پشکنینی بەکتریا لە میزدا

پشکنینی بەکتریا لە میزدا

 

یەکێک لە پشکنینە گرینگەکان بۆ دۆزینەوەی بەکتریا لەناو میزلدان،

میز لە میزلداندا پاکە هیچ بەکتریایەکی تێدا نییە، ئاسایی میز دەگوزرێتەوە لە گورچیلە بۆ دەرەوەی لەش بەلام هەندێ جار دەبێتە هۆی هوکردن واتا لەوانییە بەکتریا لە دەرەر داخل ببێت یان لەوانییە بەکتریاکان بێنەخوارەوە و شوێنی خۆیان بگۆرن، لەو کاتەدا دەبێتە هۆی زیاد بوونی بەکتریا و دروست بوونی هەوکردن لەناو میزلدان.

بوونی بەکتریا لەناو میزدا پێی دەلێن (bacteriuria)کە دەبێتە هۆی دروست بوونی چەند کێشەیەکی تەندروستی وەک: هەوکردنی و ئازار لە میزلدان وە هەکردنی رێرەوەی گورچیلە یان خودی گورچیلە.

هەندێجار کەسەکە توشی بەکتریا بووە لەناو میز بەلام هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت پێی دەلێن ( asymptotic bacteriuria) ئەمەیان زیاتر لە ئافرەت باوە بە هۆی ئەوەی بۆری دەرەچەی میز لە ئافرەت کورتترە.

 

نیشانەکانی هەوکردنی میزلدان بە گشتی ئەمانەن :

١- هەستکردن بە پربوونی میزلدان و ئارەزووی میزکردن، بەلام لە کاتی میزکردن برێکی کەم میز دێت.

٢- هەستکردن بە سوتانەوە لەکاتی میزکردن

٣- بوونی ئازار لەناوچەی کەلەکە(کەمەر)

٤- بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی سک

٥- گۆرانی بۆنی میز

٦-هەستکردن بە ماندویەتی

 

باوترین ئەو بەکتریایانەی لە میزدا هەن:

 E.coli, Proteus spp, Klebsiella spp, Enterococcus spp, staphylococcus aureus, acinntobacter spp, Citrobacteri spp, Psudomonas aeruginosa

 

 

چۆن پشکنینەکە ئەنجام بدەین ؟

پێش ئەوەی پشکنینەکە ئەنجام بدەین پێوەیستە بەلانی کەم نەخۆشەکە بۆ ماوەی ٥ رۆژ دورکەوێتەوە لە بەکارهێنانی هەر ئەنتی بایۆتیکێک بۆ ئەوەی پشکنینەکە بە رێکی دەربچێت.

سەرەتا میزەکە لە نەخۆش وەردەگرین دواتر دەست دەکەین بە ئامادەکردنی میدیا بۆ ئەوەی بزانین بەکتریا بوونی هەیە یاخود نا، چ میدیایەک پێویستە ئامادەی بکەین؟ وا باشە ئەم میدیایانە ئامادە بکەین وەک

 Nutrient agar , MacConkey agar, EMB agar, MSA.

بێگومان هەر میدیایە و تایبەتمەندا بە بەکتریایەک یان کۆمەلە بەکتریایەک یان میکرۆبی تر، دوایی ئامادەکردنی میدیا بە دوو شێوە ئەتوانین سامپلی میزەکە بگوازینەوە

یەکەم لە رێگایی سواب، وابەکە ئەکەینە ناو میزەکە و دواتر لەسەر میدیاکان فەرشی دەکەین.

دووەم لە رێگایی L shape  چەند دلۆپێک میز ئەخەینە سەر میدیاکان و دواتر لە رێگایی L shape بلاویدەکەینەوە بەسەر تەواوی میدیاکە، گرینگترین شت ئەوەییە کارەکە بە پاکی ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی دووربین لە پیسبوون بە میکرۆبی تر ، دواتر میدیاکان بە سەراوژێری ئەخەینە ناو incubator لە پلەی ٣٧ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر.

دوایی ٢٤ کاتژمێر ئەگەر بەکتریا بوونی هەبوو ئەوا گەشە دەکات دواتر دەست دەکەین بە ئەنجام دانی پشکنینی تر بۆ ناسینەوەی جۆری بەکتریاکان.

 

تێبینی:

-         ئەگەر میزەکە زۆر لێل(خەست)بوو ئەوا ئەتوانین تەخفیفی بکەین.

 

-         باشتر واییە بۆ هەر میدیا و پلێتی تاک ئامادە بکەی نمووە بۆ نیوترێنت ٣ پلێت ئامادەبکەیت بۆ ئەوەی سەد لە سەد دلنیابیت لە ئەنجامەکەت.

 

-          nutrient agar بەکاردێت بۆ گەشەکردنی زۆربەی جۆرەکانی میکرۆبەکان

 

-          MacConkey agar بەکاردێت بۆ گەشەی گرام نێگەتیڤ

 

-          EMB agar بەکاردێت بۆ گەشەی گرام نێگەتیڤ تایبەت بەکتریایی E.coli

 

-         MSA بەکاردێت بۆ گەشەی گرام پۆزەتیڤ تایبەت Staphylococcus aureu.



ليست هناك تعليقات