شیکاری (Islet cell antibody)
شیکاری (Islet cell antibody)
بريتيه له دەستنیشانکردنی ڕێژەی ئه و دژەتەنانەی كه هێرش
دەکەنه سەر خانەكانی پەنكرياس (Beta Cell) كه به رپرسن له دروستكردنی ئینسولين Insulin
له لەشدا، ئەم دژە تەنانه پێکدێن له پڕۆتينێک که لەلایەن سیستمی بەرگری له شەوه دروست
دەكرێت دژ به لەش و کار له فرمانی پەنكرياس دەكات و بڕی بەرهەمهێنانی ئنسۆلين (Insulin)
كەم دەكاتەوه و ده بێته هۆى سەرهەڵدانى يەكێك له باووترين نەخۆشيەكانی جیهان ئەويش
نەخۆشی شەكرەیه.
نەخۆشی شەكره (Diabetes):
نەخۆشی شەكره يەكێكه له باووترین نەخۆشيەکانی جیهان که ملیۆنان کەس بەدەستيەوه
دەناڵێنن ، بەگشتی نەخۆشی شەكره دابەش دەكرێت بۆسەر دوو جۆری سەرەكيدا
" شەکرەی جۆری یەک (Type 1 Diabetes)
شەکرەی جۆری دوو (Type 2 Diabetes).
• شيكارى (Islet cell antibody) بۆچی ئه نجام دەدرێت؟
* كاتێک کەسێک تووشی نەخۆشی شەكره دەبێت. پێویسته دەستنيشانی جۆری شەکرەکەی
بكرێت (ئايا شەکرەی جۆری 1) یان (شەکرەی جۆری 2) . بۆ دەستنیشانکردنی جۆری شەكره
پێويسته شیکاری ئەو دژە تەنانه ئەنجام بدرێت که دژ به خانەکانى پەنكرياس كاردەكەن
- يان بۆ ئەو كەسانەی که ڕێژەی شەکرەیان له ڕێگەی دەرمان و پارێزی خۆراکیەوه به ئاسانى
کۆنتڕۆڵ ناکرێت پێویسته ئەم شیکارییه ئەنجام بدەن.
سوودی لێ و وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانكردنی پێشوەختەی تووشبوون به جۆرى يەكەمی
نەخۆشی شەكرە لەو كەسانەی کە ئەندامێکی پلەیەکی خێزانەکەی تووشی هەمان جۆر
هاتووە
پەیوەندی نێوان (Islet cell antibody) و نەخۆشی شەكرە:
دژەتەنەکە هێرش دەکاتە سەر خانە کانی پەنكرياس (Beta Cell) و تێكيان دەشكێنێت بەمەش بڕی
بەرهەم هێنانی هۆرمۆنی ئینسۆلین Insulin) زۆر كەم دەبێتەوه و بەرەونەمان دەچێت
ئینسۆلين (Insulin) هۆرمۆنێکه یارمەتی خانەكانى لەش دەدات بۆ بەكارهێنانى گلوكۆز glucose وەک سەرچاوەی سه رەکی وزە، کاتێک بڕی ئینسۆلین کەم بەرهەم بهێنرێت
لەلایەن پەنكرياسەوه شەکر لە خوێندا كەڵەکە دەبێت (Hyperglycemia) لەلایەن خانەکانەوە
بەكارناهێنرێت و دەبێته هۆى نەخۆشی شەکرە که ئەوەيان بە جۆری یەکەمی شەكرە ناسراوە.
زیاتر لە%95ی ئەو کەسانەی که جۆری يەكەمی شەكرەيان هەيە بە هۆی دژەتەنەکانەوە
تووشبوون ، چونكه لە جۆری دووەمی شەكرە دژە تەنەكان بەهیچ جۆرێک ڕۆڵ نابینن ، هەربۆیە
شیكاری دژه تەنەکانی پەنکریاس گرنگترین شیكاريە بۆ جیاکردنەوەی هەردوو جۆرى شەكرەو
وەرگرتنی چارەسەری دروست
مانای شيكاريیەکه چی دەگەیەنێت؟
* ئەگەر دە تەنەكه (Islet cell antibody) بوونی هەبوو له لەشدا مانای وایه جۆری یەکەمی
شەكرەيە (Type 1 Diabetes)
- ئەگەر دژەتەنەکە lslet cell antibody نەبوو مانای وایه جۆری دووەمی شەکرەیە Type2 Diabetes
هەندێک جار لە جۆری یەکەمی شەكرەشدا دژە تەنەکه دەرناکەوێت، بەهۆی هەرهۆكارێكی
ترەوە بێت پەنكرياس بڕی پێويست لە ئینسۆلين بەرهەم ناهێنێت بەڵام ئەمە حالەتێکی
دەگمەنە.
لێدوانەکانی بابەت