نەخۆشی ژەھراویبوونی خۆراک botulism
میکرۆبەکان ھۆکاری سەرەکی ژەھراویبوونی خۆراکن،
بەکتریای clostridium botulinum یەکێکە لە ترسناکترین ئەو میکرۆبانەی کەدەشێت تووشی خۆراک ببێت
لە رێگەی دروستکردنی دەمارە ژەھر neurotoxin ، ئەمەش بە مەترسیدارترین جۆری ژەھر دادەنرێت،
سپۆرەکانی ئەم بەکتریایە لە خاک و ئاودا بەدی دەکرێت دواتر دەگوازرێتەوە بۆ خۆراک و چاڵاک دەبێت و دەست بە دابەشبوون دەکات، ئەم بەکتریایە لە لەشدا ھێرش بۆ ناوەندە کۆئەندامی دەمار دەبات، واتە مێشک و درکەپەتک، دەگاتە دەمارە کۆتایی و رێگری دەکات لەگواستنەوەی وریاکەرەوەکان(سیگنال) بۆ ماسولکەکان، لە کۆتایی دا دەبێتە ھۆی ئیفلیجبوون،
بەزۆریش لە ماسولکەکانی دەم و چاو دەستپێدەکات و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش،
پێویستە بزانین ئەم بەکتریایە بەرپرسە لە دروستکردنی پرۆتینێکی ژەھراوی کە بە بۆتۆکس ناو دەبرێت ، لە ئێستادا بەشێوەیکی فراوان لەبواری جوانکاری بەکاردێت،
کە ھەر ھەڵەیەکی بچووک دەبێتە ھۆی تووشبوونمان بە نەخۆشی botulism (ژەھراویبوون)،
نیشانەکانی تووشبوون زۆر و فراوانن، باوترین ئەمانەن:
١- دڵتێكەڵهاتن.
٢- ڕشانەوە.
٣- گێژی.
٤- تێکچوونی بینین.
٥- گرانی ھەناسەدان.
ئەم بەکتریایە بە پلەی یەک لەناو خواردنی قوتوو (معلبات) دەدۆزرێتەوە، بۆیە تا دەتوانن خۆتان لەو خۆراکانە بە دوور بگرن، لە کاتیبەکارھێنانی ئەم خۆراکانەش پێویستە دڵنیابن لە کوالێتیەکەی،
واتە ئەگەر رەنگ یان بۆن تەنانەت شێوەی قوتووەکەش شێوابێت نابێت بە ھیچ شێوەیەک بەکاربێت،
ھەروەھا ئەم بەکتریاکە لە گۆشت و سەوزەواتیش زۆر بەدی دەکرێت، سەبارەت بە منداڵانیش بۆ ئەوەی دوور بن لەم بەکتریایە رێکخراوی FDA و CDC ئامۆژگاری ئەوە دەدەن کەوا منداڵان تا دەگەنە سەرووی یەک ساڵ پێویستە (ھەنگوین ،گۆشت ،سەوزەوات) نەخۆن،
ئەم نەخۆشییە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە، ھەروەھا ئەنتیبایۆتیک و ئەنتیتۆکسین بەردەستن بۆ چارەسەر.
نوسینی: شالێ سەفین

لێدوانەکانی بابەت