نه‌خۆشی سیل (tuberculosis)

نەخۆشی سیل بە شێوەیەکی گشتی نەخۆشیەکی گوازراوەيە، مرۆڤ بەهۆی بەکتریایی (Mycobacterium tuberculosis) تووش دەبیت شوێنی سەرەکی ئەم بەکتریایە سیەکانن، دوایی گەیشتن و خۆگونجاندنی لەم شوێنە بەکتریاکە دەست دەکات بە لەناو بردنی خانەکان.

لە سەدەکانی رابردوودا بە تایبەتی لە سەدەی ٢٠ ئەم نەخۆشیە بووە هۆی گیان لە دەستدانی خەلکانێکی زۆر لە جیهاندا و بە تایبەتیش لە ئەمریکا، بەلام لەگەل بەرەوپێشچوونی زانست و ئەنجامدانی چەندەها تاقیکردنەوە خۆشبختانە توانرا چارەسەر بکرێت بە پێدانی دژە زیندەی(antibiotic) بۆ ماوەی شەش مانگ تاکو نۆ مانگ.

 

جۆرەکانی سیل چین؟

١- :Latent TB واتا سیلی شاراوە، سپۆری ئەم بەکتریایە بوونی هەیە لەناو لەشی مرۆڤ بەلام بەرگری لەش رێگری دەکات لە گەشەکردن و بلاوبوونەوەی، بێگومان ئەم جۆرەش نە دەگوازرێتەوە نە هیچ نیشانیەکی سەرەکی هەیە، بەلام کاتێک یەکێک لە میکرۆبەکان دخیلی لەش دەبێت نموونە ڤایرۆسیHIV بەرگری لەش بێ ئاگا دەبێت و سپۆری ئەم بەکتریایە چالاک دەبێت.

٢- Active TB: واتا سیلی چالاک، ئەم جۆرە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەشدەبێت و مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکات، هەروەها نیشانە دیارەکانیش لەم جۆرە دەردەکەون.

 

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چین؟

  کۆکە(کۆخە) بۆ ماوەی ٣ هەفتە

  ئازاری سینگ

  هاتنی خوێن لەگەل کۆکە

  هەستکردن بە ماندویەتی زۆر

  ئارەق کردن لە شەوان

  لەرزین

  تا

  دابەزینی کێشی لەش

  کەم بوونی حەزی خواردن

 

سیل چۆن دەگوازرێتەوە؟

بێگومان ئەم نەخۆشیە بەهۆی بەکتریاوە تووشت دەبێت، کاتێک کەسێکی تووشبوو دەکۆکێت یان قسە دەکات، یان دەپژمێت سپۆرەکانی ئەم بەکتریایە بەناو هەوا بلاودەبنەوە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ کەسی بەرامبەر.

هەروەها لە رێگایی دەستدان لە کەسی تووشبوو ناگوازرێتەوە تەنها لە رێگایی شلەی جەستە دەگوازرێتەوە.

 

چۆن سیل بناسینەوە لە تاقیگەدا؟

١- ئەنجامدانی پشکنین بۆ پێست، لە رێگایی لێدانی دەرزیەک لە بەشی دواوەی قۆل، دوای تێپەربوونی ٢ تا ٣ رۆژ ئەگەر شوێنی دەرزییەکە توشی سوربوون و هەلئاوسان بوو ئەوا ئەنجامی ئەرێنیە واتا تووشی ئەم نەخۆشیە بوویت، بەلام ئەگەر شوێنی دەرزییەکە نە سور بوو و نە هەلئاوسا ئەوا نەرێنییە واتا ئەم نەخۆشیەت نییە.

٢- پشکنینی خوێن، ئەم پشکنینە ناسراوە بە IGRAs کارلەسەر پرۆتینی تایبەتی ئەم بەکتریایە دەکات.

٣- ئەنجامدانی پشکنینی x-ray

٤- وەرگرتنی نموونە لە بەلغەم(sputum)

 

چارەسەری ئەم نەخۆشیە چییە؟

بێگومان دکتۆر پشت دەبەستێت بە بارودۆخی نەخۆشەکە، ئەگەر هاتوو نەخۆشەکە تووشبووبێ بە جۆری یەکەم ئەوا دکتۆر تەنها ئەو دەرمانی دەداتێ کە یارمەتی بەرگری لەشی دەدات یان دەبێتە هۆی وەستاندنی بەکتریاکە، بەلام ئەگەر جۆری دووەم بوو ئەوا دکتۆر پشت بە دەرمانی لێکدراو دەبەستێت بۆ ماوەی ٦ مانگ تاکو ٩ مانگ لە ژێر چاودێری خۆیدا.

باشترین ئەو ئەنتی بایۆتیکانەی دژی ئەم بەکتریایە بەکاردێن بریتین لە: isoniazid, rifampin, ethambutol, pyrazinamide.

 

چۆن خۆمان بپارێزین لەم نەخۆشییە؟

  دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت، هەروەها بەکارهێنانی ماسک.

  ئەگەر پشکنینەکان ئەرێنی بوون پێویستە خۆت بە دوور بگریت لە شوێنی قەرەبالخ وە بەکارهێنانی ماسک، دەست شوشتن بە بەردەوامی تاکو کەسانی تر بەهۆی تۆوە تووش نەبن.

  بەکارهێنانی کوتاوی BCG بۆ منالان.

ليست هناك تعليقات