RBC count test پشکنینی خڕۆکەسوورەکانی خوێن
RBC count test
خڕۆکەسوورەکان شێوەیەکی خڕی دوولا قوپاویان هەیەو بێ ناوکن و ڕەنگێکی سووریان هەیە، بەهۆی ئەو هیمۆگڵۆبینەی کە هەڵیانگرتووە. خڕۆکەسوورەکان ئاسایی بەچاو نابینرێن بەڵام بەڵام دەتوانین لە ڕێگەی مایکرۆسکۆپەوە بیانبینین.
*تایبەتمەندییەکانی خڕۆکەیەکی سووری پێگەیشتوو:
۱.شێوەیەکی خڕی دوولا قوپاوی هەیە
۲.ناوکی نیە
۳.نیوەتیرەکەی ۷.٥مایکرۆمەترە
٤.ئەستووریەکەی لە لێوارەکانیدا ۲.٥مایکرۆمەترەو لەناوەڕاستیشدا ۱ مایکرۆمەترە
٥.بۆماوەی ۱۲۰ڕۆژ دەژی
٦.قەبارەکەی FI 90بۆ FI 95
-فرمانی خڕۆکە سوورەکان:
۱.ئۆکسجین هەڵدەگرن و دەیگوازنەوە لە سیەکانەوە بۆ خانەو شانەکانی لەش.
۲.دوانەئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەگرن لە خانەوشانەکانەوە بۆ سیەکان
۳.پێکدێن لە هیمۆگڵۆبین
٤.جۆره antigenێکی تایبەتیان لەسەرە بۆ دیاریکردنی جۆری گروپی خوێن بەکاردێ RH factor
٥.هاوسەنگی ترشی و تفتی خوێن دەپارێزێت
٦.هاوسەنگی ئایۆنەکان دەپارێزن لەناو خوێندا
۷.هاوسەنگی لینجی خوێن دەپارێزن
٭ڕێژەی ئاسایی خڕۆکە سوورەکان و هۆکاری کەمی و زیادیان:
یەکەم:Erythrocytosis
بریتیە لە زیادبوونی خڕۆکە سوورەکان لەڕێژەی ئاسایی خۆیان واتە زیاتر لە 5500ملیۆن خانە لەیەک ملیمەتر سێجای خوێندا.
:ئەم هۆکارانەش دەبنە هۆی زیادبوونی خڕۆکەسوورەکان:
جگەرەکێشان
نەخۆشی بۆماوەیی دڵ
ناتەواوی گورچیلە
دووەم :Erythrocytopenia
بریتیە لەکەمبوونی خڕۆکەسوورەکان لەڕێژەی ئاسایی خۆی،واتە کەمتر لە 3500ملیۆن خانە لەیەک ملیمەتر سێجای خوێن.
ئەم هۆکارانەش ئەبنە هۆی کەمی ڕێژەی خڕۆکەسوورەکان لەناو خوێندا:
خوێنبەربوون
ناتەواوی مۆخی سووری ئێسک
folate deficiency
⚫ڕێژەی ئاسایی پشکنینەکە:
3.5_5.5million cell/mm^3
*شێوازی ئەنجامدانی پشکنینی RBC count
ئەم پشکنینە بە ڕێگەی ئامێری cbc و مانوەڵیش دەکرێت
بەڕێگەی مانوەڵ:
۱.سەرەتا پەنجەی کەسەکە بە lancetکون دەکەین و دواتر یەکەم دڵۆپ خوێن بەلۆکەیەک دەسڕین.
۲.پاشان لەڕێگەی RBC pipetەوە خوێنەکە وەردەگرین تاکو پلەی 0.5 دواتر RBC pipetەکە تاکو پلەی 101 لە formal citrate تێدەکەین وبەجوانی تێکەڵیان دەکەین لەناو RBC pipetەکە بۆماوەی 3 بۆ 5خولەک.
۳.دواتر یەک دڵۆپ لەو خوێنەی کەلەناو RBC pipetەکەدایە دەیکەینە بەینی chamber و cover slipەکەوە
٤.دواتر لەژێر مایکرۆسکۆپدا سەیری دەکەین وبە lense40دەیخوێنینەوە.ئەو خڕۆکە سوورانەی دەکەونە ناو 5چوارگۆشە دەیانژمێرین و لێکدانی 10000 دەکەین بەم شێوەیەش ڕێژەی RBCەکانمان بۆ دەردەچێت.
لێدوانەکانی بابەت