پشکنینی سەرجەم پێکهاتەکانی ناوخوێن CBC

       Complete blood count(CBC)  پشکنینی سەرجەم پێکهاتەکانی ناوخوێ 

coulterئەم پشکنینە لەڕێگەی ئامێرێکەوە ئەنجام دەدرێت پێی دەوترێ,

ئەم ئامێرە بەکاردێ بۆ پێوانی پێکهاتە جیاوازەکانی خوێن، کە یارمەتیمان دەدات لە دیاری کردنی چەند جۆرێکی جیاوازی نەخۆشی وەکو (هەوکردن، شێرپەنجە، دیاری کردنی نەخۆشییەکانی مۆخی ئێسک، کەم خوێنی، سالاسیمیا ....هتد) سودی هەرەگرنگی ئەم ئامێرە ئەوەیە کە چەند پشکنینێکی جیاواز ئەنجام دەدا لەیەک کاتدا و بەماوەیەکی زۆرکەم 

پشکنینەکانیش بریتین لە:

1. WBC(پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سپییەکان)

2. MID(پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکان)

3. GRA(پێوانی ڕێژەی گرانیولۆسایتەکان)

4.LYM (پێوانی ڕێژەی لیمفۆسایتەکان)

5. HGB(پێوانی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین)

6. HCT(پێوانی ڕێژەی خوێن)

7.RBC (پێوانی ڕێژەی خڕۆکەسوورەکان)

8. MCV(پێوانی تێکڕای قەبارەی خڕۆکەسوورەکان)

9. MCH(تێکڕای بڕی هیمۆگڵۆبینە لەخڕۆکەیەکی سووردا)

10. MCHC(تێکڕای خەستی هیمۆگڵۆبینە لە خڕۆکەیەکی سووردا)

11. RDW(بڕی گۆڕانی قەبارەی خڕۆکەسوورەکان)

12.PLT (پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێن)

13. MPV(پێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێن)

14. PDW(فراوانی دابەشبوونی پەڕەکانی خوێن)

15. LPCR(پێوانی تێکڕای خەستی پەڕەگەورەکانی خوێن)

پشکنینی گشتی پێکهاتەکانی ناو خوێن دابەش دەبێ بۆ 3 بەشی سەرەکی

خڕۆکە سپییەکانی خوێنWBC

خڕۆکە سپییەکان بەرگری لەلەش دەکەن دژی هەوکردن، ئەگەر ماددەیەکی نامۆ بێتە لەش ئەوا هێرشی دەکاتەسەر و لەناوی دەبات،  جا بەکتریابێت یان ڤایرۆس یان هەر شتێکی نامۆ، قەبارەی خڕۆکە سپییەکان گەورەترە بەبەراورد بە خڕۆکە سوورەکان، بەڵام ژمارەیان کەمترە لە خڕۆکە سوورەکان، بۆیە کاتێک هەوکردن و التهاباتێک لەلەشدا ڕووبدا  ئەوا ژمارەی خڕۆکە سپییەکان WBCبەشێوەیەکی خێرا زیاددەکەن، بۆیە ئەگەر لەفەحسدا  بینیت WBCزیادی کردووە لە ڕێژەس ئاسایی خۆی ئەوە ئاماژەیە بۆ بوونی التهابات،  خڕۆکە سپییەکانیش لە 5بەشی سەرەکی پێکدێن

(Monocyte, Neutrophil, Eosinophil, Basophil, Lymphocyte)

ڕێژەی ئاسایی خڕۆکە سپییەکانی خوێن:

4.4 to 11.0 ×10‌^9/L

ئەو حاڵەتانەی کە تێیدا خڕۆکە سپییەکانی خوێن زیاددەکات:

۱.هەوکردن و التهابات

۲.زیان بەرکەوتن بەشانەکانی لەش وەکو سەکتەی دڵ

۳.پەستانی دەروونی یان بارێکی فیزیایی زۆر توند، وەکو(تای بەرز ، برینداری ، نەشتەرگەری)

