بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی چیە؟

Medicalmicro

مایکڕۆبایۆلۆجی چیە؟

مایکڕۆبایۆلۆجی بەگشتی خوێندنی هەموو ئەو وردە زیندەوەرانەیە کە لە ژینگەدا هەیە و کارلێکی تەواویان لەگەڵ سوڕی زیندەوەران دا هەیە وە چەندین لق لە خۆ دەگرێ لەوانە : 
  • مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی Medical microbiology (ئەو بەشەی لە کوردستان هەیە)
  • مايكرۆبایۆلۆجی ئاژه‌ڵان Veterinarian microbiology
  • مایکڕۆبایۆلۆجی خۆراکی Food microbiology
  • ماکرۆبایۆلۆجی نەوتزانی Petroleum microbiology 
  • مایكڕۆبایۆلۆجی ده‌ریایی Marine microbiology
  • مایكڕۆبایۆلۆجی پیشه‌سازی Industrial microbiology
  • و چەندان بەشی دیکە لەخۆ دەگرێت .


*مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی (Medical microbiology) چیە ؟

مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی ئەو بەشەی مایکڕۆبایۆلۆجی کە لە جیهاندا زۆرترین خواستی لەسەرە بە بەراورد بە بەشەکانیتر ، مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی ئەو زانستەیە کە گرینگی دەدات بە خوێندنی هەموو ئەو وردەزیندەوەرانەی کە سوود بەخشن لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و ئەوانەش کە دەبنە هۆکاری نەخۆشی بۆ کۆمەڵگە و ئەو ئاژەڵانەی کە بەشێکن لە کۆمەلگەی ئێمە وە خویندنی هەموو ئەو نەخۆشیانە دەگرێتەوە کە تووشی دانەوێڵە و کشتوکاڵ دەبن . مایکڕۆبایۆلۆجی  پزیشکی بەگشتی (بەکتریازانی ، ڤایرۆسزانی ،مشەخۆرزانی ، کەڕووزانی) دەگرێتەوە .

بۆچی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی گرنگە ؟ 

وردەزیندەوەرەکان لە هەموو شوێنێک لە ژینگەی دەوروبەرماندا تەنانەت لەسەر جەستە و ناو جەستەشماندا هەن و بەشێکی زۆریان هۆکاری نەخۆشین وە نەخۆشی زۆر کوشندە و درم دروست دەکەن کە بەخێرای بڵاودەبنەوە کۆنترۆڵکردنیان زۆر زەحمەت دەبێت بۆیە بوونی پسپۆری لەم بوارەدا وا دەکات دیاریکردن لە جۆری نەخۆشی و هۆکارەکەی و دیاریکردنی دەرمان خێرادەکات وە مەترسی گەورەی تەندروستی دووردەخاتەوە .

بۆچی گرینگە مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە سێکتەری تەندروستیدا ؟



بەهۆی زۆری بەکارهێنانی دەرمانە دژەزیندەیەکان بۆ چەندین ساڵ بەبێ بوونی بەرنامەی دارێژراو و بوونی پسپۆری مایکرۆبایۆلۆجست وە دروستکردنی بەرگری لەلایەن زۆربەی بەکتریاکان و مایکرۆبەکانی دیکە بەرامبەر  دەرمانەکان و کەمبونەوەی کاریگەری دەرمانەکان لەسەریان ، وە خێرا بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە مایکڕۆبیەکان بەهۆی خێرا تەشەنەسەندنی مایکڕۆبەکان وا دەکات کۆمەڵگا ژینگەیەکی لەباربێت بۆ گوازرانەوەی مایكڕۆبێک لە کەسێکەوە بۆ چەندان کەسیتر لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ، وەهەروەها نەبونی سیستەمی پاک و خاوێنی و پاکژکردنەوە لە نەخۆشخانەکان بە پێی پێویست وادەکات نەخۆشخانە ژینگەیەکی تەواو گونجاو بێ بۆ بڵاو بونەوەی نەخۆشییەکان . ئەمەش وادەکات مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی بەشێکی گرینگ بێ لە کەرتی تەندروستی .

