حاڵەتی توشبون بە تاعوونی ڕەش تۆمارکرا لەچین و ھۆشداری دەدەرێتە دانیشتوانەکەی

حاڵەتی توشبوون بە تاعونی ڕەش(بوبۆنیک) تۆمارکرا لەھەرێمی مەنگۆلیای ناوەوە لە وڵاتی چین.

یەکەم حاڵەت لەشاری بەیانور تۆمارکرا لەشەممەی ڕابردوو. کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایەو لەحاڵەتێکی جێگیردایە، ھۆکاری توشبوونی دیار نییە.
بەوھۆیەوە شارەکە خرایە ژێر ھۆشداری ئاستی سێ بۆ ڕێگری کردن لە تاعون کەتاکو کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.
ھۆشداری دەدرێتە خەڵکی شارەکە دژی ڕاوکردن و خواردنی یان گواستنەوەی ئاژەڵی توشبوو بەتایبەتی مارمۆتەکان. وە ڕێنمایی دەدرێتە خەڵکی تاوەکو ئاگاداری لایەینی پەیوەندیدار بکەنەوە لەھەر حاڵەتێکی مردن یاخود نەخۆشکەوتنی گیاندارە قرتێنەرەکان.

دووەم حاڵەتی گومان لێکراویش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. کە بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵی مارمۆت ھەبووە.
شایەنی باسە مانگی پێنجی ڕابردوو دوو کەس مردن بە تاعونی بوبۆنیک دوای خواردنی گۆشتی مارمۆت.
بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ساڵانە ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کەس توشی ئەم تاعونە دەبن.

تاعونی بوبۆنیک کە پێشی دەوترێ مردنی ڕەش یاخود تاعونی ڕەش( black death)
ھۆکارەکەی بەکتریایەکە بەناوی Yersinia pestis کە توشی مرۆڤ و ئاژەڵە قرتێنەرەکان و ھەندێک ئاژەڵی تر دەبێت. ئەم بەکتریایە لە زۆر ناوچەی جیھان بوونی ھەیە وەکو ئەمریکا.
یەکێک بووە لەکوژەرترین پەتاکان لەمێژووی مرۆڤایەتیدا.
کە بووەتە ھۆی مردنی زیاتر لە ٥٠ ملیێۆن کەس لە ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا لەسەدەی١٤.
یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی لەندەنی کوشت لەماوەی پەتاگەورەکەی لەندەن لە ساڵی ١٦٦٥.
وە ١٢ ملیۆن کەسی کوشت لەچین و ھیندستان لەسەدەی ١٩ دا.

ھەندێک لەنیشانەکانی تاعونی بوبۆنیک

-ئازار و ھەڵئاوسانی لیمفە گرێکان
-تا
-موچڕک و لەرز
-کۆخە

گەربێت و زوو چارەسەر ناکرێت بەکتریاکە دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش و دەبێتە ھۆی  Septicemic plague و Pneumonic plague سەرەنجام مردن.

بەزۆری مرۆڤ لەڕێگەی گەستنی مێرووی کێچ( flea) توش دەبێت. ھەروەھا لەڕێگەی بەرکەوتنی ئاژەڵی توشبووش دەگوازێتەوە وە لەڕێگەی ھەڵمژینی دلۆپەوردەکانی ھەناسەی مرۆڤ و پشیلەی توشبووش دەگوازرێتەوە.

پشکنین
یەکەم ھەنگاوی پشکنینی نەخۆشیەکە ھەڵسەنگاندنی نەخۆشەکەیە دوای گومانکردنی بە تاعون. نمونە وەردەگیرێت لە خوێن و بەڵغەم یاخود وەرگرتنی شلەی لیمفە گرێکان لەتاقیگە تاقیکردنەوەی دەکرێت کە ئەنجامەکەی لەماوەی ٢٤-٤٨ کاتژمێر دەردەچێت، بەڵام گومانلێکراوان ھەر لەکاتی وەرگرتنی نمونە چارەسەری ئەنتیبایۆتیک(دژەبەکتریا) وەردەگرن.

لەگەل پێشکەوتنی زانستی پزیشکی و دۆزینەوەی چارەسەر توانراوە بەڕێژەیەکی باش کەمبکرێتەوە بەڵام ھێشتا نەتوانراوە بنەبڕبکرێت، شایەنی باسە ئەم تاعونە مەترسی لەوناوچانە ھەیە کە تێیدا بڵاوبۆتەوە وەکو ھەرێمی ناوەوەی مەنگۆلیا ھیچ مەترسیەکی لەسەر تەندروستی جیھانی نییە وەکو نەخۆشی کۆڤید-١٩.

ئامادەکردنی: ڕێبین انور
پێداچونەوە: ئیلاف عمر



ليست هناك تعليقات