پشکنینی سێڕولۆپلاسمینی خوێن Ceruloplasmin چیە؟ بۆ چ نەخۆشیەک بەکاردێت؟


*ئەم شیکارە ئەنجام ئەدرێت بۆ پێوانی ڕێژەی سێریلۆپلازمین (Ceruloplasmin)لە خوێندا.

 *سێریلۆپلاسمین (Ceruloplasmin)چیە؟
 بریتیە لە پڕۆتینێك کە دروست ئەکرێت لە لایەن جگەرەوە ،ئەم پڕۆتینە بەرپرسە لە گلادانەوەو گواستنەوەی مس  (Copper) لە جگەرەوە بۆ سوڕی خوێن لەوێشەوە ئەڕوات بۆ هەموو ئەو بەشانەی لەش کە پێویستیانە .

*ئەم شیکارە بۆچی بەکاردێت؟
ئەنجام دانی ئەم شیکارە یارمەتی دەرە بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشی ئەڵقە چاو( Wilson disease)، کەبریتیە لە نەخۆشیەکی دەگمەنی بۆماوەیی بەهۆی تێکچوون لە جیناتی ئەو کەسەدا ڕوو ئەدات بەجۆرێك نەخۆش ڕێژەی مس لە لەشیدا کۆ ئەبێتەوە ناتوانێت بیکاتە دەرەوەی لەش ئەمەش مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی نەخۆشەکە دروست ئەکات بەتایبەت لەسەر چاو جگەرو مێشك وهەندێ ئەندامی تر .

*باوترین نیشانەی چیە؟
باوترین نیشانەی دروستبوونی ئەڵقەیەکی  مسیە لەدەوری گلێنەی چاو بەهۆی نیشتووی زۆری مس( Copper) وەک ئەم وێنە هاوپێچەی سەرەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم سەرجاوانەش بکەن:-

پیداچوونەوەو ڕێکخستن وزیادکردن/محمد مێدیکاڵ مایکڕۆبایۆلۆجیست
نووسینی بنەڕەتی/فەرهاد سەمەد مایکڕۆبایۆلۆجیست

ليست هناك تعليقات