دەردەکۆپان (وەناق) چیە ؟؟
دەردەکۆپان (وەناق) چیە ؟؟
زانیاری پێویست لەسەر ئەو نەخۆشیە بزانە...
دەردەکۆپان یەکێکە لە نەخۆشییە بەکتریاییەکان بەهۆی دوو بەکتریاوە تووشی دەبین
corynebactrium diphtheria،
corynebacterium ulcerans,
ئەم بەکتریایە بەشێوەیەکی
سەرەکی تووشی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەمان دەبێت زۆرجار لەدوای 2 بۆ 5ڕۆژ لە تووش بوون نیشانەکانی دەردەکەوێت،وەکو لەرز و تا و بوونی دەردراوی لووت و گرانی هەناسەدان و هەڵئاوسانی لیمفە گرێیەکانی مل ،هەروەها دروست بوونی توێژێکی ئەستوور و ڕەنگی سپی کە گەروو و ئالووەکان دادەپۆشێت ئەم توێژە بەهۆی ئەو ژەهرەوە دروست دەبێ کە بەکتریاکە دروستی دەکات کە خانەکانی گەروو دەکوژێت و ئەو خانە مردووانە کۆدەبنەوە ئەو توێژە دروست دەکەن
بەڵام ئەو ژەهرە دەتوانێت بڵاو ببێتەوە بۆ ڕێڕەوی خوێن و زیان بەکۆئەندامی دەمار ودڵیش بگەیەنێت تەنانەت لە هەندێ حاڵەتیش دەبێتە هۆی مردن
....
٭ئەو دژەزیندەییانەی کە بەکاردێ بۆ چارەسەر لەئێستادا
penicillin,erythromycin,
لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێ کەیسدا بەکتریاکە بەرگری دژی ئەو دوو دژەزیندەییە هەیە
٭ بەکتریاکەلەڕێگەی شلەو دەردراوەکانی ڕێڕەوی هەناسە دەگوازرێتەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێ تر
٭منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ و سەروو تەمەنی 60ساڵ مەترسی تووش بوونیان بەم نەخۆشییە هەیە
.٭لەساڵی 1921 لەئەمریکا 206,000حاڵەتی تووش بوون تۆمارکراوەو 15,520 حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە
لێدوانەکانی بابەت