٤.عجزی گورچیلە

٥.گوورگە (نەخۆشیەکی پێستە)

٦.سیل

۷.هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی

٨.صەرەتان بەگشتی و صەرەتانی خوێن

۹.لابردنی سپڵ

ئەو حاڵەتانەی کە تێیدا WBCکەم دەکەن:

۱.ئایدز

۲.مەلاریا

۳.چارەسەرکردن بە ماددەی کیمیایی

٤.ئەوجۆرە کەمخوێنییەی کە هۆکارەکەی مۆخی سووری ئێسکە(aplastic anemia)

٥.هۆگربوون بە ماددە کحولییەکان

٦.گەورەبوونی سپڵ

خڕۆکە سوورەکانی خوێن RBC:

خڕۆکە سوورەکان هەڵگری ئۆکسجینن کە لە سییەکانەوە دەیگوازنەوە بۆ شانەکانی لەش، وە لەوێشەوە دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەگێڕنەوە بۆ سییەکان، لەسییەکانیشەوە دەکرێتە دەرەوە لەڕێگەی هەناسەدانەوە، ئەگەر ڕێژەی RBC کەم بێت(anemia) ئەوا شانەکانی لەشمان بڕی تەواوی ئۆکسجینی پێناگات کە پێویستیەتی، وە ئەگەر ڕێژەی RBCبەرز بێت کە پێی دەڵێن (polycythemia) ئەمەش وادەکات خڕۆکەسوورەکان پێکەوەبنوسێن، وە ئەمەش دەبێتە هۆی داخستنێکی بچووکی ملولە خوێنەکان بەمەش گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ شانەکانی لەش قورس دەبێت.

ڕێژەی ئاسایی

-لەپیاواندا   6.1_4.7 million cell/microliter

_لە ئافرەتاندا 5.4_4.3 million cell/microliter

ئەمانەی خوارەوەش پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بەخڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە کە لەڕێیانەوە چەند نەخۆشییەک دیاری ئەکرێ وەک(کەمی ماددەی ئاسن ، نەخۆشی تالاسیما ،کەم خوێنی ،نەخۆشی کەم خوێنی پاقلە....هتد)

MCV (mean corpuscular volume)

MCH (mean corpuscular hemoglobin)

MCHC (mean corpuscular hemoglobin concentration)

RDW (red cell distribution width)

زياددةكةنRBC ئەو حاڵەتانەی کە تێیدا 

۱.ئەوانەی جگەرە ئەکێشن

۲.نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان

۳.نەخۆشی گورچیلە

٤.نەخۆشی جگەر

٥.هەندێک لە شێرپەنجەکان

٦.زۆرخواردنەوەی ئەلکهول

۷.ئەو حاڵەتانەی کە پەیوەندی بە شلەی لەشەوە هەیە، وشکبوونەوە، ڕشانەوە ، سکچوون،ئارەقکردنەوەیەکی زۆر ،هەروەها بەکارهێنانی میزپێکەرەکان،واتە لەم حاڵەتانە کە شلەو فلودی لەش کەم دەکا RBCزیاد دەکا.

*ئەو حاڵەتانەی کە تێیدا RBCکەم دەکا:

۱.کەم خوێنی بەهۆی خوێنبەربوون و خوێن لێ ڕۆشتنی زۆر.

۲.برینی گەدە

۳.شێرپەنجەی کۆڵۆن

٤.تالاسیما

٥.کەمی ڤیتامین B12 و folic acid

پێوانی ڕێژەو خەستی خوێن hematocrit(HCT) or packed cell volume(PCV)

ئەم فەحسە بڕی خڕۆکە سوورەکان دیاری دەکات کەلەناو خوێندا هەیە، واتە ئەو بۆشاییەی کە خڕۆکەسوورەکان داگیریان کردووە لە کۆی گشتی خوێندا ، بۆنمونە ئەگەر HCTڕێژەکەی 38بێت ،ئەوا مانای وایە خڕۆکەسوورەکان %38ی قەبارەی خوێنیان داگیرکردووە، بۆیە HCTفەحسێکی گرنگە بۆزانینی کەم خوێنی و زۆرخوێنی...

