ئایە بەکتریای Staphylococcus توانای جووڵەی هەیە!؟


بەکتریای Staphylococcus 

بەکتریایەکی گڕام پۆزەتیڤی شێوە چەماوەیی یە، و هەندێ جۆری ئەم بەکتریایە لە لەشماندا دەژین بە سوودگۆرکێ وەکو (Staphylococcus epidermids )وە هەندێ جۆری تری دەبنە هۆی نەخۆشی لەمرۆڤدا وەکو( Syaphylococcus aureus).

*پێشووتر وادەخوێندرا و وادەزانرا کە ئەم بەکتریایە بێجووڵەیە ، بەڵام بەهۆی بەرەوپێشبردنی تەکنیکێکی وێنەگرتن توانرا وێنەی مۆڵگەی ئەم بەکتریایە لەماوەی زیاتر لە (8) کاتژمێر بگیرێ و لەو تووێژینەوەیە دەرکەوت کە بەکتریای Staphylococcus aureus لەشێوەی ئەستێرەی کلکدار(comet)  توانای جووڵەی هەیە، لە بارودۆخێکی گونجاودا.


*وەئەگەر کەسێک لە تاقیگە ئیشی کردبێت یان ووێنەی ئاگارەکانی بینیبێت دەزانێت کە هەندێجار بە تێپەڕبوونی کات مۆڵگەی بەکتریا بڵاودەبێتەوە لە ئاگارەکەدا.بەڵام تا ئێستا هەر بە بڵاوبوونی بەکتریا ناویان دەبرد بەهۆی زۆربوونی ژمارەی خانەکان. بەڵام ئێستا زانرا کە ئەم شێوەیە تەکنیکێکی جووڵەی تایبەتە بەو بەکتریایە.

وە ئەم ڤیدیۆیە کورتکراوەی ئەم هەشت کاتژمێرەیە کە وێنەی مۆڵگەی بەکتریاکەی تیدا گیراوە و لەشێوەی کلکدار جولەی کردووە:-


ليست هناك تعليقات