ده‌رمانی دێكسامیثاسۆن بۆ كۆڤید-19 !

ده‌رمانی Dexamethasone ناسراو به‌ Dexpak  له‌ گروپی ‌ كۆرتیكۆستیرۆیده‌كانه‌ كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن  و كاریگه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ر‌گری جه‌سته‌ به‌كاردێن


بۆچی به‌كاردێت ؟ 
* به‌كارده‌هێندرێ بۆ  چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی ( پێست ، رۆماتیزم ، هه‌ستیاری ، شێرپه‌نجه‌ ، گیرانی بۆڕییه‌ هه‌واییه‌كانی سییه‌كان ، له‌گه‌ل ئه‌نتیبایۆتیك به‌كارده‌هێندریت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سیل )
* له‌كاتی دووگیانی : بۆ ڕێگری گرتن له‌ گه‌وره‌بوونی ڕژینی  ئه‌دریناڵ له‌  كۆرپه‌كه‌ ، وه‌  هاندانی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له‌ .
* چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی  به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئندامی هه‌ناسه‌ : بۆ خێرا چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كان .
* هێڵنجدان و ڕشانه‌وه‌  : دوای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌درێت به‌ نه‌خۆش . 
* چاره‌سه‌ری  ناله‌بارییه‌كانی رژێنه‌كان : وه‌ك addison's disease    ،  قه‌ده‌غه‌ی زیاد ده‌ردانی هۆرمۆنی ACTH له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گه‌وره‌بوونی ڕژێنی ئه‌ندریناڵیان هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كی زگماكییه‌ . 


چۆن كار ده‌كات   ؟
دێكسامیثاسۆن ده‌به‌سترێ به‌ وه‌رگری ستیرۆیدی له‌ ناوكی خانه ، وا له‌ خانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و پرۆتینانه‌ دروست بكات كه‌ قه‌ده‌غه‌ی چوونی  خرۆكه‌سپییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ شوینی هه‌وكردنه‌كه‌ ...
 ‌ سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌ هۆی چالاككردنی (دامركێنه‌ری به‌رگری جه‌سته – immune suppressor  ) ‌ و میكانیزمی دژه‌ هه‌وكردن .

كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی چین ؟ 
( ئازاری گه‌ده‌ ، سه‌رئێشه‌ ، تیكچوونی سوری مانگانه‌ ، زیپكه‌ ، وشكبوونی پێست ، ناڕێكی بینین ، زیادبوونی ئاره‌زووی خواردن ، زیادبوونی كێش ، سه‌رسوڕان ) 

په‌یوه‌ندی به‌ كۆڤید-19 چییه‌ ؟
كۆڤید-19 ده‌بێته‌ هۆی كۆكردنه‌وه‌ی برێكی زۆری‌ سایتۆكاین به‌تایبه‌ت IL-6  له‌ناو سییه‌كان كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ زیادكردنی هه‌وكردن له‌ناو سییه‌كان به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته‌،  به‌مه‌ش شله‌یه‌كی زۆر كۆده‌بیته‌وه‌ .   دێكسامیثاسۆن ڕێژه‌ی ده‌ردانی سایتۆكاینه‌كان بۆ سییه‌كان  كه‌مده‌كاته‌وه‌ .

دێكسامیثاسۆن له‌لایه‌ن  randomized Evaluation of COVID-19 Therapy , RECOVERY trial  له‌ زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌( trial )  
سه‌ره‌نجام  
1/3  مردنی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ كرابوو .
1/5  مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئۆكسیجینیان بۆ دانرابوو .
هیچ سوودیكی نه‌بووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ ئۆكسجین و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد نه‌بووه‌ .

تێبینی : ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌لایه‌ن FDA  ، WHO ‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێدراوه كه‌ به‌كاربهێنردێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ نیشانه‌كانیان زۆر توونده‌ .

نوسین و ئاماده‌كردنی : شكار رێبوار 
خویندكاری مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی


ليست هناك تعليقات