نەخۆشیە مایکرۆبیەکان لەماوەی دوگیانی دەبێتە ھۆی ئۆتیزم و شیزۆفرینیا لەمنداڵاندا
توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Brain, Behavior, and Immunity دەریخست چۆن نەخۆشیە مایکرۆبیەکانی وەکو ئەنفلۆنزاو کۆڕۆنای نوێلەدایکانی دووگیان دەبێتە ھۆی ھەندێ حاڵەتی وەکو ئۆتیزم و شیزۆفرینیا لەمنداڵەکانیاندا.
پرۆفیسۆر کیم دانەری توێژێنەوەکە دەڵێ"ئێمە بەتەواوی نازانین ھۆکاری نەخۆشیەکانی وەکو شیزۆفرینیا و ئۆتیزم چییە نەزانراوە تائێستا،بەڵام نەخۆشی دایک لەماوەی دوگیانی ھۆکارێکی مەترسیدارە بۆ ئەم ناتەواویانە لەمنداڵەکانیاندا"
ھەندێک لەو ڕاستییە سەرەتاییانەی ئاماژە بەوەدەدات کە نەخۆشی دایک لەماوەی دوگیانی پەیوەندی بە ناتەواوی گەشەی دەمارەکۆئەندامەوەھەیە لەپەتای ئەنفلۆنزای ساڵی ١٩١٨ سەری ھەڵداوە.
ئەو منداڵانەی لەماوەی پەتاکە لەدایک دەبوون لەماوەی چەند دەیەیەکدا دەرکەوت نەخۆشی ھۆشی جیاوازیان لێ پەیدا دەبوو.
لە زنجیرە تاقیکردنەوەیەکدا کە لەسەر مشکدا ئەنجامدرا، ئامانجیان ئەوەبوو ڕوونی بکەنەوە چۆن چالاککردنی بەرگری بەھۆی نەخۆشیەمیکرۆبیەکان لەدایکانی دووگیان کاریگەری کردۆتە سەر وەچەکانی.
توێژەران ناوکە ترشی RNAیان بەکارھێنا لە مشکە دووگیانەکان (زۆرێک لە ڤایرۆسە زیانبەخشەکان ئەم ناوکە ترشەیان ھەیە وەکوڤایرۆسی کۆڕۆنا). کاتێ کۆئەندامی بەرگری ھەست بەم ناوکە ترشە دەکات دەستدەکات بە وەڵامدانەوەی ھەوکردن بۆ بەرگری کردن دژینەخۆشی. یەکێک لە وەڵامدانەوە ھەوکردنەکان بریتییە لە ئینتەرلۆکین-٦ کە لە سوڕی خوێنی مشکە دووگیانەکە بڵاودەبێتەوە.
دوای ئەوەی مشکەکان وەچەیان خستەوە، وەچەکان لە دەوروبەری ٢ مانگی تەمەنیان ژمارەیەک پشکنینیان بۆ کرا دەرکەوت ژمارەیەکناتەواویان ھەیە لە گەشەی دەمارەکۆئەندامی. بۆیەکەمین جار توێژینەوەکە دەریخست ئاستی ئینتەرلۆکین-٦ پەیوەندی ھەیە بەم ڕەفتارەنائاساییەنە لەمشکدا.
توێژەران لەھەنگاوی داھاتوودا ھەوڵدەدەن چارەسەر بدۆزنەوە بۆ پاراستنی دایکانی دووگیان لەماوەی دوگیانی لەڕێگەی پێکوتەو ھەندێچارەسەری پزیشکی تر.
ئامادەکردنی ڕێبین انور
لێدوانەکانی بابەت