆشەی گەورە پێکدێت،وە هەر چوارگۆشەیەکی گەورە لە 4چوارگۆشەی بچووک پێکدێن،کەژمارەی هەموو چوارگۆشەکان دەکاتە 64چوارگۆشە هەموو چوارگۆشەکان دەخوێنینەوە و لێکدانی 50 ئەکەین.
ڕێژەی ئاسایی خڕۆکە سپییەکان لەلەشدا
4.5-11×1000cell/cu mm
زۆربوونی خڕۆکەسپییەکان پێی دەڵێن leukocytosis :
-هەوکردن بەهۆی بەکتریاو ڤایرۆس
-شێرپەنجە
-دووگیانی
-زەردوویی
-uremia
کەم بوونی خڕۆکەسپییەکان پێی دەڵێن leukopenia :
-نەخۆشی ڤایرۆسات
-گرانەتا
-هەوکردنی جگەر
-داخورانی گورچیلە
لێدوانەکانی بابەت