bleeding time و clotting time چیە؟

ئەم دوو پشکنینە پێویستە پێکەوە بکرێن بۆ مەبەستی زانینی کاتی مەیاندنی خوێن لە لەشی ئەوکەسەدا ، لەکاتی بریندار بوندا یاخود لەکاتی نەشتەرگەریدا . ئەم پشکنینە بەزۆری بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێ کە پێویستیان بە نەشتەرگەری دەبێت بۆ دیاریکردنی کاتی مەینی خوێن .
‏clotting time بەڕێگەی  glass tube capelary heparenzied non method ئەنجام دەدرێت.
‏bleeding time بەڕێگەی Duk's method ئەنجام دەدرێت.

ــ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم دوو پشکنینە :

‏clotting time:
سەرەتا بە لانسێت پەنجەی کەسەکە بریندار دەکەین و پاشان بە کاپیلەری شین سەحبی خوێنەکەی بۆ دەکەین کە تیوبێکە مادەی ھیپارینی تێدا نیە پاشان ھەموو ٣٠ سانیە جارێک پارچەیەکی بچوکی لێدەشکێنین تاکو بزانین لە چ خولەکێکدا خوێنەکە دەمەیەت سانیەکانی نێوان پارچەکان کودەکەینەوە ماوەی کلۆت بوونی خوێنەکەمان بۆ دەردەکەوێت .

bleeding time:
بەشە نەرمەکەی گوێ بە لاسێنت بریندار دەکەین پاشان ھەر ٣٠ چرکە جارێک بە فلتەر پەیپەر گوێ دەسرین ئەوکاتەی خوێن بەربونەکە دەوەستێت پاشان چەند دڵۆپ خوێن لەسەر فلتەر پەیپەرەکە ھەبوو کۆیان دەکەینەوە و کاتی خوێن بەربونەکەمان بۆ دەردەکەوێت .
کۆی ھەر دوو دڵۆپی سەر فلتەر پەیپەرەکە دەکاتە ١ خولەک !
 ڕۆژەی ئاسای ئەم پشکنینە ٢-٦ خولەکە .

بۆ تێگەیشتنی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن 

ليست هناك تعليقات