میدیای Nutrient agar/Nutrient broth چیە؟ وە چۆن ئامادەدەکرێت ؟
Nutrient agar/broth media
میدیایەکی گشتیە بۆ گەشەی کەڕوو وە زۆربەی جۆرەکانی بەکتریای ئاسان چێنراوەکان (Non-fastidious) بەکاردێ ، وەهەروەها بۆ ژماردنی ووردەزیندەوەرەکان(میکڕۆبەکان) لەئاوی ئاوەڕۆ و خواردنەوەو لم و زەوی کشتوکاڵی و پیسایی مرۆڤ بەکاردێت، چونکە زۆربەی ئەو بەھا خۆراکیانەی تێدایە کە پێویستن بۆ گەشەی بەکتریا.
جیاوازیان
جیاوازی Nutrient agar و Nutrient broth تەنها ئەوەیە ئاگار بەکارهاتووە لە Nutrient agar بۆئەوەی ڕەق بێت, جونکە ئاگار ڕەقی دەبەخشێتە میدیاکە، بەڵام Nutrient broth ئاگاری تیدانیە بۆیە هەر بەشلی ماوەتەوە.
پێکھاتەکەی
- Peptone : سەرچاوەی بنەمای نایترۆجینی ئەندامیە کە بۆ گەشەی بەکتریا پێویستە.
- Beef extract/yeast extract : ئەمەش لە ئاودا لێکھەڵدەوەشێ و یارمەتی گەشەی بەکتریا دەدا وەک ڤیتامین و کاربۆھیدرایت و خوێ
- Agar : ماددەی پتەو کردنی میدیاکەیە(تەنها لە Nutrient agar دا هەیە)
- Distilled water : ئاو بنچینەیەکی گرنگە بۆ گەشەی ووردە زیندەوەرەکان و زۆربوونیان ھەروەھا ناوەندێکە بۆ گواستنەوەی ماددە خۆراکیەکان
- NaCl : بوونی کلۆرایدی سۆدیۆم لە میدیاکە کە خەستی خوێی تێدایە رۆل دەگێرێ وەک سایتۆپلازمی ووردە زیندەوەرەکان.
بەکارھێنانی
- بۆ جیاکردنەوە و پاککردنەوە و چاندنی ووردە زیندەوەرەکان(میکڕۆبەکان) و بەکتریا بەتایبەتی بەکاردێت
- هەروەها بەکاردێ بۆ زانینی ژمارەی میکڕۆبەکان لە ئاوی ئاوەڕۆکان و شیرنەمەنیەکان و لە کشتوکاڵیدا.
شیواز و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی
- سەرەتا هەموو پێداویستیەکان ئامادەدەکەی وەک (پاودەری میدیاکە، ئاوی پاڵێوراو(Distilled water)، پیتری دیش یا تیوب بەپێی ویست، هۆکاریکی گەرمکەر ، Autoclave بۆ تەعقیمکردن و ئەو دەفرە شوشەی کە مێدیاکەی تێدا ئامادەدەکەی ....هتد)
- سەرەتا سەیر دەکەی چەند پلەیت پیتری دیشت ( Petri dish) دەوێت بەپێی پڕۆسیجەری خۆت هەر پلەیتەو حیسابی (١٥ بۆ ٢٠) ملیلیتر میدیای بۆ دەکەیت، بەڵام بۆ تویژینەوەی زانستی (٢٠ بۆ ٢٥) ملم ستانداردە...
- بۆ نموونە گەر (5)پلەیتت بوێت بۆ ئیشی سووک ئەوا:-
(5*20=100 ml of media)دەبێ ئامادەبکەی.
*سەیری (Instruction)ی سەر قۆدی(بتڵی) میدیاکە دەکەیت لێی نووسراوە چەند پاودەر میدیا بەرامبەر چەند ئاوی بەکارهاتووە(بۆ نموونە زۆربەی شەریکەکان بۆ Nutrient agar (٢٨) گرامیان داناوە بەرامبەر ١٠٠٠مللتر ئاوی پاڵێوڕاو) پاشان ئەم هاوکێشەیە ڕەچاودەکەیت👇
4. پاشان پاودەرەکەو ئاوە پاڵێوراوەکە لەناو ئەو دەفرە شوشەیە دەکەین کە دەمانهەوێ بۆ ئامادەکردنی میدیاکەو لەسەر هۆیە گەرمکەرەکە دایدەنێین (باشترە Hot plate & stirrer) مان هەبێت جونکە لەیەک کاتدا گەرمی دەکات و تێکەڵیشی دەکات.
5. پاش ئامادەبوونی میدیاکە دەبێ پاکی کەینەوە لە هەموو زیندەوەرە ووردەکان کە لە ژینگەی دەورووبەری میدیاکە هەبووە یان ئەو کەلوپەلانەی بەکارمانهێنان یا لەهەوادا بۆی گوێزراەەتەوە بەهۆی ئامێرێکەوە پێی دەووترێت (auto clave) کە بەتەواوی پاکی دەکاتەوەو هەموو میکرۆب و سپۆرەکان تێکدەشکێنێت.
6. سەری شوشەکە بە ئەلەمنیۆمێک یان سەرەگیرەی شوشەکەبێ( لە فافۆن یا ئاسن دروستکرابێ )یا هەر شتێک لە پلەی گەرمی( 121c) نەتوێتەوە.
7. پاش تەواوبوونی پڕۆسەی پاککردنەوەکە لە ئامێرەکە دەری ئەهێنین و چاوەڕی دەکەین کەمێک ساردبێتەوە و لەناو پلەیتەکەمان یان تیوبەکەمانی دەکەین.
8. پاشان پێویستە بۆ دلنیابوون لەوەی بەباشی میدیاکەمان ئامادەکردووە لەناو ئامێرێکی دادەنێین بۆماوەی 24 کاتژمێر کە پێی دەوترێت (Incubator) یاخود هەڵهینەر.
ئەگەر میدیاکە هیچ گۆڕانکاریەکی تێدا رووی نەدابوو هیچ بەکتریایەک لەسەری گەشەی نەکردبوو ئەوا دلنیادەبینەوە لە دروستی کارەکەمان و بەکاریدەهێنین.
*بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی سەیرێکی ئەم کورتە ڤیدیۆیەی ئامادەکردنی مێدیا بکەن لە موختبر:
نووسینی :محمد مێدیکاڵ مایکڕۆبایۆلۆجیست.
لێدوانەکانی بابەت