*_گرنگی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی لە دنیای ئەمڕۆدا :

 مایکرۆبایۆلۆجی  پزیشکی لە دنیای ئەمڕۆدا بە گرینگ داندرێ لەبەر چەند هۆکارێک کە ئەو هۆکارانەو چەندانی دی دەگرێتەوە

  •  زۆربونی ئەو مایکرۆبانەی کە هۆکاری نەخۆشی سادە بوون وەک ئەنفلەونزا بەڵام لە ئیستادا ژمارەی ئەو دەرمانانەی کە کاریان تێدەکات زۆر کەمن .
  • بۆ ئەوەی گۆی زەویەکی تەندروستمان هەبێت .
  • بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ و خاک بەپیت کردن و رێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کشتوکاڵی 
  • ڕێگەگرتن و کۆنتڕۆڵ کردنی خراپبوون و تیکچونی خۆراک کە هۆکاری سەرەکیان بەکتریا و مایکڕۆبەکانە .
  • مایکرۆبەکان هۆکاری لەناوچونی هەزارەها ئاژەڵی دەریاین بە هۆی پیسکردنی ژینگە ئاویەکانیان .
  •  زۆربوونی نەخۆشیە درمەکان کە کۆنترۆڵکردنیان زۆر ئەستەم بووە .
  • بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی زۆر بەخێرای بوونە هۆی مردنی هەزاران کەس بەبێ زانینی هۆکار .
  • نەمان و دروستبونی قەیرانی ئاوی خواردنەوە لە چەندین وڵات بەهۆی پیسبونی بە مایکڕۆبەکانەوە .


مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە کوردستان :


مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی لە کورستان گرنگیەکی تایبەتی هەیە بە هۆی نەبوونی پسپۆر لەم بوارەدا وای کردوە بۆشایەکی گەورەو مەترسیدار لە کەرتی تەندروستیدا دروست بێت بەهۆی ئەو گۆڕانە گەورە و بەردەوامەی  بەسەر مایکڕۆبەکان داهاتوە و کاریگەریە گەورەکانیان لەسەر تەندروستی کۆمەڵگە و نەتوانینی کۆنترۆڵکردنی دەیان نەخۆشی وەک (کۆلیرا و ئەنفلەوەنزا و ڤایرۆسی جگەری و تەنانەت بەربڵاوبوونی چەندین جۆری شێرپەنجە) کە هۆکارە سەرەکیەکانیان بەکتریاکانن بەگشتی و هەڕەشەی بەردەوامی ئایدز لە چەندین وڵات کوردستانیش بەدەر نیە لەو وڵاتانە و چەندین جۆری نەخۆشی دیکە ئەمەش وای کردوە ڕۆڵێکی  گرنگیان لە زانستی پزیشکی مۆدێرنی ئەمرۆدا هەبێت بۆ ئەوەی کوردستان هاوکات لەگەڵ پیشکەوتنی دنیادا بێت و کوردستانێکی نەخۆش نەبێت بۆیە مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی بە بەشێکی هەڵبژاردە دادەندریت. 

ماوەی خوێندن لەم بەشەدا : 

ماوەی خویندن بۆ بەدەستهینانی بڕوانامەی باکۆلریۆس چوارساڵە وە لە ماوەی ئەو چوارساڵەدا ڕاهێنانی هاوینەو و ڕاهێنانی زستانە لە قۆناغە جیاکان لەخۆ دەگرێت .

جۆری بڕوانامە :

دەرچوانی ئەم بەشە جیاواز لە زۆربەی بەشە تاقیگەییەکانی دیکە دەتوانن ببنە خاوەنی بڕوانامەی به‌(كالۆریۆسیپسپۆری) بە مایکرۆبیۆلۆجی، ئەوەش جیای دەکاتەوە تاکە بەشە کە  بەکالۆریوسی پسپۆری دەبەخشێت بە پێچەوانەی زۆربەی بەشە تاقیگەییەکان کە تەنیا بڕوانامەی گشتی دەبەخشن ناتوانن پسپۆریەکە دیاری بکەن پێویستیان بە خوێندنی ماستەرە بۆ دیاریکردنی پسپۆری .
(بەڵام نازناوی پزیشکی وەرناگارن )

زمانی خوێندن لەم بەشەدا :

 زمانی خویندن لەم بەشەدا ئینگلیزیە و زۆربەی وانەکان بەشی تیۆری و پڕاکتیکی لە خۆ دەگرن .

