ئایا بۆچی شەمشەمەکوێرەکان هەڵگری زۆرێک لە ڤایرۆسەکانن ؟
بەڵام بۆچی شەمشەمەکوێرەکان ؟
لە لێکۆڵینەوەێکی نوێدا کە لە زانکۆی
کالیفۆرنیا کراوە ، دەریخستەوە کە شەمشەمەکوێرەکان خاوەنی سیستەمێکی بەرگری زۆر بەهێزن .
شەمشەمەکوێرەکان
تاکە باڵداری شیردەرن کە وزەێکی زۆر بەکاردێنن و زینەدەچالاکێکی زۆریان هەیە ، بەهۆی
ئەمەوە (free radical) زۆر کۆدەبێتەوە .
(free radical) مادەێکی کارلێکەر کە زیانی بۆ شانەکان هەیە .
شەمشەمەکوێرەکان خاوەنی میکانیزمێکی بەرگری کارامە
و ئاڵۆزن ، بەم هۆیەوە ڕێگری لە زیانی ئەم
پاشماوە کارلێکەرانە دەکەن
هەروەها یارمەتی شەمشەمەکوێرەکان دەدات خۆیان
لە ڤایرۆس و نەخۆشیە کوشەندەکان بپارێزێن.
لە کاتی هێرشکردنی ڤایرۆسەکان ،
شەمشەمەکوێرەکان مادەێک دروست دەکەن
پێدەوترێت (interferon-alpha)
ئەم (interferon-alpha)
ئیعاز دەدات بە خانەکانیتری جەستەی بۆ
ئەوەی میکانیزیمی بەرگریان چالاک یاخود زیاد بکەن.
بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە بەسەر ئەم بەرگریەدا زاڵبێت
، هەوڵدەدات بە خێراێکی زۆر ژمارەی خانەکانی زیاد بکات و بگوازرێتوە بۆ بەشەکانی
تری جەستە.
لەگەڵ ئەوەشدا شەمشەمەکوێرەکان دەتوانن بەسەر
ڤایرۆسەکاندا زاڵببن ، بەڵام بۆ شیردەرەکانی تر وەکو مرۆڤ کوشندەن ،
جیاواز لە شەمشەمەکوێرە مرۆڤ سیستەمێکی
بەرگری وەڵامدەرەوەی خێرای نییە و ڤیرۆسەکان دەبنە مەترسی بۆسەر ژیانی .
هەروەها
لێکۆڵینەوەکە دەریخستوە کە تێکدانی ژینگەی سروشتی شەمشەمەکوێرەکان چارەسەر نییە و
بەڵکو بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکان لە ڕیگەی لیک ،
پیسای و میزی شەمشەمەکوێرەکان.
لێدوانەکانی بابەت