زەرع كردنی بەکتریا
سەرەتا بزانین بەکتریا
چییە، بۆ پێویستە زەرع بکرێت..
بەکتریا بەشێکە لە
کۆمەلەی زیندەوەرە هەرە وردەکان(Microorganism) کە ناتوانین بە چاو بیانبینین، بەکتریاکان لە شوێنە جیاوازەکانی لەشماندا
دەژین کە هەندێکیان بێ زیانن یان تەنانەت سوودبەخشن، ئەمە لە کاتێکدا هەندێکی دیکەیان
دەبنە هۆی هەوکردن(التهابات) و نەخۆشی، وە ئێمە دەتوانین لە رێگایی پشکنینی زەرعی بەکتریا
لەناو تاقیگەدا بە فەراهم کردنی پلەی گەرمی گونجاو وە خۆراکی تایبەت بە بەکتریا دەتوانین
بەکتریا مەرظیەکان(pathogen) ئەوانەی تووشی نەخۆشیمان دەکەن گەشەیان پێ بدەین و ژمارەیان زیاد بکەین
لە چەند ژمارەیەکی کەم بۆ سەدان و ملیۆنان بەکتریا، هەرەوها دەتوانین بەکتریا مەترسیدار
و زیانبەخشەکان دەستنیشان بکەین و بیان دۆزینەوە لە لەشدا، لە کاتی پشکنینی زەرعی بەکتریا
نموونەیەک وەردەگیرێت لە خوێن یان میز یان پێست یان هەر بەشێکی دیکەی لەش، جۆری ئەم
نموونەیەش پشت دەبەستێت بەو شوێنەی کە گومانی لێدەکرێت بۆ تووشبوونەکە.
خانەکان کە لەو نموونە
وەرگیراوەدا هەن لە تاقیگەدا هەلدەگیرێت و ژینگەیەکی باشی بۆ دەرەخسێنین بۆ گەشەکردن،
دوای چەند رۆژێکی کەم ئەنجامەکەی دەبینین، بەلام گەشەی چەند جۆرێکی تری بەکتریا هێواش
و لەسەرخۆییە ماوەیەکی درێژتر دەخایەنێت.
سوودی زەرعی بەکتریا
چییە؟
بێگومان زەرعی بەکتریا
سوودێکی زۆری هەیە بۆ دیاریکردن و دۆزینەوەی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هحی نەخۆشی
لە لەشدا، وەکو کۆئەندامی میز و میزەرۆ، هەرس و خوێن هتد... وە دۆزینەوەی چارەسەری
گونجاو بۆ کوشتنی بەکتریاکان هەروەها چارەسەری نەخۆشییە بەکتریایەکان.
لە سالانی پێشوودا
بەهۆی زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژە زیندەیەکان(Antibiotic) بەشێک لە بەکتریاکان بەرگریان پەیدا کردووە
بەرامبەری دژە زیندەییەکان بەهۆی زۆری بەکارهێنانیان، یان بەهۆی بازدان(Mutation) گۆرانی جینەکانی بەکتریاکە، بۆیە باشترین چارەسەر
ئەنجامدانی پشکنینی هەستیاری دەرمانە(antibiotic sensitivity test) بۆ ئەوەی خۆمان بە دوور بگرین لە مقاوەمەی بەکتریاکان
بەرامبەری دەرمانەکان، رێک ئەو دەرمانە بدەین بە نەخۆش کە باشترین ئەنجام و کەمترین
زیانی هەبێت بە پێی جۆری نەخۆشیەکە.
وەرگرتنی نموونە
لە شوێنە باوەکان
⁃ Throat Culture، بۆ دیاریکردن و زەرع کردنی
بەکتریا لە قورگ و لەوزەتێنەکاندا.
⁃ Urine Culture، بۆ دیاریکردنی ئەو بەکتریایانەی
دەبنە هۆی هەوکردن لە رێرەوی میزەرۆ و میزلدان و گورچیلە.
⁃ Sputum Culture, زەرعی بەلغەم بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ئەو
بەکتریایانەی دەبنە هۆی هەوکردن لە رێرەوی هەناسەدان و سیەکان بە گشتی.
⁃ Blood Culture، زەرعی خوێن بەکاردێت بۆ
ناسینەوەی ئەو بەکتریایانەی لەناو خوێن بوونیان هەیە کە دەبنە هۆی نەخۆشی.
⁃ Stool Culture, زەرعی پیسایی بەکاردێت بۆ دیاریکردن و ناسینەوەی
ئەو بەکتریایانەی دەبنە هۆی نەخۆشی لە سیستەمی هەرسدا نموونە نەخۆشی کۆلێرا.
⁃ Wound Culture, زەرعی دەوروبەری برین یان سووتان، بۆ دیاریکردنی
هەوکردن لەم شوێنە.
لە دەرئەنجامدا هەریەک
لەم زەرعانەی سەرەو ئەگەر بەکتریا بوونی هەبوو واتا هەکردن بوونی هەیە، ئەم پشکنینەش
یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت تاکو بە ئاسانی بتوانین (Antibiotic)ی پێویست هەلبژێرین دژی بەکتریاکە.
چەند رێنمایەکی گرینگ
و پێویست بۆ ئەنجامدانی زەرع
ئەو کەسەی ئەم پشکنینەی
بۆ ئەنجام دەدرێت پێویستە سێ رۆژ پێش ئەم پشکنینە هیچ دەرمانێکی دژە التهاب (Antibiotic) بەکار نەهێنێت بۆ ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکە
راست و دروست بێت.
