ڤایڕۆسی نوێ و نەخۆشی ئێکس x

ساڵی ڕابردوو توێژینەوەیەک بڵاو کرایەوە کە لەوڵاتی نەمساکرابوو تیایدا ژمارەیەک خەڵک تاقیکردنەوەیان لەسەر کرابوو یەک لەسەر حەوتی خەڵکەکە هەڵگری ڤایرۆسێک بوون لەجۆری بەکتریاخۆرکە.

*وەک ئەزانین ڤایرۆس جۆرێکی هەیە کە تەنها لەسەر بەکتریاکان ئەژین ، وەک لەوێنەکە ئەیبینن ئەمە وێنەی ڕاستەقینەی ڤایرۆسەکەیە کە هەوڵئەدات بەکتریایەک توش بکات. ئەم حاڵەتە مەترسیەکی گرنگی دروست کردووە چونکە چەندین بەکتریا هەیە دوای ئەوەی بەکتریاخۆرکەکە بۆماوەکەی ئەخاتە ناوی لەجیاتی ئەوەی بەکتریاکە بمرێت بەڵکو بەهێزتر ئەبێت و جینەکانی ڤایرۆسەکە ئەبنە قەڵغان و چەک بۆی ،ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی(WHO) بەئەندازەیەک ئەترسن لەهێرشی مایکڕۆبەکان کە داتایەکیان بەکراوەی کردۆتەوە بەناوین نەخۆشی ئێکس (Disease  x ) واتا نەخۆشیەکی نەزانراو ، چاوەڕێ ئەکەن نەخۆشیەک بڵاو ببێتەوە کە نە چارەسەری بزانرێت نەزانیاریان لەسەر هۆکارەکەی هەبێت ، وەک چۆن پێشتر لە ڤایرۆسی زیکا و ئیبۆلا و کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید ١٩) ڕوویدابوو.




ليست هناك تعليقات