نەخۆشی بێ پەنجەمۆری(Adermatoglyphia)

نزیکەی هەموو خەلکی زەوی کاتێک لەدایکدەبن پەنجەمۆریان هەیە و بەهۆیەوە لە دونیای ئەمڕۆماندا دەتوانین وەک بەڵگەیەک لەسەر خودی کەسێتی پێناسەی کەسەکە بەکاربهێندرێت لە مامەڵەی حکومی و ئامێرە پەیوەندیەکانی و تەلەفۆن و سیستمی بانکی و کۆمپانیاکان رۆلێکی باشیان هەیە.

*هەروەک دەزانین کە هەموو کەسێک ئەو هێڵانەی هەیە  کەلەسەر پەنجەکانی دەستی و پێ و هەروەها لە ناو لەپی دەستیش هەن.

*بەڵام ئایە دەزانیت لە جیهاندا پێنج بنەماڵە هەن کە لەلەدایکبوونەوو پەنجەمۆریان نیە، بیگومان ئیستا ئەو نەخۆشیە دەزانرێت و پێی دەوترێت نەخۆشی بێ پەنجەمۆری یاخود (Adermatoglyphia


نەخۆشی(Adermatogliphya )

کە نەخۆشیەکی دەگمەنە کە بە هۆی خەلەلێکی جینیەوە توشی دەبن، کە دەبێتە هۆی نەمانی ئەو هێڵانەی لەسەر پەنجەکان دەست و پێ و لەپی دەست هەن.ئەویش بەهۆی بازدان لە جینی(SMARCAD1).

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە دیار نین و لەوانەیە نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ  کەسێکی تر بگۆرێت، واتە ئەگەر ۲ کەسی توش بوو هەبوون بەم  حالەتە  لەوانەیە نیشانەکانیان جیا بن و وەک یەک نەبن.بەلام بەگستی ئەو نەخۆشیە هیچ کاریگەری خراپی لەسەر کەسی تووشبوو نیە و وەک و من و تۆ ژیان بەسەردەبات.

ئەم نەخۆشیە بە(immigration_dely disease)یش ناودەبرێت.
لینکی سەرجاوەی بابەت:-
ئەمەش وینەی هاوپێچی توشبوێک بەبێ پەنجەمۆر.

نووسینی::- محمد میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجیست

ليست هناك تعليقات