ئافرەتیش لە کاتی
سووری مانگانەی نەبێت واتە بە تەواوی پاک بووبێتەوە ئینجا پشکنینەکی بۆ بکرێت.
خالێکی گرینگ بۆ
لایەنی تەکنیکی تاقیگە(دکتۆر) پێویستە کارەبایی ٢٤ سعاتی هەبێت بۆ ئەوەی بەکتریاکە
بە شێوەیەکی ئاسایی گەشە بکات.
بە پێی ئەنجامی پشکنینەکە
چارەسەر و دەرمان بۆ نەخۆش بنووسرێت.
Nutrient agar
media
یەکێکە لە میدیا
هەرە باشەکان بەکردێت بۆ گەشە پێکردنی کەروو(Fungi) و جۆرەی جیاوازی بەکتریا چونکە ئەم میدیایە
زۆربەی بەها خۆراکیەکان لەخۆ دەگرێت کە لە لایەن زیندەوەرە وردەکان بەکردێن.
پێکهاتەی میدیاکە
چییە؟
⁃ peptone، بنەمایی نایترۆجینی ئەندامییە
پێویستە بۆ گەشەی بەکتریا.
⁃ beef extract/
yeast extract،
ئەمەش لە ئاودا لێک هەدەوەشێت بەکتریاکە وەکو سەرچاوەی ڤیتامین و کاربۆهیدرات و خوێ
بەکاری دێنیت.
⁃ agar ماددەی پتەوکردنی میدیاکەیە.
⁃ NaCl, بوونی خەستی خێ رۆلێکی بەرچاوی هەیە لە
پاراستنی هاوسەنگی لە ناوەو و دەرەوەی خانە.
⁃ distilled water, ئاو بنچینەیەکی گرینگە بۆ گەشەی زیندەوەرە
ووردەکان و زۆربوونیان هەروەها ناوەندێکی باشە بۆ گواستنەوەی ماددە خۆراکییەکان.
Mannitol salt
agar (MSA)
بەکاردێت وەکو میدیایەکی
هەلبژێردراو و جیاکەرەوە، بۆ گەشەکردنی بەکتریایی Staphylococcus، ئەم میدیایە بەوە جیادەکرێتەوە کە خەستی خوێیەکەی
بەرزە جگە لە
staphylococcus بەکتریاکانی
تر توانایان کەمە بۆ گەشەکردن لەسەر ئەم میدیایە یان ئەگەر گەشەش بکەن ئەوا بە هێواشی
گەشە دەکەن، هەروەها میدیاکە شەکری ناسەرەوەی(mannitol) و PH تێداییە، ئەگەر بەکتریاکە توانی شەکرەکە
بەکاربێنێت و تووشی ترشانی بکات ئەوا ترشێک دروست دەبێت کە رەنگی میدیاکە لە سوور دەگۆرێت
بۆ زەرد، بەمەش بە ئاسانی بەکتریایی زیانبەخشی Staphylococcus aureus جیا بکەینەوە لە بەکتریا بێ زیانەکان، چونکە S.aureus دەتوانێت شەکرەکە توشی ترشان بکات و رەنگی
میدیاکە بکات بە زەرد، واتە ئاگەر بەکتریات زەرع کرد لەسەر (MSA) دوایی ٢٤ کاتژمێر لە شوێنی تایبەت رەنگی
میدیاکە گۆرا بۆ زەرد ئەوا سپیشزی S.aureus.
Blood agar
میدیایەکی دەولەمەندە
لە پێکهاتەدا، بەکاردێت بۆ زەرع کردنی ئەو بەکتریایانەی کە بە ئاسانی گەشە ناکەن لەسەر
جۆرەکانی تری میدیا، بۆ نموونە ئەو بەکتریایانەی هۆکاری نەخۆشین وەک (Neisseria spp,
Streptococco pneumoniae, Heamophilus influenza), هەروەها بەکاردێت بۆ دیاریکردنی(heamolytic
bacteria) واتە
ئەو بەکتریایانەی کە خوێن شیدەکەنەوە بۆ نموونە( Streptococcus spp), هەروەها دەکرێت بکرێت بە میدیایەکی دیاریکراو
بۆ هەندێک بەکتریای زیانبەخش(pathogen)بە زیادکردنی antibiotic و ماددەی کیمیایی بۆ نموونە زیاد کردنی crystal violet بۆ دیاریکردنی Streptococcus pyogenes.
Chocolate
agar
یەکێکە لە میدیا
دەولەمەندەکان لە پێکهاتەدا، ئەم وەسطە بەکاردێت بۆ زەرع کردنی بەکتریا بەنازەکان(Fastidious
bacteria) نموونە
وەک
Neisseria spp, Haemophilus spp.
ئەمەش چەند میدیایەک
بەکاردێت بۆ زەرع کردنی ئەو بەکتریایانە:
TCBS بەکاردێت
بۆ زەرع کردنی Vibro
spp.
Bile esculin
agar بۆ زەرع کردنی Enterococcus.
Bordet-gengou
agar بۆ زەرع
کردنی
Bordetella
pertussis.
Feeley Gorman
agar بۆ زەرع
کردنی
legionella.
Thayer martin
agar بۆ زەرع
کردنی
Neisseria
gonorrhoeae.
Brucella
blood agar بۆ زەرع
کردنیBrucella
spp.
lowenstein
jensen
بۆ زەرع کردنی Mycobacterium tubercolosis.
لێدوانەکانی بابەت