نەخۆشی کەڕووە سیل (Pneumocystis pneummonia)

نەخۆشی کەڕووە سیل چیە؟

کەڕووە سیل یاخود (PCP) بریتیە لەو نەخۆشیە کەڕوییەی کە ئەبێتە هۆی دروستبوونی هەوکردن(ئیلتیهاب) و جەڕاعەت لەناو سیەکان، ئەو کەڕووەی کە ئەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیە پێی ئەوترێ (نیومۆسیستس جیڕۆڤێسی) کە ئەتوانێ لەڕێگەی هەواوە بگوازرێتەوە.


چۆن توشمان دەبێت؟

  • ئەم کەڕوە لە ژینگەدا زۆر باوەو بەرگری لەشی مرۆڤ زۆر بەئاسانی ئەتوانێ دژی ئەم کەڕووە بجەنگێ بەتایبەت دوای تەمەنی چوار ساڵی.
  • ئەم نەخۆشیە سەرەڕای ئەوەی بەشێوەیەکی باو توشی سیەکان ئەبێت، لە هەندێ حاڵەتی تر توشی (لیمفە گرێکان ، جگەر، مۆخی ئێسک ئەبێت).

ئایە چارەسەرکردنی ئاسانە؟

ئەم نەخۆشیە زۆر ئاسانە بۆ چارەسەر و ڕێگری کردن لە توش بوونی، تەنانەت لە کەسێکی تەندروستدا زۆر ئاسان ئەتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێت. بەڵام ئەکرێ ئەو کەسانە توشی نەخۆشی بکات کە سیستەمی بەرگری لەشی لاوازبووە، بەتایبەت لەم حاڵەتانە(کەسێک توشی ئایدزبووبێ، کەسێکی زۆر نەخۆش، یاخود کەسێک گۆڕینەوەی ئەندامی بۆ کرابێت ، چونکە لەکاتی گۆڕینی ئەندامەکە بەرگری لەشی کەسەکە نزم ئەکرێتەوە، یاخود ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی خۆیی بوون).


نیشانەکانی نەخۆشی:-

  • بوونی تایەکی بەرز 
  • کۆکەی وشک
  • لەکاتی هەناسەدان سنگی خیزەخیز ئەکا
  • هەناسە تەنگی، بەتایزەت کاتێ ئیش ئەکەی
  • بێ تاقەتی
  • ئازاری سنگ بەتایبەت کاتێ هەناسە ئەدەی.

ڕۆڵی ئەم نەخۆشیە چیە لە تووشبوانی ئایدزدا؟

ئەم نەخۆشیە ئەکرێ وەک دیاریکەرێکیش بەکاربێت بۆ نەخۆشی ئایدز ، چونکە سێ لەسەر چواری توشبوانی ئایدز توشی ئەم نەخۆشیە ئەبن، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەوخانانەی کە  CD4 یان هەیە گەیشتنە کەمتر لە 200 ، چونکە ئەو کاتە بەئاسانی کەڕوەکە ئەتوانێ گەشە بکات و زۆر ببێت، بەنزیکەی یەک لەسەر دەی ئەو خەڵکانەی کە لەخستەخانەن بەهۆی ئایدز هەڵگری ئەم نەخۆشیەن.

 دەست نیشان ئەکرێت لەڕێگەی ئەم پشکنینانە:

  1. لەڕێگەی وەرگرتنی شلەی سیەکان واتا بەڵغەمی نەخۆشەکە لەکاتی کۆکە ، وە پشکنینی لیکەکە بزانین کەڕوەکەی تیایە یاخود نا.
  2. وەرگرتنی بەشێکی بچوک لە سیەکان لەڕێگەی دەرزی تایبەتەوە.
  3. لەڕێی بەکارهێنانی (PCR) .
  4. پشکنینی خوێن.
  5. تیشکی ئێکس(x-ray).
  6. پشکنینی ڕێژەی ئۆکسجین کە ئەگەر کەم بێت ئەگەری هەبوونی نەخۆشیەکەی لێ ئەکرێ.

سەرچاوەی بابەت:-

ئەمەش وێنەی هاوپێچی تیشکی(x) توشبوی نەخۆشیەکە:-




پێداچونەوە و دەستکاری:-محمد مێدیکاڵ مایکڕۆبایۆلۆجیست
نوسینی بابەت:-بێژەن محمد مایکڕۆبایۆلۆجیست

ليست هناك تعليقات