بۆچی ناتوانین خوێنی ئاژەڵ بۆ مروڤ بەکاربهێنین؟

لەوانەیە زۆرێکمان ئەو پرسیارەمان بەمێشکدا هاتبێ لەکاتی پێویستیا
 بۆچی ناتوانین خوێنی ئاژەڵ بۆ مروڤ بەکاربهێنین؟

لەبەر چەن هۆکارێک ناتوانین ئەمانەش بریتین لە:

1. خڕۆکەی سووری مرۆڤ دوای پێگەیشتن ناوک لەدەست ئەدات بەڵام زۆربەی جۆری ئاژەڵەکان دوای پێگەیشتنیش ناوکیان هەیە.

2. خڕۆکەی سوری مرۆڤ شێوە قۆپاوە لە ڕووی ناوەوە بەڵام لە هەندێ جۆری ئاژەل شێوە هێلکەییە لەوانە حوشتر.

3. لە مرۆڤ گوێزەرەوەی ئۆکسجین هیمۆگڵۆبینە بەڵام لە ئاژەڵدا هیمۆسیانین ە.

4. ڕێژەی پێکهاتەکانی خوێن( WBC, RBC, پەڕەکانی خوێنلە مرۆڤ دیاریکراون
 بەڵام لە ئاژەڵدا لە هەندێ جۆردا خڕۆکەی سپی زۆر زیاترە لە گشت پێکهاتەکانی تر.

5. جۆری خوێنی مرۆڤ چوار جۆری سەرەکیە بەڵام لە ئاژەڵان جیاوازە
 لە پشیلە هەتا ۱۱ جۆر گڕوپی خوێن هەیە و لە هەندێ ئاژەڵ زیاتر و هەندێکیش کەمتر

6. خوێنی مرۆڤ هەمیشە گەرمە بەهۆی زۆری زیندەچاڵاکیەکان بەتایبەت چاڵاکیەکانی مێشک بەڵام لە زۆربەی ئاژەڵەکان خوێن ساردن....


هناك تعليق واحد: