تامیسکە (Cold sores)
تامیسکە چیە؟
بریتیە لە کۆمەڵە بڵقێکی بچوک و بەئازار لە دەرەوەی دەم و لێوەکان و لووت و رومەت، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە تووشمان دەبێت پێی دەڵێن( herpes simplex virus).
قۆناغەکانی تووشبوون:-
- سەرەتا هەست بە خوران و برژانەوەی شوێنەکە دەکەین.
- دواتر پاش ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمیر بڵق دروست دەبێت و شوینەژە ئەستووردەبێ و سووردەبیتەوە.
- بڵقەکان دەتەقن و کێم دیتە دەرەوە کە ٢ تا ٤ ڕۆژ دەخایەنێت.
- لەشوێنی تامیسکەکە چینێکی رەقی زەردباو وەکو قەتماغە دروستدەبێت .
- لەکۆتایدا قەتماغەکە لێدەبێتەوە و رزگارت دەبێت لەو نەخۆشیە.
هۆکارەکەی:-
بەهۆی جۆری یەکەم و دووەمی ڤایرۆسی (HSV) تووشی مرۆڤدەبێت، بەڵام جۆری دووەمی ئەم ڤایرۆسە زیاتر تووسی تامیسکەی ئەندامی زاوزیمان دەکات.
نیشانەکان:-
ئەو کەسانەی جاری یەکەم تووش دەبن ئەوا نیشانەیان زۆرترە لەوانەی دووەم یا سێیەمجار یان زیاتر تووشدەبن چونکە لەشیان بەرگری پەیا کردووە لەدژی ئەم نەخۆشیە.
- بڵقی پر لە شلە لە دەرەوەی دەم و لێوەکان و لووت و ڕوومەت دروستدەبن کە بەئازارن و هەست بە خوراند و برژانەوەی دەکات.
- لەرزوتا لەو کەسانەی یەکەمجاریانە، لەگەڵ قوڕگ خوران و ئەستوربوونی مل. بەڵام ئەوانەی دووەم و سێیەمجاریانە ئەم نیشانانەیان نیە یا زۆر کەمە.
چۆن دەگوازرێتەوە:-
- ماچکردنی ئەو کەسانەی تامیسکەیان هەیە.
- بەکارهێنانی کەلوپەلەکانی کەسی تووشبوو وەکو پەرداغ و مڵاک و موسی ریشتاشین و سوراوی ئافرەتان ...هتد.
ئایە تامیسکە مەترسیدارە بۆ تەندروستیمان :-
تامیسکە نەخۆشیەکی مەترسیدار نیە بۆ کەسی ئاسایی بەڵام ئەوانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە یاخود هەندێ نەخۆشی وەک( شەکرە و ئایدزیان) هەیە، یاخود جارەسەری کیمیاوی وەردەگرن بەهۆی شێرپەنجەوە، زۆر بەقورسی جاکدەبنەوە.
چارەسەرکردنی:-
بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی حاڵەتەکان لەماوەی هەفتەیەک یان دوو هەفتە چاک ئەبێتەوە بەبێ وەرگرتنی هیچ دەرمانێک.
هەنێک دەرمان هەیە ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ماوەی تووش بوونەکە و دەبێت بەڕێنمایی پزیشک وەربگیرێت:-
- Acyclovir(zovirax)
- Penciclovir(Denavir)
- Docosonol(Abreve)
یاخود دەتوانێت لە ژێر ڕێنمایی پزیشک دەرمانی کەمکردنەوەی ئازاریش وەربگرێت.
خۆپاراستن:-
- دورکەوتنەوە لە ماچ کردن و دەستدان لەکەسی توشبوو.
- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی تووشبوو وەک پەرداغ و مڵاک و سوراو و موسی ڕێشتاشین ...هتد.
- نەخۆشەکەش نابێ بەهیچ جۆرێک دەست بدا لە شوێنی تامیسکەکە تا جاکدەبێتەوە، گەر دەستی بەر ئەو شوێنە کەوت ئەوا با ڕاستەوخۆ دەستەکانی بە ئاو و سابون بشوات
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سوود لەم سەرچاوانە وەربگرن:-
ئەمانەش کۆمەڵێک وێنەی هاوپێچی ئەم نەخۆشیەن:-
نووسینی:-محمد مێدیکاڵ مایکڕۆبایۆلۆجیست
لێدوانەکانی بابەت