بەرەوپێشچوونەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

چــۆن ڤایــرۆسـی کـۆرۆنـا هێـرش دەکـاتـە ســەر خـانەکانـی لـەشـمـان ؟

ئەم نەخۆشیەش وەکو هەموو نەخۆشیەکانی تری ڕێڕەوی هەوا دەست پێ ئەکا کاتێ کەسی بەرامبەر بە ڕوو تا ئەپژمێ دڵۆپەی زۆر بچوکی ئاوی لووت و لیک لەڕێگەی لووتەوە وەرئەگری،

ئەگەری هەیە لەڕێگەی دەم و چاویشەوە ڤایرۆسەکە بچێتە ناو لەشەوە .

هەروەکو ئەزانین وەرگر لەسەر ڕووی پەردەی خانەکانی لەشمان هەیە  ئەم ڤایرۆسەش بەوە جیا ئەکرێتەوە کە پرۆتینی شێوە بزماری spike glycoprotein لەسەر ڕووەکەی هەیە ویارمەتی ئەدا بە وەرگرەخانەکانەوە بنوسێ وسەرەتا لە خانەکانی لووت و قوڕگەوە دەست پێ ئەکا ،

هەر کە ڤایرۆسەکە چووە ناو خانەکەوە RNAی ڤایرۆسەکە دەست ئەکا بە زۆربوون لەناو سایتۆپلازمی خانەکە، لەم کاتەیا نەخۆشییەکە بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە ئەگرێتەوە، سیستمی بەرگری لەش دەست ئەکا بەناردنی سیگناڵ  بەبەردەوامی بۆ مێشک ئەمەش ئەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکانی وەکو تا کۆکەی وشک و  سوربوونەوەی قوڕگ نزیکەی دوو حەفتە دوای تووش بوون.

ڤایرۆسەکە ئەچێتە بەشی خوارەوەی ڕێڕەوی هەناسەو سییەکان بەتایبەت لەکەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەن وکێشەی  تری تەندروستیان هەیە, ئەمەش (قۆناغە مەترسیدارەکە)یە کاتێ ڤایرۆسەکە ئەگاتە سیکڵدانۆچکەکانی هەوا هەوکردنی سیەکان pneumonia  ڕووئەدات، وە سیستمی بەرگریش ژمارەیەکی زۆر خڕۆکە سپییەکان دەنێرێتە شوێنی تووش بوونەکە

کۆبوونەوەی ئەو شلە زۆرەش ئەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و  و هەناسە تەنگی کە نیشانەی سەرەکی ئەم قۆناغەیە ڕوو ئەدات،

زۆربەی ئەوانەی کە ئەمرن بەهۆی هەناسەتەنگی و نەبوونی ئۆکسجینەوەیە بەڵام ڕێژەی 1/3 یەک لەسەر سێی تووشبووەکان بەهۆی وەستانی دڵ ئەمرن ئەمەش هۆکارەکەی نەزانراوە هێشتا کە ئایا کەسەکە خۆی کێشەی دڵی هەیە یان بەهۆی سترێس و ئەو فشارە زۆرەی سیستمی بەرگری دروستی کردووە.


ليست هناك تعليقات