جیهانی میكرۆبه‌كان! چی ده‌زانیت ده‌رباره‌ی به‌كتریا، كه‌روو،ڤایرۆس، مشه‌خۆر، پریۆن ؟


لێرەدا باسی جیهانێک دەکەین کە مرۆڤ ناتوانێت بەئاسانی لەم جیهانە ئالۆزە بگات بەبێ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان یان ئامێرە پێشکەوتووەکان ئەو جیهانەش جیهانی مایکرۆبایۆلۆجییە یان جیهانی میکرۆبەکان، لە زانستی مایکرۆبایۆلۆجی تەرکیزی تەواو دەخەینە سەر ئەو شتە بچووکانەی بە چاو نابینرێت جا میکرۆب بێت یان خانە یان پێکهاتەیەک.

 

بەلام لە مایکرۆبایۆلۆجیدا زیاتر گرینگی دەدەین بە میکرۆبەکان بە تایبەتیش( بەکتریا، کەروو، ڤایرۆس، پاراسایت، پریۆن)، هەر یەک لەم میکرۆبانە یان پێکهاتانە کۆمەلێک تایبەتمەندی خۆیان هەیە، مرۆڤ بە رێگایی جیاواز تووشی نەخۆشی دەکەن سەرەرایی میکرۆبەکان مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکەن لە هەمان کاتدا میکرۆبەکان سوودێکی یەکجار گەورەی هەیە بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی، چونکە میکرۆبەکان جگە لەوەی کە یارمەتی لەشی مرۆڤ دەدەن لە هەمان کاتیشدا وەک پیشەسازی و زیاد کردنی سامانی ولات سوودی لێ وەرگیراوە.

 

لێرەدا بە کورتی باسی ئەو میکرۆبانە دەکەین

 

بەکتریا: زیندەوەرێکی ناوک سەرەتایی و تاک خانەییە، دیواری خانەی هەیە کە خانەکە دەپارێزێت و شێوە بە خانەکە دەدات، پەردەی خانە یارمەتی خانە دەدات لە لە هاوسەنگی ژینگەیی ناو خانە و دەرەوەی خانە، هەروەها بەکتریا ناوکی نییە تەنها بۆماوە زانیارییەکانی(DNA) تێداییە، هەندێ لە جۆری بەکتریاکان کەپسوولیان هەیە لە دەرەوەی دیواری خانە ب ئەمەش بە هامان شێوە کاری پاراستنە بەلام بە شێوەیکی تۆکمە، هەنێ خۆری تری بەکتریاش توانایی دروستکردنی سپۆریان هەیە ئەو بەکتریایانەی سپۆر دروست دەکەن زۆر مەترسیدارن چونکە لەناچونیان ئاسان نییە، بەکتریا لە رێگایی پەردەی خانە هەناسە دەدات.

 

کەروو: زیندەوەرێکی ناوک راستەقینە و تاک خانەییە، کەروو بە بەراورد بە بەکتریا زۆر ئالۆزترە چونکە پێکهاتەی خانەی زیاترە و ئالۆزترە چارەسەرکردنیشی زەحمەترە لەوانیتر چونکە پێکهاتەی کەروو نزیکترە لە خانەی مرۆڤ بە بەراورد بە میکۆبەکانی تر، بە نزیکی ٨٠ هەزار جۆری هەیە بەلام لە پزیشکیدا تەنها گرینگی بە ٤٠٠ جۆری دەدرێت، بە هەمان شێوە کەرووش دیواری خانە و پەردەی خانەی هەیە هەروەها مایتۆکۆندریا و دەزگایی درهاویشتن هتد... ، گرینگترین سوودی کەروو کە سوودی گەیاندووە بە مرۆڤایەتی دروست کردنی ئەنتیبایۆتیکە دژی زیندەوەرەکانی تر بە تایبەتیش بەکتریا.

 

مشه‌خۆر: زیندەوەرێکی ناوک راستەقینەی تاک خانەییە، بە شێوەیەکی گشتی ئەو زیندەوەرە بێ خانە خوێ ناتوانێت بژیت و سوود لە خانەی تر وەردەگرێت، پاراسایت پۆلێن دەکرێت بۆ دووبەش سەرەتاییەکان(Protozoa) و کرمەکان(Helminths)

 

ڤایرۆس: ئەم پارچەیە لە هەندێ کاتدا بە زیندەوەر دادەنرێت، لە هەندێ کاتدا بە نازیندوو دادەنرێت، بێگومان کاتێک لە دەرەوەی لەشە وەک شتێکی بێ گیان و بێ زیان دادەنرێت، بەلام هەر کە گەیشتە ناو لەش و خانەی ئامانج دەست دەکات بە ئەنجام دانی فرمانەکانی خۆی، ڤایرۆس بە گشتی بۆماوەکەی RNAییە یان DNA وە هەندێ لە ڤایرۆسەکان بەرگی دەرەوەیان هەیە بەلام هەندێکیان بەرگی دەرەوەیان نییە، کاتێک ڤایرۆس هێرش دەکاتە سەر بەکتریا ناو دەبرێت بە (Bacteriophage)، هەروەها ئەوەندە بچووکە بە نانۆ پێوانە دەکرێت، جگە لە زیانەکانی بێگومان سوودیشی لێ وەردەگیرێت لە بواری پزیشکی، لە زانستی نوێ ڤایرۆس وەک گوێزەرەوەیک بەکاردێت بۆ گواستنەوەی دژە زیندەیەکان و هتد لەناو لەشی مرۆڤدا بە سوود وەرگرتن لە تەکنیکی نانۆ.

