نه‌خۆشییه میكرۆبییه‌كان وهۆكار و چاره‌سه‌ریان كه توشی منداڵان ده‌بن
نه‌خۆشییه‌كی كه‌ڕووییه له‌به‌ر كه‌می به‌رگری
جه‌سته‌ی منداڵ توشی ده‌بێت ، كه هێشتا به‌رگری جه‌سته‌ی به ته‌واوه‌تی پینه‌گه‌یشتووه
. له منداڵی شیره خۆره ، تازه له دایك بوو زیاتر رووده‌دات .
چاره‌سه‌ر : كاتییه له منداڵی شیره خۆره
بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته دواتر نامینێت ، له
ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر په‌نا ده‌برێته به‌ر ئه‌نتیبایۆتیك ( ده‌رمان ) .
* نه‌خۆشی ئاگره (impetigo )
نه‌خۆشییه‌كی به‌كتریی گوازراوه‌یه و نیشانه‌كانی ( سووربوونه‌وه و هه‌وكردن له
ده‌وروبه‌ری ده‌م )
چاره‌سه‌ر : ئه‌نتیبایۆتیك ( كرێم و شروب )
* نه‌خۆشی Reye’s
syndrome
نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی ڤایرۆسییه ، توشی ئه‌و مندالانه ده‌بیت كه
پێشتر توشی ( مێكوته و هه‌ڵامه‌ت بوون
) بوون و چاكبوونه‌ته‌وه ، ئه‌و منداڵانه‌ی
ئه‌سپرینیان وه‌رگرتووه وه‌ك چاره‌سه‌ر زیاتر توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن.
چاره‌سه‌ر : ده‌رمان به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه .
* نه‌خۆشی ( سه‌رمای وه‌رزی )
نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه ، زیاتر له وه‌رزی
زستان و پاییز توشی ده‌بن
چاره‌سه‌ر :
.پاککردنەوەی دەستەکان بە بەردەوامی
.نزیک نەبونەوە
لەکەسی تووشبوو
.بەکار هێنانی دەستەسر
لەکاتی کۆکەو پژمین
.دەست نەدان لەدەمو
چاو کاتیک پاک نیە.
* نه‌خۆشی (Erythema
infectiosum
)
نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه ، ڕومه‌ت به جۆڕیك
سوور ده‌بێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی شه‌ق ( زله ) ی
لێدرابێت
نیشانه‌كانی سووربوونه‌وه‌یه له روومه‌ت و
باڵ
چاره‌سه‌ر : له ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك چاكده‌بێته‌وه
، ده‌ستی پیس هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توشبوون .
* نه‌خۆشی ( مله‌خڕێ )
نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و ڤایرۆسه‌که زۆر
چالاکه و ده‌توانێ به ئاسانی بگوازرێته‌وه بۆ که‌سانی تر بۆیه پێویسته که‌سی توشبوو
جیابکرێته‌وه‌وه ( وشكبوونی ناو ده‌م و تا و هه‌ستكردن به ماندوێتی و ئاوسانی مل
) نیشانه دیاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن
چاره‌سه‌ر : چاره‌سه‌ری نیه که‌سی توشبوو ته‌نها پێويستی
به پشوودانه و خۆی
چاکده‌بێته‌وه
له‌ماوه‌ی نێوان هه‌فته‌یه‌ک تا دوو هه‌فته ده‌وه‌ستێته سه‌ر سیسته‌می به‌رگری
که‌سی توشبوو

* نه‌خۆشی سورێژه ( chicken pox )
نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسییه به‌هۆی ڤایرۆسی varicella
zoster و ( تا – په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست – خوران – ئازار ) نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن
زۆر به خیرایی ده‌گوازریته‌وه له
ڕێگه‌ی كۆكه و پژمین و به‌ركه‌وتن به كه‌سی توشبوو
چاره‌سه‌ر :
ماوه‌ی 1 هه‌فته بۆ 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت كۆتاییه‌كه‌شی نه‌مانی په‌ڵه‌ی سه‌ر
پێست و وشكبوونیان
نابێ دژه‌به‌كتریای بۆ به‌كاربێت
به دوو خول
( لقاح ) ده‌كرێ بۆ منداڵان
- له ته‌مه‌نی 12 تا 15 مانگی
- له ته‌مه‌نی 4 تا 5 ساڵی
* نه‌خۆشی
( سوورێژه‌ی ئه‌ڵمانی )
نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه به هۆی ڤایرۆسی rubella
،
نیشانه‌كانی ( په‌له‌ی سه‌ر پێست به‌ڵام ئاوی تێدا كۆنه‌بووه‌ته‌وه ، تا ،
ئاوسان ، خوران )
چاره‌سه‌ر : پشوودان و مانه‌وه له ماڵه‌وه
چونكه به خێرایی ده‌گوازریته‌وه ،
پێكوته ( لقاح)
* ژه‌هراوی
بوون به خۆراكی پیس
به‌كتریاكان ئامانجی سه‌ره‌كییان هێرش كردنه
بۆ سه‌ر منداڵان چونكه به‌رگرییان هێشتا گه‌شه‌ی نه‌سه‌ندووه
زێده‌تر به‌كتریاكان له‌ناو خواردنی پیس و
ئاوی ناخاوێن هه‌ن كه زۆربه‌یان ده‌بنه هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراك نیشانه‌كانیش
( سكچوون ، ئازاری گه‌ده ، تا ، ڕشانه‌وه ، هێڵنجدان )
به‌خێوكاری ئازیز...
كوتان ڕێگایه‌كی یه‌كجار كاریگه‌ره بۆ ڕێگری كردن له تووشبوون به هه‌ندێك نه‌خۆشییه میكرۆبییه‌كان و پته‌وكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌ت .
نوسینی بابه‌ت : قوتابیانی مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی
نوسینی بابه‌ت : قوتابیانی مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی
لێدوانەکانی بابەت