نەخۆشی گوزاز tetanus

نەخۆشی گوزاز /نەخۆشییەکی ترسناکە بەهۆی ژەهری بەکتریاوە 

تووشی دەبین کە کار لەکۆئەندامی دەمار دەکات دەبێتە هۆی

 کرژبوونی ماسولکەکان وبوونی ئازار لەکاتی کرژبوونی

 ماسولکەکان بەتایبەتیش ماسولکەکانی مل وشەویلاگ تەنانەت

 دەتوانێ دەست وەربدات لە توانای هەناسەدان و هەڕەشە 

لەسەر ژیانت دروست دەکات...

سپۆرەکانی بەکتریای clostridium tetani کە لەخاک و تۆزو 

پیسی ئاژەڵ بوونیان هەیە  لەڕێگەی برینەوە دەچنە ناوخوێنەوە 

لەڕێی برینی گوللة،برینی نەشتەرگەری،سووتان و یان شوێنی 

گەستنی ئاژەڵ،،ئەو سپۆڕانە گەشەدەکەن وئەبنە بەکتریا ژەهرێکی

 بەهێز دروست دەکەن(tetanospasmin).

٭نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەدوای چەن ڕۆژێک بۆچەن حەفتەیەک
 لە چوونەژوورەوەی بەکتریاکە دەردەکەوێ لەوانەش
_تەشەنوج و توندوبوونی ماسولکەی شەویلاگ
-گرژبوونی ماسولکەی مل
-گرانی قووتدان
-گرژبوون و توندبوونی ماسولکەکانی هەناو
-ڕەق بوونی بەئازاری ماسولکەکان بۆماوەی چەن دەقەیەک 
لەکاتی بوونی ژاوەژاوی بەرز دەست لێدان یان ڕووناکی
هەندێک نیشانەی تریش وەکوو تا ،ئارەقکردنەوە،بەرزبوونەوەی
 پەستانی خوێن وخێرا لێدانی دڵ.

٭کەی پێویستە بچیتە لای دکتۆر:
-هەموو 10ساڵ جارێک پێویستە بچیتە لای دکتۆر و ڤاکسین 
وەربگری 
کاتێک برینێکی قوڵت هەبوو وە 5 ساڵ تێپەڕی بوو بەسەر
 وەرگرتنی ڤاکسینەکە
- وە کاتێ دڵنیا نەبووی کۆتا جار کەی بوو ڤاکسینت وەرگرتوه

٭دەرئەنجامەکانی تووش بوون بەنەخۆشی گوزاز
شکانی ئێسکی بڕبڕەی پشت وئێسکەکانی تر لە حاڵەتی توند

داخرانی خوێنبەرەکانی سی بەهۆی تۆپەڵ بوونی خوێنەوە
مردن....لەحاڵەتی زۆر توند دەبێتە هۆی مردن ئەوەش بەهۆی 
شکستی هەناسەدان ونەمانی توانای هەناسەدان.

٭ڕێگاکانی خۆپاراستن 
بەبەکارهێنانی کوتان کە زیاتر بۆ منداڵ بەکاردێ بە 5جار پێی 
ئەدرێ 
لەتەمەنی( 2مانگی،4مانگی،6مانگی،15_18مانگ،4_6ساڵ)،
وە بۆکەسانی پێگەشتوو  10ساڵ جارێ پێویستیان بەوەرگرتنی
 کوتانە بۆزیادکردنی سیستمی بەرگری دژی نەخۆشییەکە....

  314000کەس لەساڵی 1990مردون وە

 38000کەس لەساڵی 2017 ،

ڕێژەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە بەڵام %49ئەو 

کەسانەی کە مردوون  منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ بوون 

بۆیە پێویستە لەسەر دایکان وباوکان  زیاتر ئاگاداری تەندروستی

 منداڵەکانیان بن ولەکاتی پێویست ولەوکاتەی دکتۆر دیاری 

کردوە منداڵەکانیان بکوتن.

Tetanus RGB color icon. Infectious disease, bacterial infection ...

Tetanus Photos and Images-- Photos of Unvaccinated People with Tetanus

ليست هناك تعليقات