ڕێژەی ئاسایی

لەپیاواندا%50_40

لەئافرەتاندا %45_35

پەڕەکانی خوێن platelets:

پەڕەکانی خوێن بچووکترین جۆری خانەکانی خوێنە ، کەگرنگە بۆ مەیینی خوێن، کاتێک خوێنبەربوون ڕوودەدات پەڕەکانی خوێن گەورەدەبن و پێکەوە تۆپەڵ دەبن، بەمەش وادەکەن خوێنبەربوونەکە بوەستێنن، بۆیە ئەگەر ژمارەی پەڕەکانی خوێن کەم بێت ئەوا توانای کۆنتڕۆڵ  و مەینی خوێنبەربوون  کەمدەبێتەوە، هەروەها ئەگەر ڕێژەکەشی زۆربێت ئەمەش کێشە دروست دەکات، چونکە دەبێتەهۆی مەینی خوێن لەلوولە خوێنەکاندا ، هەروەها زۆری پەڕەکانی خوێن لەوانەیە ببێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان (atherosclerosis).....

ڕێژەی ئاسایی پەڕەکانی خوێن:

100,000_450,000 PLT/microliter

*ئەو حاڵەتانەی کەتێیدا پەڕەکانی خوێن زیاددەکەن:

۱. خوێنبەربوون

۲. کەمبوونی ڕێژەی ئاسن

۳.هەندێک نەخۆشی وەکو شێرپەنجە

٤.یان بوونی کێشە لەمۆخی ئێسک(خانە قەدییەکانی دروستبوونی خوێن)

ئەوحاڵەتانەی کەتێیدا پەڕەکانی خوێن کەمدەکات:

۱.لەکاتی دووگیانی

۲.گەورەبوونی سپڵ

 

-شێوازی خوێندنەوەی ئەنجامەکان بەپێی کەم و زیادی پێکهاتەکانی ناوخوێن:

۱.ئەگەر هاتوو RBCو WBC و PLTزیادیان کرد ئەوە مانای polycythemia vera

۲.ئەگەر هاتوو RBCزیادی کرد بەڵام PLT و WBCئاسایی بوون ئەوا secondary polycythemia

۳.ئەگەر هاتوو RBCو WBC و PLTهەموویان کەم بوون ئەوا pancytopenia  بۆ زانینی جۆرەکەی سەیری Reticulocyte دەکەین:

ئەگەر Retics زیادبوو ئەوا Hypersplenism

ئەگەر Reticsکەم بوو ئەوا aplastic anemiaیە

٤.ئەگەربەتەنها RBCکەم بوو مانای کەم خوێنی anemiaیە بۆدڵنیا بوون پشکنینی HBهیمۆگڵۆبین بۆدەکەین  ئەگەر ئەویش کەم بوو ئەوا دڵنیا دەبین کە کەمخوێنیە.

بۆزانینی جۆری کەمخوێنیەکە سەیری ئەمانە ئەکەین MCV, MCH,MCHC

ئەگەر هەموویان کەمبوون ئەواmicrocytic hypochromic anemia

ئەو کەم خوێنیانەی هەمان ئەو سیفەتەیان هەیە ئەمانەن:

_Thalassemia

_Iron deficiency

_Chronic disease

_Sideroblastic anemia

بۆئەوەی بزانین iron deficiency یان thalassemia ئەوا پێویستە blood film دروست بکەین یانHB electrophoresisبزانین کامیانە.

ئەگەر بینیمان وەکو pencil shape ئەوا iron deficiency ئەگەر هاتوو Esinophilیش زۆربوو ئەوا  بەهۆی مشەخۆرەوەیە parasite کەپێی دەڵێن (انکلۆستۆما)

وە ئەگەر  pltکەم بوو دەبێتە هۆی purpura نەخۆشیەکە خوێن لەژێر پێست کۆدەبێتەوە.

