سه‌وزبوونی خوێن (Sulfhemoglobinemia)

ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌نی خوێنی سوری جوانی ئه‌وا تۆ  مرۆڤێكی ئاسایی وه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن خوێنی شینیت ئه‌وا ئه‌ختیبووتی وه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن خوێنێكی سه‌وزی ئه‌وا تووشبووی به‌ نه‌خۆشی Sulfhemoglobinemia

حالەتێکی نا ئاسایی پزیشکیە ،کە  گەردیلەی گۆگرد بە هیمۆگلۆبینەوە دەبەسترێت و ڕێژەی (sulfhemoglobin) زیاتر دەبێت لە ڕێژەی پێویست. دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕەنگێکی سەوز باو ياخود شيني تؤخ, و گۆڕانکاری لە فەرمانی هیمۆگلۆبین, به‌مه‌ش گۆگرد بۆند له‌گه‌ڵ ئاسنی هێمۆگلۆبین دروستده‌كات و ناهێڵێت خوێن ئۆكسجین بكوازێته‌وه‌.


هۆکاره‌كاني توش بوون بەو حالەتە:

  1.  له‌ ئه‌نجامی بۆماوه‌یی و دیاریكراوی بۆهێڵی  Hemoglobin Subunit Gamma 2
  2. بە هۆی به‌كارهێنانی زۆري  ئەو دەرمانانەی کە گەردیلەی گۆگردیان تێدایە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەو حالەتە.
  3.  کەوتنە بەر کاریگەری گازی(H2S)
  4. زۆرتر خواردني ئه‌و سه‌وزانه‌ي كه‌ گۆگرديان زۆره‌ به‌تايبه‌ت له‌ منداڵدا 

نیشانەکان:

  1. قاوەیی هەلگەڕانی شادەماری خوێن
  2. ماندوێتی
  3. ئازاری سنگ و تەنگە نەفەسی
  4. سەرگێژی
  5. شین هەڵگەڕانی پێست و لێو
  6. شین بوونی سەری پەنجەکان


ئەو تیستانەی بەکاردێت بۆ ناسینەوەی ئەو حالەتە:

  1. co_oximetry
  2. (Gas chromatography) or (HPLC)
  3. Spectrophotometry


چارەسەرەکان:

۱.پێدانی ئۆکسجین

۲.گواستنەوەی خوێن.


ئه‌‌مه‌ش وێنه‌ی هاوپێچی كه‌سی تووشبوو :-



ئاماده‌كردن و ده‌ستكاری وزیادكردن‌: محمد مێدیكاڵ مایكڕۆبایۆلۆجیست
نووسه‌ری بنه‌ره‌تی : محمد ره‌سول مایكڕۆبایۆلۆجیست


ليست هناك تعليقات