ئەو زانکۆیانەی ئەم بەشە لە خۆ دەگرن:

-زانکۆی هەولێری پزیشکی/ کۆلێژی زانستەتەندروستیەکان 
-زانکۆی کۆیە/فاکەڵتی زانست و تەندروستی
-زانکۆی سۆران/( تەنها بە پارێڵێل) 

هەلی کارکردن بۆ ئەم بەشە :


دەرچوانمان دەتواندرێ سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە چەندین بواری جیاوازی کارکردندا ، هه‌روه‌ك كه‌رتی په‌روه‌رده‌ یان خوێندنی باڵا ‌ به‌ڵام مه‌رج نیه‌ كه‌ ده‌رچووان ته‌نها له‌م بوارانه‌ كاربكه‌ن به‌ڵكو زۆر بواریتر هه‌ن له‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ (به‌هه‌ردوو به‌شی تاقیگه‌ی دیاریکردنی نه‌خۆشی و توێژینه‌وه) هه‌روه‌ها یه‌که‌کانی کوتان هه‌روه‌ها خوێندکارانی ده‌رچوو له‌م به‌شه‌ زۆر شیاون بۆ کارکردن له‌ سه‌نته‌ره‌کانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ (بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و شیکردنه‌وه‌ی ماده‌کانی وه‌ک ئاو، خۆراک، مادده‌ پاككه‌ره‌وه‌كان و جگه‌ره‌}، هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌بواره‌کانی پیشه‌سازی نه‌وت و سه‌نته‌ره ‌حكومی یاخود تایبه‌تیه‌كانی توێژینه‌وه‌ و کۆمپانیاکانی ده‌رمانسازی و چەندین کۆمپانیای دیکەی ئامێر و ماددە پزیشکیەکاندا دەتواندرێ سوود لە تواناکانیان ببیندرێت ، ئامانجی سەرەکی بەش  بەرهەمهێنانی پسپۆڕی تایبەت بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشیه‌ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندوو و بڵاوبوه‌کاندا دیاریکردنی هۆکاری بڵاوبونەوەیان و دەرمانی تایبەت بۆیان .

ئەو وانانەی لەم بەشە دەخوێندرێن هەرچەندە جیاوازی لە پرۆگرامی خوێندنی هەولێری پزیشکی و زانکۆی کۆیەدا هەیە بەلام بەگشتی ئەمانە دەگرێتەوە :

  • Medical Immunology
  • Cellular & Molecular Biology
  • Medical Bacteriology
  • Medical Mycology
  • Clinical Virology
  • Molecular Diagnostics
  • Pathology
  • Medical Parasitology
  • Clinical Biochemistry
  • Biomedical Laboratory sciences
  • Bioinformatics and Biotechnology
  • Clinical epidemiology of infectious 

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و وانانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رچوار ساڵه‌كه‌ ده‌خوێندرێت ئه‌م لینكانه‌(PDF) خواره‌وه‌ بكه‌ره‌وه‌:


*بۆ زیاتر ڕونكردنه‌وه‌و تێگه‌شتن له‌ ئامانج و كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ پزیشكیه‌ و ئه‌و وانانه‌ی تێیدا ده‌خوێندرێت سه‌یری ئه‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌ بكه‌ن له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌شی مایكڕۆبایۆلۆجی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د.صلاح تۆفیق).





ئه‌مانه‌ش وێنه‌ی هاوپێچی ده‌رچووی چواره‌می به‌شی میدیكه‌ڵ مایكڕۆبایۆلۆجین له‌ زانكۆی هه‌ولێر و كۆیه‌ ساڵی (2018-2019):

  Hawler medical microbiology 2018-2019

2018-2019 Koya Medical microbiology


كۆكردنه‌وه‌و ڕێكخستن/ محمد مێدیكاڵ مایكڕۆبایۆلۆجیست


هه‌موو سه‌رچاوه‌كان فه‌رمین و سوود له سایتی هه‌ردوو كۆلێجیش وه‌رگیراوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:


هناك 3 تعليقات:

  1. دەتوانن تاقیگەی تایبەت بەخۆیان دابنێن؟

    ردحذف
  2. بەڵێ، بڕوانامەی بەکالۆریۆس ه و کۆلێژە، نەوەک دیبلۆم و پەیمانگا

    ردحذف
    الردود
    1. نەخێر ئەوەندەی من لێم کۆلیوەتەوە ناتوانێ دایبنێ ناونیشانیشی یاریدەدەری مایکرۆبایۆلۆجیستە نەک مایکرۆبایۆلجیست

      حذف