platelet count پشکنینی پەڕەکانی خوێن

platelet count
پشکنینی پەڕەکانی خوێن

پەڕەکانی خوێن پێکهاتەیەکی بچووکی ناوخوێنن، کە یارمەتی مەیاندنی خوێن ئەدەن لەکاتی خوێنبەربوون یان برین لەهەر شوێنێکی لەشدا، لەڕێگەی بەستنەوەو لکاندنەوەی ناوپۆشی بۆڕیەکانی خوێن ڕێگە لە خوێنبەربوونەکە دەگرن.پەڕەکانی خوێن لە مۆخی سووری ئێسکدا دروست دەبن و پاشان بۆ بەردەوامیدان بە سوڕی ژیانیان دەگوازرێنەوە بۆ ناو سوڕی خوین.پەڕەکانی خوێن قەبارەیان زۆر بچووکە و تەنها بەشێکی کەم لە قەبارەی خوێن پێکدێنن.

فرمانی پەڕەکانی خوێن:
۱.یارمەتی ڕاگرتنی خوێن بەربوون ئەدەن
۲.تەنگکردن و گرتنی شوێنی برین لەبۆڕیەکانی خوێن
۳.خەزنکردن و گواستنەوەی ماددەکان وەکو histamine

تایبەتمەندی پەڕەکانی خوێن:
۱.نیوەتیرەکەیان ۲ بۆ٤مایکرۆمەترە
۲.شێوەیەکی خڕیان هەیە
۳.ناوکیان نیە
٤.ڕەنگی سایتۆپلازماکەیان شینێکی کاڵە
٥.ماوەی ژیانیان ٨بۆ ۱۲ڕۆژە

ئەو ماددانەی کەپێویستە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە:
Reese Ecker Fluid,alcohol,cotton,lancet, red cell pipet,chamber,petridish,
coverslip,microscope,filter paper

:شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکە
- بەڕێگەی مانوەڵ:
۱.سەرەتا بە lancet پەنجەی کەسەکە کون ئەکەین و لەڕێگەی red cell pipeteەکەوە تاکو پلەی 0.5 خوێن وەردەگرین، وە لەڕێگەی هەمان pipeteەوە گیراوەی Reese Ecker Fluid وەردەگرین تاکو پێوانی 101 . پاشان بەجوانی خوێن و گیراوەکە تێکەڵ دەکەین لەناو pipet ەکەدا بۆ ماوەی 3بۆ 5خولەک.
۲.دواتر یەکەم دڵۆپی ناو pipetەکە دەڕێژین و دڵۆپێکی دواتر دەکەینە سەر chamber .ئەبێ دڵۆپەکە بە جوانی لەنێوان coverslip و chamber بڵاوبێتەوە
۳.دواتر petridish ێک دێنین وکاغەزێکی پاڵاوتنی شێدار لەناویدا دادەنێین.
٤.پاشان ئەو chamber ی کەخوێنەکەمان لەسەری ئامادەکردووە دەیخەینە ناو petridish ئامادەکراوەکە بۆماوەی 15بۆ 20خولەک چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەوەی plateletەکان بە شێداری بمێننەوە.
٥.پاشان chamber ەکە دەخەینە ژێر مایکرۆسکۆب بە 40lense پەڕەکانی خوێن دەژمێرین

شێوازی ژماردنیشیان هەروەکو خڕۆکە سوورەکان وایە تەنها ئەوانە دەژمێرین کە دەکەونە نێوان 5چوارگۆشە دەیانژمێرین و لێکدانی 10000دەکەین بەم شێوەیە ڕێژەی پەڕەکانی خوێنمان دەستدەکەوێ لە یەک ملی مەتر سێجای خوێندا.


ڕێژەی ئاسایی پەڕەکانی خوێن:
150,000-450,000 cell/mm^3

:هۆکارەکانی کەمی و زیادی پەڕەکانی خوێن لە ڕێژەی ئاسایی خۆیان
یەکەم:thrombocytosis
بریتیە لە زیادبوونی ڕێژەی پەڕەکانی خوێن لەڕێژەی ئاسایی خۆیان، هۆکارەکانیشی بریتین لە:
۱.شێرپەنجە
۲.هەوکردنێکی درێژخایەن
۳.نەشتەرگەری
٤.کەمخوێنی،بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە
٥.polycythemia

:نیشانەکانی زیادبوونی پەڕەکانی خوێن
۱.سەرئێشە
۲.سەرگێژبوون
۳.ئازاری سنگ
٤.لاوازی
٥.بوورانەوە
٦.سڕبوونی دەست و پێیەکان

دووەم thrombocytopenia
بریتیە لە کەمبوونی پەڕەکانی خوێن لەڕێژەی ئاسایی خۆیان، هۆکارەکانی:
۱.تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV
۲.کەم دروستبوونی پەڕەکانی خوێن ئەویش بەهۆی کاریگەری تیشک و هەندێک جۆری دەرمان
۳.زیاد بەکارهێنانی کهول
٤.نەخۆشی درێژخایەنی جگەر
٥. aplastic anemia

:نیشانەکانی کەمی پەڕەکانی خوێن
۱.سووربوونەوەیەکی کەم یان زۆر
۲.خوێنبەربوونێکی زۆر لەکاتی بڕین یان برینداربوونی شوێنێکی لەش
۳.خوێنبەربوونی لووت
٤.بوونی خوێن لەناو میز یان پیسایدا


JaypeeDigital | eBook Reader

ليست هناك تعليقات