PCV (packed cell volume)


(PCV (packed cell volume)
        قەبارەی خانەکانی خوێن

ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی خانەکانی ناوخوێن. خوێن پێکدێ لە پلازماو خانەکان، بڕی خانەکانی ناوخوێن ئاماژەیە بۆ تێکڕای ڕێژەی سەدی قەبارەی خوێن، بۆنمونە ئەگەر PCVیەکسان بێ بە %50  واتە 50mlخانە هەیە لە 100mlخوێندا، هەروەها ئەگەربمانەوێت ڕێژەی خوێن دەرکەین ئەوا PCVلێکدانی 2 دەکەین دەبێتە ڕێژەی خوێن بەڕێژەی سەدی.

ئەو کەرەستەو ماددانەی کەلەم فەحسەدا بەکاردێ
cotton
lancet
alcohol
heparinized capillary tube
clay
microcentrifuge
hematocrit reader

شێوازی ئەنجامدانی ئەم شیکارییە:

سەرەتا کەمێک کهول دەکەینە سەر لۆکەکەو پەنجەی نەخۆشەکەی پێ دەسڕین ،پاشان بە لانسێت خوێن لەپەنجەی دێنین، بە کەپیلەری تیوب سەحبی خوێنەکە دەکەین تا3/4 ی تیوبەکە پاشان سەرێکی تیوبەکە بە ئاگر یان قوڕی سەناعە دەگرین تاخوێنەکە نەیەتە دەرەوە پاشان دەیخەینە ناو مایکرۆسەنتەرفیوجەوە بەجۆرێک سەرە داخراوەکە بکەوێتە ڕووی دەرەوە  وە لەبەرامبەر تیوبەکە تیوبێکی تر دادەنێین تا هاوسەنگبن پاشان دیسکەکە دەخەینەسەری و سەرەکەی دادەخەین و دایدەگیرسێنین بۆماوەی 5خولەک کە بەخێرایی 11000خول لەیەک خولەکدا دەسوڕێتەوە دواتر تیوبەکە لەسەر ڕیدەرەکە دادەنێین بەجۆرێک کۆتایی سیرەمەکە بکەوێتە بەشی سەرەوەی خەتەکە وەبەشی خوارەوەی خوێنەکە بکەوێتە سەر خەتی خوارەوە دواتر ناوەڕاستی سیرەم و خوێنەکە لەسەر چەند بوو  ئەوە خەستی خوێنەکە ئەوەندەیە.

⚫ڕێژەی ئاسایی ئەم فەحسە
children 30_45%
female  37_45%
male 42_55%

ئەوهۆکارانەی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی PCV :
۱.وشکبوونەوە، کەبەهۆی سووتانەوە یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ڕوودەدات.
۲.کەمی ئۆکسجین، ئەویش بەهۆی جگەرەکێشان یان ناتەواوی سیەکانەوە ڕووئەدات.
۳.بۆماوەیی، ئەویش بەهۆی نەخۆشی بۆماوەیی دڵ ڕووئەدات.
٤.زۆربەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان.

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی PCV :
۱.خوێنبەربوون بەهۆی برینی گەدە یان شێرپەنجەی کۆڵۆن یان خوێنبەربوونی ناوەکی.
۲.تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
۳.کێشەکانی خواردن ،بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن یان vitamin B12 یان بەدخۆراکی.
٤.کەم بەرهەم هێنانی خڕۆکە سوورەکان.
٥.دووگیانی

Week 4: The Lab – Wildlife Epidemiology Laboratory
PCV — Vet Nursing Education

ليست هناك تعليقات