میدیای( CAP) Chocolate agar چیە؟


*ناوەکەی لە رەنگەکەی هاتووە کە بریتیە لە (blood agar) ی شیبوەوە و ڕەنگی شۆکۆڵاتەی وەرگرتووە، میدیایەکی دەوڵەمەندە لە پێکھاتەدا.

پێکهاتەکانی:-
- لە پێکھاتەدا ھەمان پێکھاتەی (blood agar )ـی ھەیە بەڵام لە (chocolate agar) بەرێژەیەکی زیاتر لە (blood agar) گەرمتر دەکرێ تا ئەو کاتەی کە خڕۆکە سوورەکانی خوێن تێک دەشکێن، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە ناو  خرۆکە سوورەکاندا( factor V & nicotinamide Adenine Dinucleotide / NAD  ) ھەیە کە پێویستە بۆ گەشەی ئەو جۆرە بەکتریایانە کە خۆیان ناتوانن بەکاری بێنن گەر خرۆکە سوورەکان تێک نەشکێن .


-  ھەروەھا (Modified Thayer Martin )جۆرێکی تری Chocolate agar ـە کە دژە زیندەیی تێدایە (vancomycin , Nystatin , and Colistin


*بەکاردێت بۆ گەشەکردنی :-
  • Gram positive cocci
  • Gram negative fastidious organism
بۆنمونە وەک بەکتریای ‏Neisseria Spp,Haemophilus spp.)



-Fastidious organism چیە؟؟
ئەو وردە زیندەوەرەیە کە پێویستی بە ژینگەیەکی تایبەتە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو بەھا خۆراکیە ئاڵۆزانەی کە پێویستن بۆ گەشەکردنی.


- ھەروەھا بەکتریای (Haemophilus influenzae)  جگە لە (Chocolate agar) دەشتوانێت گەشە بکات لەسەر blood agar ، لە ناوچەی خوێنی شیبووەوە ( hemolytic zone ) ی بەکتریای (staphylococcus aureus) ، واتا بەیارمەتی بەکتریای (S.aureus) دەتوانێ گەشە بکات لەسەر (blood agar) ، کاتێک (S.aureus) گەشە دەکات لەسەر (blood agar) دەبێتە ھۆی تێکشکانی خرۆکە سوورەکان لەو کاتەدا (NAD , factor V ) بڵاو دەبنەوە بە دەوری میدیایەکەدا وە ھانی گەشەی (Haemophilus influenzae) دەدات، بەم تێستەش دەوترێ سەتەلایت تێست(Satellite test).

- ھەروەھا بەکتریای (Streptococci )تەنیا دەتوانێ لەسەر ئەو میدیایانە گەشە بکا کە لە پێکھاتەکەی خوێنی تێدایە واتا blood agar و chocolate agar

بۆ زیاتر شارەزابوون سەردانی ئەم سەرچاوەش بکەن:-

ليست هناك تعليقات