ته‌واوكه‌ره خۆراكییه‌كان
كه‌رتی
ته‌ندروستی له جیهانی ئه‌مرۆماندا یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ
داهاتنی هه‌ر پێشكه‌وتنێكدا خزمه‌تێكی زۆری كراوه و زۆربه‌ی مه‌به‌ستی پیشكه‌وتنه‌كانیش
بۆ ئه‌م كه‌رته بووه,
ته‌واوكه‌ره
خۆراكیه‌كان یه‌كێكه له‌و داهێنانه به‌هێزه‌ی كه به‌كاردێت بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی
و كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌ویش به ته‌واوكردنی سیسته‌می خۆراكییه‌كانی له‌شی مرۆڤ
به مادده‌ی خۆراكی كه له ڕووه‌ك و سه‌وزه و میوه سروشتیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت وه‌ك ( ڤایتامین – پڕۆتین – مادده‌ی كانزایی – كاربۆهیدرات – چه‌وری –
ترشه چه‌وری...) وه ئاماده‌كردنیان له تاقیگه به باشترین كوالێتی و
فرۆشتنیان له‌ناو قوت‌و به شێوه‌ی كه‌پسول و تۆز(هاڕاوه) یاخود به
شێوه‌ی شله.
هەندێ لە وڵاتان تەواوکەری خۆراکی بە خۆراک دادەنێن، وە ئەمەش لە کاتێکدا کە هەندێ لە وڵاتان وەک دەرمان یان بەرهەمێکی تەندروستی سەیری دەکەن، کۆمەڵەی دەستوری خۆراکی كه بریتییە لە ڕێکخراوێک لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و چاندنی (ئالفا) شوێنکەوتەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڕێوه دەبرێت ده‌ڵێت : هەموو ئەو تەواوکەرە خۆراکییانەی کە ڤیتامین و ئاسنی تێدایە بە خۆراک هه‌ژمارده‌كرێن.
ته‌واوكه‌ره خۆراكیه‌كان بۆ زۆر مه‌به‌ست مرۆڤ ده‌توانێت به‌كاری بهێنی له چه‌ندین ڕوه‌وه وه بێگومان هیچ زیانیكیان نیه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی سنوردار و له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆر‌دا به‌كاربهێنرێن، چونكه ته‌نها و ته‌نها ئامانجی سه‌ره‌كی له خواردنی به‌ده‌ست هێنانی بڕی پێویست یاخود زیادكردنی رێژه‌ی مادده خۆراكیه‌كانی له‌شه جا ئایا بۆ مه‌به‌ستی وه‌رزش كردن به‌كاربێت یاخود بۆ سیسته‌می خۆراكی له‌ش یانیش بۆ مه‌به‌ستی كێش دابه‌زاندن و زیادبوونی كێش و به‌هێزبوون و گه‌شه‌كردنی ماسولكه‌كان ....
ئایا
ته‌واوكه‌ره خۆراكیه‌كان زیانیان هه‌یه یاخود كاریگه‌ری لاوه‌یكییان هه‌یه بۆ
سه‌ر ته‌ندروستی؟
به گوته‌ی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه زانستییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان ئه‌وه
دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌بێ ڕێنمایی پزیشكی
پسپۆر كاریگه‌ریه‌كی خراپی ده‌بێت ، هه‌میشه‌ش پزیشكان رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن
به‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌واوكه‌ره خۆراكیه‌كان به‌كاردێنن نابێ هیچ كێشه‌یه‌كی
ته‌ندروستیان هه‌بێت.
چونكه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی دروست بوونی به‌ردی گورچیله لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گورچیله‌كانیان ناته‌واون وه كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره لای توشبوانی نه‌خۆشیه‌كه وه زۆر به‌كارهێنانی ده‌بێته هۆی وشك بوونی پێست و كه‌ڵه‌كه‌بوونی شله‌ی مێشك و ئازاری ئێسك كه هه‌موو ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ش بۆ زۆربوونی رێژه‌ی ڤایتامینه‌كان و به‌ها خۆراكییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
قوتابی
مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی
لێدوانەکانی بابەت