چەوری خوێن چیە ؟ جۆرەکانی چەوری و چۆنیەتی خۆپاراستن لە چەوری زیان بەخش .....

چەوری خوێن چیە ؟   جۆرەکانی چەوری و چۆنیەتی 

خۆپاراستن لە چەوری زیان بەخش .....

 

پشکنینی گشتی چەوری ، لەڕێگەی ئەم پشکنینەوە دکتۆر ڕێژەی  کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL)و باش(HDL)  و ترایگلیسەراید (triglycerides) کە جۆرێکە لە چەوری دیاری دەکات.

کۆلیسترۆڵ چەوریێکی بریقەدار و لوسە ، کە جەستەی مرۆڤ پێویستێتی بۆ جێبەجێکردنی زیندە چالاکیەکان. سەڕەڕای ئەوەش بوونی ڕێژە ێکی زۆر ئەبێتە هۆکاری :

·         نەخۆشیکانی دڵ

·         جەڵدە

·         ڕەقبوونی دەمارەکانی خوێن

بۆ پیاوان ، پشکنینی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە تەمەنی ٣٥ ساڵی یا خوارتر  بۆ ئافرەتانیش لە تەمەنی ٤٥ ساڵی یا کەمتر بەشێوازێکی ڕێکوپێک پێویستە.  ئەگەر دەتەوێ کەسێکی تەندروستبیت پێویستە لەتەمەنی ٢٠ ساڵیەوە ، ٥ ساڵ جارێک پشکنینی کۆلیسترۆڵ بکەیت.  بۆ ئەوکەسانەی کە شەکرە ، نەخۆشی دڵ ، جڵدە و پەستانی خوێنیان بەرزە یاخود دەرمان بەکاردێنن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئاستی کۆلیسترۆڵ بکەن  ،پێویستە هەموو ساڵێک جارێ پشکنینی کۆلیسترۆڵ ئەنجامبدەن.

کێن ئەو کەسانەی  لە مەترسی هەبوونی بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵدان ؟

پشکنینی کۆلیسترۆڵ  زۆر گرنگە بۆ تۆ ئەگەر هاتوو:

·         لە مێژووی خێزانەکەتدا کەسانێک هەبن کە ئاستی کۆلیسترۆڵیان بەرزیبێت و نەخۆشی دڵیان هەبێت

·         کێشی زیادەت هەبێت (قەڵەوبیت)

·         خواردنەوە ئەلکوهولیەکان بە ڕێژەێکی زۆر بخۆێتەوە

·         جگەرە کێش بیت

·         جوڵە و چالاکیت کەم بێت

·         نەخۆشی شەکرە ، گورچیلە و کێشەی دەردانی هۆرمۆنیت هەبوو

هەموو ئەمانە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵن.

 

      ئایا پشکنینی کۆلیستڕۆڵ چی دەپێوێت ؟

پشکنینی گشتی تەواوی  کۆلیستڕۆڵ ،  ڕێژەی چوار جۆر چەوری دەپێوێت  لە خوێندا :

·         تۆتاڵ کۆلیستڕۆڵ (total cholestrol): کۆی هەموو ڕێژەی کۆلیستڕۆڵە لە خوێندا.

·         LDL: ناسراوە بە کۆلیستڕۆڵی خراپ ،  بڕێکی زۆری (LDL)  دەبێتە هۆی جەڵدەی ذڵ و هەوکردنی دەمارەکانی خوێن.

·         HDL : ناسراوە بە کۆلیستڕۆڵی باش ، لەبەر ئەوەی یارمەتی لابردنی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات لە خوێندا .

·         ترایگلیسەراید (triglycerides) : کاتێک نان دەخۆین جەستەی مرۆڤ ئەو کالۆریانەی پێوستی نییە دەگۆرێت بۆ ترایگلیسەراید ، لە کاتی پێویستدا بەکاری دێنێتەوە .  ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە ، شەکرەیان هەیە ، شیرینی زۆر دەخۆن و خواردنەوە ئەلکوهولیەکان بە ڕێژەێکی زۆر دەخۆنەوە ئەگەری بەرزی ڕێژەی ترایگلیسەرایدیان هەیە.

 

    چەند ڕێگاێک بۆ زیادکردنی چەوریە باشەکان(HDL) و کەمکردنەوەی چەوریە خراپەکان(LDL)   :

 

·         خواردنی چەوریە ناتێرەکان : (زەیتون و زەیتی زەیتون ، ئەڤۆکادۆ ، چەرەسات (بادەم ، فستق، گوێز….. ) ، ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە، ماسی )

·         دوور کەوتنەوە لە کێشانی جگەرە

·         وەرزشکردن رۆژانە بە شیوازێکی گونجا و رێکەوپێک

·         خواردنەوەی خواردنە ئەلکوهولیەکان بە شێوازێکی کەم و مامناوەند (خواردنەوەی یەک بۆ دوو پێک ڕۆژانە)، ڕێگری لە گیرانی دەمەرەکانی خوێندەکات و یارمەتی باشتر کردنی کۆلیستڕۆڵی باش (HDL) دەدات.

           لە لێکۆڵینەوێکدا کە لە سەر ١٨ ئافرەتی گەنج ئەنجام دراوە خواردنەوەی ٢٤گم ئەلکوهولی شەرابی سپی               ترێ یارمەتی  باشترکردنی (HDL) دەدات بە ڕێژەی ٥٪ بە بەراود لەگەڵ شەربەتی سپی ترێدا.

 

·         خورردنی ئەو خوارنانەی کە ریشاڵی تواوەیان تێدایە وەکو (پاقلەمەنیەکان ،پۆڵکە و نیسک، میوە ، دانەوێڵە )

 


 

 

 

 

 

 

 

 

 


ليست هناك تعليقات