ڕێنماییهكانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئەم خاڵانە جێ بەجێ بکەن لەپێناو سەلامەتیتان....
1- هەرکاتێک لەبازاڕ هاتنەوە دەستتان بە سابون بشۆن بۆماوەی 20 سانیە، وە ڕۆژانە بەردەوام دەستتان بشۆن
2- بەکارهێنانی ماسک بۆ شوێنە گشتیەکان
3--تا بۆتان ئەکرێ ئەم ماوەیە مەڕۆنە شوێنە قەرەباڵغەکان، یان ئەگەر ئەشچن زۆر مەمێنەوە، بەتایبەت کافتریا و قەیسەری و تەنانەت مزگەوتەکانیش بەبێ ماسک بۆی مەچن.
4-کە چویت ماسک بکڕی پێویست ناکا بەکارتۆن بکڕی بەشی ماڵەوە بکڕەو پێویست ناکا قەیران دروست بکەی.
5-خواردنی ئەو شتانەی کە مەناعەی مرۆڤ بەهێز ئەکەن.
6-تا بۆتان ئەکرێ کەمتر دەست بۆ دەم و چاو و لوتتان ببەن.
7-وەرگرتنی بابەتەکە بەجدی ، ئەم ڤایرۆسە نە مەلا نە شێخ نە قەشە نە حاخام نە دیندار نە بێدین ناپارێزێ هەموو کەسێک توش ئەکات و ڤایرۆسەکە کوژەرەو بە ئازاری کۆکەوە ئەتکوژێ.
8-ورە بەرزی ، خۆپاراستن مانای ترسان نیە بەڵکو بەئاگایی بوونە، ورە بەرزیش وائەکات سیستەمی بەرگریت بەهێزبێت ، لەم کاتەی ئێستاش تاکە شت کە شەڕ لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە ئەکات بەرگری لەشی خۆمانە.
9-ئەگەر توشی پەتابووی ماسک لەماڵەوەش بەکاربێنە تا چاک ئەبیەوە.
10-ئەگەر هەستت بە نیشانەکان کرد لەخۆتدا ، کۆکەو و پژمین و سنگ هێشە ، سەردانی خستەخانە بکە با ماڵەوەشتان توش نەکەی.
لەپێناو سەلامەتی هەموان بڵاوی بکەنەوە.
نوسینی : بێژەن محمد
مایکڕۆبایۆلۆجیست
لێدوانەکانی بابەت