ڕۆڵ و سودەکانی بەکتریای لاکتۆبەسیڵەس (lactobacillus species) لە سەر کۆئەندامی هەرس

هەرسکردن کردارێکی ئاڵۆزە کە جەستەی مرۆڤ ئەنجامی دەدات بە بەکارهێنانی چەندین جۆر مادەی کیمیایی چەندین جۆری بەکتریا لە هەناوماندا هەیە،
زاناکان مەزەندەیان کردوە ٣٠٠ بۆ ١٠٠٠ جۆری بەکتریا لە هەناوی مرۆڤدا هەیە وە ژمارەیان لە نێوان  ١٠٠ تا ١٠٠٠ تریلیۆن دەبێت لە هەناوی هەر تاکە کەسێکدا كە ژمارەێکی ئێجگار زۆرە!!!

  ئایا دەبێت  ئەمانە چ کاریگەريەک و ڕۆڵێکیان هەبێت لە کۆئەندامی هەرسماندا ؟
بەکتریای لاکتۆبەسیڵەس (lactobacillus species)  باوترین و گرنگترین جۆری بەکتریایە کە لەناو ڕیخۆڵە بچوکە دەژیت ،
کاتێک کاربۆهایدرات هەرس ناکرێت، بەکتریای ( lactobacillus ) یارمەتی هەریسکردنیان دەدات، ئەگەر ئەو بەکتریایە نەبێت جەستەی مرۆڤ سود لەو کاربۆهایدراتانە  نابینێت،
هەروەها لاکتۆبەیسیڵەس، یارمەتی هەرسکردنی شەکر لە بەرهەمە شیرەمەنیاکاندا دەدات.
 کاتێک ( lactobacillus ) بەبێ ئۆکسیجین زیندە چالاکیەکانی ئەنجام دەدات (lactic acid) وەک پاشەڕۆێک دروست دەکات،

لەگەڵ ئەوەش ( 
lactic acid) لە ماسولکەیا دەبێتە هۆی ئازار، بەڵام لە هەناودا زور بەسودە و ( ph)ی هەناو بە ترشی دەهێڵێتەوە و ڕێگری لە گەشەی بەکتریا زیان بەخشەکان دەکات، بەمەش یارمەتیمان دەدات لە خۆ پاراستن لە نەخۆشی بەکتریا زیان بەخشەکان.
هەروەها   ( 
lactobacillus ) ڕێگری لە گەشەی کەڕوو دەکات لە ناو هەناوماندا، ئەگەر بێتو کەڕوو بڵاو بێتەوە بۆ بەشەکانی تر جەستە دەبێتە هۆی نەخۆشی، ژمارەێکی زۆر کەڕوو دەێتە هۆی نەخۆشی لە کۆئەندامی هەرسدا.

سەرەڕای ئەوەش کە ئەم بەکتریایه یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات، زاناکان دۆزیانەوە کە کاریگەری لەسەر بەرگری لەش ، زیندەچالاکیەکان و مادە پێویستیە زیندەیەکان دەبێت.
لێکۆڵینەوەێک هەیە کە دەریدەخات هەندێک لە نەخۆشیەکانی دڵ ، شەکرە ، هەوکردن ، نەخۆشیەکانی ریخۆڵە و قەڵەوی هاوکات کاریگەرن بەگۆڕان لە بەکتریای هەناودا.

چی ڕوودەدات ئەگەر دکتۆر دژەمیکرۆبمان بۆ بنوسێت ؟
 دژەمیکرۆب بە کوشتنی بەکتریاکان کاردەکەن یاخود ڕێگریکردن لە زۆربوون و گەشەکردنیان، ئەمە کاریگەری لەسەر کرداری هەرسکردن و ئەو ڕۆڵە سەرنجڕاکێشە دەبێت کە بەکتریای هەناو دەیکات.
هە ندێک لە دژەمیکرۆبەکان کار لە سەر جۆرێکی دیاری کراوی بەکتریا دەکەن، بۆیە دکتۆرەکان هەوڵدەدەن تەنها کار لەسەر بەکتریا زیان بەخشەکان بکەن . بەهەرحاڵ دژەمیکرۆبەکان فرە جار بەکتریا سودبەخشەکانی هەناومان دەکوژن، بەڵام ئەگەر تۆ نەخۆش بویت و پێویستت و بە دژەمیکرۆبوو، ئەمە تەنها زیانێکی لاوەکیە و  پێویستە کۆتڕۆڵیان بکەین.

چەند شتێک هەیە دەتوانین بیکەین کە یارمەتی بەکتریای سودبەخشی هەناومان دەدات کە دووبارە چالاک ببێتەوە ، ئەوەیش لە ڕێگەی پڕۆبایۆتیک دەبێت.
 (probiotic) خواردنێکی پێویستە بۆ بەکتریا ، هانی گروپی بەکتریاکان دەدات کە دووبارە گەشەبکەنەوە. بریتیە لە بەکتریا و کەڕووی زیندوو کە لە هەنێک خواردنەکاندا هەیە یارمەتی گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بەکتریای سودبەخشی هەناومان دەدات کە لە دەستی دەدەین بە هۆی دژەمیکرۆبەکانەوە، تەنها چەند جۆرێکی تایەبەتی بەکتریا دەتوانن خۆیان لە ترشی گەدە بپارێزن، بۆیە پێویستە بە ڕێژەێکی زۆر بیان خۆین 

probiotic )  لە چەندین خواردنانەدا هەیە وەکو (ماست ، پایز ، سیر ، فاسۆلیا ....)

کاتێک جەستەمان کرداری هەرسکردن بە تەواوەتی ئەنجام بدات 
کەمتر پێویستی بە یارمەتی بەکتریا سود بەخشەکان دەبێت بۆ هەرسکردنی ئەو خواردنانەی کە با ئاسانی هەرز ناکرێن و ڕاگرتنی ترشیەتی(
PH) بۆ ئەوەی تەندروست بین.




ليست هناك تعليقات