چی دەزانیت دەربارەی ھەوکردنی جگەر؟
جگەر ئەندامێکی گرینگی جەستەمانە کە چەند فرمانێکی گرینگ لە جەستەمان رادەپەرێنێت
ئەوانیش بریتین لە:
١- دەردانی شلەی زراو کە زۆر گرینگە بۆ کردەی ھەرس
٢-فلتەرکردن و پالاوتنی ھەر ژەھرێک کە دێتە جەستەمانەوە
۳ـ دەردانی کۆلسترۆل و ھۆرمۆن
٤ـ تێکشکاندنی کاربۆھایدرەتەکان و چەوری و پرۆتین
٥ـ ئاکتیڤکردنی ئەو ئەنزیمەکان کە ئەوانیش پرۆتینی تایبەتن بۆ چالاکیەکانی جەستەمان
٦ـ کۆکردنەوەی گلایکۆجین(شێوەیەکە لە شەکر)کانزاکان و ڤایتامینەکان
۷ـ دروستکردن و بەرھەم ھێنانی پرۆتینەکانی خوێن وەکو (ئەلبومین) وەھەروەھا فاکتەرەکانی مەین (clotting factor)
ھەوکردنی جگەر ھۆکاری زۆرە یەکێک لەوانە بەھۆی ڤایرۆسەوە توشمان دەبێت کە چەند جۆرێک لە خۆ دەگرێ (hepatits A-B-C-D-E virus)
بەشی یەکەم: hepatitis C هەوکردنی جگەر لە جۆری C
دەتوانین بلێین جۆرێکی باوە لەناو کۆمەڵگا بەشێوەیەکی سەرەکی لە سەرەتای تووشبونمان
بێ نیشانەیە بۆ چەند سالێک وەتا کاتێک نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە بەدەردەکەوێ
کە جگەرمان فرمانەکانی بە تەواوەتی جێبەجێ ناکات ئەمەش دەبێتە ھۆی دەرکەوتن نیشانە لە
جەستەمان وەکو لاوازی ،نەبوونی حەزی خۆراک ، تاریک بوونی رەنگی میز،خوێن بەربوون،ئازاری ماسولکەکان ،
ھەلئاوسانی سک،ھەندێکجار ھەلئاوسانی قاچەکان
کەواتە باشترین رێگە پێویستە خۆمان بپارێزین لە توشبوون بە ھەر ڤایرۆسێک
پێویستە پاکو خاوێنی بپارێزین ، وە کارمەندی تەندروستی پێویستە وریا بێت
لە کاتی بەکار ھێنانی نیدل و سرنج، ئەم ڤایرۆسە بەشێوەیەکیسەرەکی بە بەرکەوتنی شلەکانی لەش دەگوازرێتەوە،
لەکاتی گواستنەوەی خوێن ئەبێتە ھۆی گواستنەوەی لە کەسی توشبوو بۆ کەسیتوشنەبوو
شێوازی شیکار کردنی ئەم جۆرە ڤایرۆسه بە دوو شێواز ئەبێ
١- شیکارێکی سێرۆلۆجیی: کە سامپلێک لە نەخۆش وەردەگیرێ شیکار دەکرێ بۆ دیاریکردنی
دژە تەن دژی ڤایرۆسەکە
٢- ئەو کەسانەی کە دژە تەنیان بۆ دروست بووە پێویستە شیکاری ناوکە ترشی RNA بکەن بۆ دڵنیا بوون لە رێژەی ڤایرۆسەکە لەجەستەیاندا
کە لە ٪30 توشبووان چاک دەبنەوە لە خۆوە جەستەیان بەرگری بۆ دروست ئەکا.
ئەم تێستە گرینگە بۆ چارەسەرکردنی کەسی توشبوو وە ئەم ڤایرۆسە ھۆکارێکە بۆ توشبوون بە ژێرپەنجەی جگەر
کەواتە تۆ 🚫🚫🚫خۆت بە دوربگرە لە WC شوێنە گشتەکان🚫🚫🚫 تۆی کارمەندی تەندروستی لەبەردەم مەترسیدای بۆ توشبوون کەواتە بە وریاییەوە کارەکانت بکە.
نوسینی: بەھرە جبار، مایکرۆبایۆلۆجیست
لێدوانەکانی بابەت