ئەگەر MCV,MCH,MCHCزیاد بوون ئەوا Macrocytic anemia یان hemolytic anemia یاخود megaloblastic anemiaکە بەهۆی کەمی ڤیتامین B12 یان B9.

 

ئەگەر MCV,MCH,MCHCئاسایی بوون ئەوا لەوانەیە:

normocytic

acute blood loss

anemia of chronic disease

chronic renal failure

connective tisshue disorders

marrow infltration

٥.ئەگەر هاتوو WBCزیادبوو PLTو RBC کەم بوون ئەوا leukemiaواتا شێرپەنجەی خوێنە.

بۆئەوەی بزانی جۆری لوکیمیاکە acute یان chronic پێویستە bloodfilm دروست بکەین(ئەگەر blast cells واتا خانەی پێنەگەیشتوو immatureمان بینی ئەوا acute, بەڵام ئەگەر blastcells نەبوو ئەوا chronic)

 leukemia کاتێک وتت chronic یان acute دوای هەریەکیان دابەش دەبن بۆ بەشی تر ئەو کارە کاری دکتۆری نەخۆشیەکانی  خوێنە hematologist.

٦.ئەگەر هاتوو WBCزیادبوو بەڵام PLTو RBCئاسایی بوو، ئەوا هەوکردنە infection , جا جۆری هەوکردنەکە بەپێی زیادبوونی جۆرێکی  WBCبەم شێوەیە:

Neutrophils هەوکردنی بەکتریاییە

Lymphocytes هەوکردنی ڤایرۆسییە

Eosinophils مشەخۆرییەparasite یان allergicهەستیارییە 

  ↑Monocytes ئەوا glandular fever

Basophils ئەوا immune disease  





platelets

_ئەگەر هاتوو ڕێژەکەی کەمبێت ئەوا thrombocytopenia, بۆدڵنیابوون پێویستە bleeding test ی بۆبکەی ئەگەر هاتوو زیاتر لە 7خولەک بوو لەوانەیە thrombocytopeniaیان مۆخی ئێسک لە توانای نیە بڕی تەواو دروست بکا یان بەهۆی زۆرتێکشکاندنیانەوە.

-ئەگەر هاتوو ژمارەی PLTئاسایی بوو بەڵام کێشەی خوێنبەربوونی هەبوو ئەوا بەهۆی یەکێک لەم هۆکارانەوەیە:

۱.هەبوونی کێشە لەفرمانی PLT وەکو لە von willbrand disease دا ڕوودەدات.

۲.هەبوونی کێشەی مەینی خوێنە وەکو لە  hemophiliaدا هەیە.

۳.کێشەهەبوون لەبۆڕییەکانی خوێن وەکو لە نەخۆشی Henoch schonlein prpura دا هەیە

 

 

شێوازی ئیش پێکردنی ئامێرەکە:

۱.سەرەتا خوێن لەکەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو تیوبێکی سەرمۆرەوە واتا لەجۆری EDTAبۆئەوەی خوێن مەین ڕوونەدات.

۲.پاشان تیوبەکە لەسەر خولێنەر (shaking)دا ئەنێین بۆئەوەی خوێنەکە لەگەڵ ماددەی anticoagulantەکە تێکەڵ ببێ لەناو تیوبەکە بۆئەوەی خوێنەکە نەمەیەت.

۳.دواتر ناوی کەسەکە لە ئامێرەکە دەنوسین لەبەشی new sample.

٤.پاشان خوێنەکە دەخەینە بەردەم توڵی ئامێرێکەوە ودەست دەنێین بە دوگمەی start و ئامێرەکە   بڕی پێویست لەخوێن هەڵدەمژێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان، دوای کەمتر لەخولەکی ئەنجاممان دەداتێ و پاشان print ی دەکەین .


 

هناك تعليقان (2):

  1. دەستە کانتان خۆشبێت

    ردحذف
  2. سڵاو من هەمیشە کە فەحس ئەکەم( PLT)لە700یا600کەمترنیە ئایا خراپە ئەمە ؟

    ردحذف