نه‌خۆشی گاز گانگرین چییه‌؟

گازگانگرین نەخۆشیەکە دەبێتە هۆی لەناو چوون و رەشکردنی شانەکانی لەشی مرۆڤ، ئەم نەخۆشیە بەهۆی یەکێک لە بەکتریا مەترسیدارەکانەوە روودەدات کە ئەم بەکتریایە ناودەبرێت بە clostridium perfringens, ئەم بەکتریایە بە شێوەیکی خێر کاردەکات لەگەل گەیشتنی بۆ ناو لەش دەست دەکات بە دەردانی کۆمەلێ ماددەی ژهراوی، ئەو ماددانەش دەبنە هۆی گیرانی لوولەکانی خوێن لە ئەنجامدا لە کارخستنی لوولەکانی خوێن.

گازگانگرین لە هەموو شوێنەکانی لەشی مرۆڤ روودەدات بە تایبەتیش لە دەست و لاق، دوای تێپەربوونی ٦ تا ٤٨ کاتژمێر لە گەیشتنی بەکتریاکە بۆ ناو لەش ئەوا نیشانە سەرەتاییەکان بەدی دەکەیت.

 

بەشێوەیەکی بەرچاو کاتێک تووشی گازگانگرین دەبیت لە ئەنجامی کرانەوەی برینە یان دروست بوونی برین لەسەر جەستە، چونکە ئەمە رێگاخۆشکەرێکی زۆر باشە بۆ بەکتریاکە بە ئاسانی دەچێتە ژوورەوە دەست دەکات بە ئەنجامدانی میکانیزماکانی خۆی.

بێگومان دەزانین ئەم بەکتریایە زۆر مەترسیدارە بەلام مەترسیدارتر دەبێت کاتێک کەسەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە وەک شەکرە یان رەقبوونی لوولەکانی خوێن.

 


نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چین؟

  تا

  دروست بوونی هەوا لە ژێر پێست (وەک زیپکە)

  ئازارێکی زۆر لە دەوری برینەکە

  هەلئاوسانی برینەکە

  گۆرانی رەنگی پێست بۆ رەساسی، سوری تۆخ، مۆر یان رەش

  زیادبوونی لێدانی دل

  رشانەوە

  ئارەقکردنی زۆر

  زەرد هەلگەرانی چاو

 


چی دەبێتە هۆی دروستبوونی گازگانگرین ؟

وەک باسمانکرد بە رێژەیەکی زۆر ئەم نەخۆشیە لە لایەن clostridium perfringens روودەدات، بەلام لە هەندێ کاتدا streptococcus group A تووشی هەمان نەخۆشیت دەکات، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بەکتریاکە لە پێناو مانەوەی هەمان ئەو ماددەنە دەردەت  و بە خێرایی بلاودەبێتەوە.

 


چۆن گازگانگرین لە تاقیگەدا بناسینەوە؟

١- skin culture زەرع کردنی پێست، ئەم پشکنینە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانین بەکتریاکە هەیە یاخود نا

٢- پشکنینی خوێن، بۆ دیاریکردنی رێژەی خرۆکە سپییەکانی خوێن

٣- پشکنی X-ray , MRI

 


چارەسەری ئەم نەخۆشییە چییە؟

پێدانی دژە زیندەیی(ئەنتی بایۆتیک) بە دۆزی زۆر لە رێگایی لوولەکانی خوێن، هەروەها لابردنی ئەو شوێنانەی کە بە تەواوی تووشی رەشبوون بووینە لە رێگایی نەشتەرگەری.

هەروەها دەتوانرێت هەندێ لە شوێنەکان چارەسەر بکەن لە رێگایی چاندنی شانەکان، ئەو شوێنەی تووشی رەشبوون بووە لە رێگایی نەشتەرگەری لادەبرێت و شانەکان لە شوێنێکی ساغی لەش دەهێنرێن دواتر لەم شوێنە دەچینەوە ئەمەش وادەکات رزگارت ببێت لە تێکچوونی شانەکان.

هەندێ جار بەهۆی لەدەست دەرچوون و تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە نەخۆشەکە توشی لە دەستدانی یەکێک لە ئەندامەکانی لەشی دەبێتەوە، بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە بلاو بوونەوەی بۆ تەواوی لەش.

بەکارهێنانی چارەسەری hyperbaric oxygen لەم چارەسەرەدا نەخۆشەکە لەناو جیهازێکی تایبەت دادەنرێت و لەشی پر دەکەن لە ئۆکسجین ئەمەش یارمەتی لەش دەدات تاکو زووتر رزگاری ببێت لەم نەخۆشییە.

 

 

چۆن رێگری بکەین لە گازگانگرین؟

باشترین رێگا بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە کاتێک برینێکت لەسەر جەستە دروست دەبێت پێویستە بە خێرایی پاکی بکەیتەوە و برینەکە بپێچیت.

دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان چونکە جگەرە کێشانیش وەک دەزانین دەبێتە هۆی گیرانی لوولەکانی خوێن و لە ئەنجام نەچوونی خوێن بۆ شوێنەکە بەش شوێنەکە تووشی رەشبوون دەبێت.

خۆ پاراستن لە قەلەوی، بێگومان قەلەویش یەکێکە لە هۆکارەکان چونکە لەوانییە ببێتە هۆی گیرانی لوولەکانی خوێن بە هۆی چەوری، پێویستە هەموو رۆژێک وەرزش ئەنجام بدەیت تاکو دووربیت لەم هۆکارانە .

ليست هناك تعليقات