تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی مەیینی خوێنیان هەیە

جگە لەو کێشانەی تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت تووش بووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی مەینی خوێنیان هەیە لەناو خوێنبەرو خوێنهێنەرەکان...

مەینی خوێن لە خوێنبەرەکان و ئەو ملولە خوێنانەی کە گرنگن بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین، ئەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ بەهۆی ڕێگری کردنی لە ڕۆشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ مێشک جگە لەوەش بەزیادبوونی تەمەن وبەرزی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ و جگەرەکێشان مەترسی زیاتر دەبێ

لەگەڵ ئەوەشدا لەکەسانی خوار تەمەن 50ساڵیش ڕوویداوە بە بێ بوونی ئەو هۆکارانەش!!!

داتاکانی  netherland و france  ڕایانگەیاندووە لە حاڵەتە  توندەکانی تووشبووان مەینی خوێن ڕووئەدا لە خوێنهێنەرەکانی قاچ  یان سییەکان.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکانی ئۆتۆپسی Autopsy  ڤایرۆسەکە دیاری کراوە لەخانەکانی دەوروبەری ملولەخوێنە بچووکەکانی  سییەکان وگورچیلە و هەناو...
بە فەحسی D_dimer کڵۆت بوونەکە دیاری ئەکرێت و
چارەسەرکردنی ئەو کڵۆت بوونە ئاسان نیە ،، لە ئێستایە دەرمانی ڕوون کردنەوەی خوێن blood thinner بەنەخۆشەکان ئەدرێ و هێشتا تاقیکردنەوەی لەسەر ئەکرێ کە ئایا زیادکردنی بڕی ئەو دەرمانانە کاریگەری ئەبێت ... 

**لەوانەشە ڕۆژێک دەرمانی ڕوون کردنەوەی خوێن ڕۆڵێکی گرنگی هەبێ لە چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

Coronavirus causes hundreds of deadly blood clots in the lungs ...

ليست هناك تعليقات