 

پریۆن: ئەمەش کۆمەلە ترشێکی ئەمینیە و هێرش دەکەنە سەر خانەی مرۆڤ، پریۆن بە نازیندوو دادەنرێت بێگومان هەر میکرۆبێک کە پەردەی خانەی نەبوو ئەوا بە زیندەوەر دانانرێت سەرەتایی ئەم نەخۆشیە دەگەرێتەوە بۆ هۆزێک کە دوایی مردنی خەلکەکەیان دەستیان دەکرد بە خواردنی مێشکی کەسی مردووەکە.

 

بۆ دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە لە لایەن میکرۆبەکان تووشی مرۆڤ دەبێت پشت بە چەند رێگاییەک دەبەستین، سەرەتا ئەگەر باسی بەکتریا و کەرووبکەین بە رێژەیەکی باشدەتوانین لە رێگایی زەرع کردن نەخۆشییەکان دیاریبکەین، دوای وەرگرتنی نموونە و ئەنجام دانی پشکنین بۆ نموونەکە دەگەین بەو ئەنجامەی کە چ میکرۆبێکە.

لە بارەی ڤایرۆس و پریۆن بێگومان ئەوانە زەرع کردنیان زەحمەتە و ناتوانین بیانخەینە سەر میدیا و پشکنینەکانیان بۆ ئەنجام بدەین، بۆیە دەتوانین لە رێگایی بۆ ماوەکانیان جۆری ڤایرۆسەکان دیاریبکەین باشترین ئامێریش کە پشتی پێ ببەستین بۆ دیاریکردن نەک ڤایرۆس بەلکو میکرۆبەکانی تریش PCR لە رێگایی جیناتی میکرۆبە دەتوانین تەواوی زانیارییەکان بە دەست بخەین.

 

جگە لەو میکرۆبە زیان بەخشانە ئەوانیتر هەمووی سوود بەخشن و سوود بە مرۆڤ دەگەینن، بەکتریاکان و کەرووەکان لەسەر زۆربەی لەشی مرۆڤ هەیە و لە هەر شوێنێک لە لەش کارێک بۆ مرۆڤ ئەنجام دەدات بۆ نموونە بەکتریا و کەرووەکانی سەر پێست تەواوی پێستمان دەپارێزن لە کۆبوونەوەی بەکتریا زیان بەخشەکان، یانE.coli لەناو ریخۆلە یارمەتی دەرێکی باشە تاکو ڤیتامین K تێک بشکێت و هەلبمژرێت.

 

هەروەها میکرۆبەکان سوودێکی یەکجار باشیان هەیە لە کۆنترۆل کردنی نەخۆشیاکانی تر  بۆ نموونە بەکارهێنانی E.coli بۆ کۆنترۆل کردنی شەکرە، ئەم کردارە چۆن ئەنجام دەدرێت؟ بەلێ دوایی دەستنیشان کردن و ناسینەوەی بەکتریاکە دەست دەکەین بە دەرهێنانی پلازمیدەکەی بە چەند تەریقەیق دواتریش Cloningی بۆ ئەنجام دەدەین و پلازمیدەکە دەخەینەوە ناو بەکتریاکە دواتر لە رێگایی ڤاکسین بەکتریاکە داخلی لەشی دەکەین و هەر کە بەکتریاکە دەستی کرد بە دابەش بوون لەگەل خۆی ئەنسۆلین زیاد دەکات و ئەنسۆلین لە لەش رێک دەخات، لێرە بە کورتی باسی رێگاکەمان کرد بە هەمان شێوەش سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ هۆرمۆنی گەشە لە مرۆڤ.

هەروەها سوود لە زەهری بەکتریایی Clostridium botulism وەرگیراوە لە بواری جوانکاری کە بۆتۆکسی پێ ئەنجام دەدرێت.

هەرەوەها کەرووەکانیش بەکاردێن لە بواری پیشەسازی وەک دروست کردنی نان و پەنیر و بۆییە و دروست کردنی دەرمانەکان بۆ دژی میکرۆبەکانی تر و جۆرەها شتی تر.

ڤایرۆسەکانیش بە هۆی بچوکی قەبارەیان چەند بیردۆزێکیان داناوە تاکو سوودی لێ وەرگرن بۆ گواستنەوەی دەرمان( ئەنتیبایۆتیک)لەناو لەشی مرۆڤ بە تایبەتیش ئەو شوێنانەی کە دەرمان بە شێوەیەکی زەحمەت دەگاتێ بەتایبەتیش مێشک، بۆ ئەم تەکنیکەش سوود لە تەکنیکە نانۆ پارتیکل وەردەگیرێ چونکە تاکنیکی نانۆ جگە لە بچووکیەکەی رووبەریش زیاد دەکات بۆ گواستنەوەی دەرمان.



هناك تعليق واحد: