نەخۆشی گەڕی (leprosy)

نەخۆشی گەڕی leprosy یاخود  hansen’s disease 

-نەخۆشییەکی ترسناکی درێژ خایەنە، بەھۆی بەکتریای mycobacteriumleprae تووشمان دەبێت، 

بەکتریاکە تووشی پێست و چێوە کۆئەندامی دەمار دەبێت ھەروەھا دەتوانێت بۆ کۆئەندامی ھەناسەش بگوازرێتەوە، دەکرێت سەرەتا ھیچ نیشانەیەک پێشان نەدات، لە ھەندێک کەسدا ٣-٥ ساڵ دەخایەنێت لە ھەندێک کەسیشدا بۆی ھەیە تا ٢٠ ساڵ بێنیشانە و بێ ئەوەی ھەستی پێبکەین لە لەشدا بمێنێتەوە

ھەر ئەمەشە چارەسەری ئەم بەکتریایەی گران کردووە، 


نیشانەکانی تووشبوون بریتین لە :

١-پەڵە، برینی پێست کە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێننەوە.

٢-لاوازی، ئازاری ماسولکەکان.

٣-گیرانی لووت.

٤-تێکچوونی شێوەی پەنجەکان بەھۆی ئیفلیجبوونی چەند دەمارێکی بچووک .


 بەکتریاکە لە ژینگەی دەوروبەرمان ھەیە لە رێگەی ھەوا و خاکەوە تووشمان دەبێت ھەروەھا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە لەرێگەی دەست لیدان بەرکەوتنی راستەوخۆ، 

پێویستە کەل و پەلی کەسی تووشبوو جیابکرێتەوە، ئێستا لە سەرانسەری جیھان نزیکەی ١٨٠,٠٠٠ کەس بە دەست ئەم نەخۆشییەوەدەناڵێنن،


بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیھانی زۆربەی حاڵەتەکان لە کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا تۆماردەکرێن ، ھەروەھا لە وڵاتێکی گەورەی وەکوئەمریکا ساڵانە بە لایەنی کەم ١٠٠ حاڵەتی تووشبوون بەم بەکتریایە تۆماردەکرێت، ئەم بەکتریایە دەتوانێت دەست و قاچەکانت لە کار بخات(ئیفلیجیان بکات)، لە کاتی زۆر دژواربوونی نەخۆشییەکەش دەبێتە ھۆی لەدەستدانی ھەستی بینین، شێوانی رووخسار لەوانەشە ببێتە ھۆینەزۆکی لە پیاودا.


سەردەمانی پێشوو تووشبووانی لیپرۆسی زۆرینەیان گیانیان لە دەست دەدا، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە چارەسەری بۆ دۆزراوەتەوە تا ئێستا١٦ ملیۆن تووشبوو چاککبوونەتەوە، ماوەی چارەسەرەکە دەکرێت درێژ خایەن بێت جۆرێکی ئەنتیبایۆتیک یاخود زیاتر لە یەک جۆر بۆچارەسەر بە کاردێت، بەڵام ئەو ئەنتیبایۆتیکانە ھیچ سوودێک بەو تێکشکانەی لە کۆئەندامی دەمار روویداوە ناگەیەنن، بۆیە دەرمانی دژەھەوکردن بەردەستە و بەکاردێت، وەکو prednisone، ھەروەھا چەند دەرمانێکیش بەکاردێن بۆ چاڵاككردنی کۆئەندامی بەرگری ...


جگە لەو میکرۆبە ژینگەی ئێمە ژمارەیەکی زۆر بەکتریا،کەروو،ڤایرۆس،مشەخۆری جۆراوجۆری تێدایە، پێویستە ھەمیشە ئاگاداری پاک وخاوێنی بین، منداڵانیش زیاتر ھۆشیار بکەینەوە ، با دووربین لەو ھەموو حاڵەتە نەخوازراوانە، بۆیە ھەمیشە ئاگاداری پاک و خاوێنی خۆتانو منداڵەکانتانیش بن.


نوسینی: شالێ سەفین


ليست هناك تعليقات