جیاوازی نێوان Serum و Plasma


Serum

  • شلەیەکی زەردی ڕوونە، لە خوێن جیادەبێتەوە پاش ئەوەی کە خوێن دەمەیێت و پاش خوێن مه‌ین به‌ سنترفیوج جیاده‌كریته‌وه‌.
  • دژە مەیین پێویست نیە بۆ جیاکردنەوەی سیڕەم.
  • ھیچ فاکتەر یان ھۆکارێکی مەیینی تێدا نیە
  • پڕۆتین و ھۆڕمۆن و  دژە تەن و دژە پەیداکەر و ئیلیکترۆلایتەکانی تێدایە کە پێک دێت لە سۆدیۆم و  پۆتاسیۆم و کلۆرایدو بایکاربۆنەیت و کالیسیۆم.
  • لە سەدا ((90 ـی لە ئاو پێک دێت.
  • پڕۆتینی تێدایە وەک ئەلبۆمین  و گڵۆبیولین.
  • فایبرۆجینی تێدانیە کە پڕۆتینێکە دەبێتە ھۆی مەیینی خوێن.
  • بەراورد بە پلازما ڕێژەکەی کەمترە
  • خەستیەکەی 1.024 g/ml.
  • دەکرێ بۆ چەند ڕۆژێک ھەڵبگیرێت لە پلەی سەدی ٢ بۆ ٦
  • سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ ئیلیکترۆلایتەکان.
  • سیڕەمی مرۆڤ بۆ شیکردنەوەی نەخۆشیەکان بەکاردەھێنرێت، ھەروەھا سیڕەمی ئاژەڵ وەک دژە ژەھر و کوتان بەکاردەھێنرێت.

 

 Plasma

  • شلەیەکی تفی زەردباوە کەسەر ئاو دەکەوێت, پاش ئه‌وه‌ی خوێن له‌ نه‌خۆش وه‌رده‌گیرێت  و له‌ناو توبێك ده‌كرێت كه‌ دژه‌ مه‌یینی تێدابێت و یه‌كسه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بمه‌ییت به‌ ئامێری سنترفیوج جیاده‌كرێته‌وه‌.
  • بۆ جیاکردنەوەی پێویستە بخولێنرێتەوە پێش مەیینی خوێنەکە.
  • ھۆکارەکانی مەیینی خوێنی تێدایە.
  • خانەکانی خوێن  و پڕۆتین  و خوێ و چەوری و گلوگۆزی تێدایە
  • لە سەدا (93) بۆ 95)) ـی لە ئاو پێک دئت
  • فایبرینۆجینی تێدایە
  • سەدا (55)ـی رێژەی خوێن پێک دێنێت
  •  خەستیەکەی 1.025 g/ml
  •  دەکرێ لە بەستێنەر بپارێزرێت بۆ نزیکەی ساڵێک.
  • ئەرکی گواستنەوەی خۆراکە ماددە  و ماددەکانی ترە لە خوێندا، ھەروەھا یارمەتتی مانەوەی پەستانی خوێن دەدات
  • دەکرێ بۆ ئەو نەخۆشانە بگوازرێتەوە کە خانەکانی خوێنیان کەمە، ھەروەھا بۆ نەخۆشیەکانی ھیموفیلیا، کۆست و سوتان و ھەروەھا ئەو نەخۆشیانەی کە ھۆکارەکانی مەیینی خوێن دووچاری کێشە دەبنەوە.

 بۆ زیاتر چاوڕوونی و شاره‌زابوون له‌ جیاوازیان سه‌ردانی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ بكه‌ن:-


نووسینی:- محمد مێدیكاڵ مایكڕۆبایۆلۆجیست

ليست هناك تعليقات