مایکڕۆسکۆپ چیە و چۆن بەکاردێت؟

 

*بریتیە لەو ئامێرەی کە بەهۆیەوە ئەتوانین ئەو جیهانە نەبینراوە ببینین کە چاوی ئاسای ناتوانێ پەییان پێ ببات، بۆ نمونە جیهانی زیندەوەرەوردەکان.


 

*مایکڕۆسکۆپ وشەیەکی یۆنانیە( Mikros واتا بچوک،Skopein واتا بینین) واتا بینینی شتی بچوک.

*مایکڕۆسکۆپ لەسەرەتادا زۆر سادەبوو کە لەلایەن ڕۆمانیەکان داهێنرابوو، کە لەشێوەی یەک چویلکەبوو, ئەیتوانی قەبارەی شتەکان گەورەتر بکات، پاشان لە ساڵی 1590 زانای ئەڵمانی (زەکەریا جانسێن)لەگەڵ باوکی مایکڕۆسکۆپێکی یەک چاوی باشیان داهێنا کە ئەیتوانی بەشی پێویست قەبارەی شتەکان گەورە بکات.

مایکرۆسکۆپەکەی زەکریا جانسێن


*دواتر زانا گەورەکە بەناوی (ئەنتۆنی ڤان لیونهۆک) توانی لەسەدەی حەڤدە یەکەم مایکڕۆسکۆپی بەهێز دروست بکات کە ئەیتوانی شتەکان (370) هێندەی خۆی گەورەتر بکاتز

مایکرۆسکۆپەکەی ئەنتۆنی ڤان لیونهۆک



*بەشێوەیەکی گشتی مایکڕۆسکۆپ لە دوو جۆر پێک دێت ئەوانیش

  1.  Light Microscopes
  2. Electon microscope


 *لایت مایکڕۆسکۆپیش (light microscope)چەند جۆرێک مایکڕۆسکۆپ لەخۆی ئەگرێ

  1. Compound light Microscope
  2. The stereo Microscope
  3. The digital Microscope
  4. The USB Computer Microscope
  5. The Pocket Microscope

*جۆری دووەم: :کە بریتیە لە ئەلیکتڕۆن مایکڕۆسکۆپ باشترین جۆری مایکڕۆسکۆپە کە بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە وردەکان .بەکار دێت و بەهۆی ئەوەوە ئەتوانین ڤایرۆس ببینین


ئەمیش چەند جۆرێکی هەیە:
*The Transmission Electron Microscope

ئەمەیان یەکەم جۆری ئەلیکتڕۆن مایکڕۆسکۆپ بوو کە لەبواری نانۆ تەکنەلۆژیا بەکاردەهات وا ئەیتوانی بەهێندەی نانۆ مەتر شت گەورەبکا.



*The Scanning Electron Microscope

ئەمەش دووەم جۆری ئەلیکتڕۆن مایکڕۆسکۆپە، کە دە ئەوەندەی تڕانزمیشنەکە ئاستی کەمترە ، ئەتوانێ وێنەکان بە (3D) ڕەش و سپی نیشان بدات بە کوالێتیەکی زۆر باش.


لەم ساڵانەی پێشوش چەند جۆرێکی تر مایکڕۆسکۆپ بەرهەم هات لە بواری کیمیایی و بایۆلۆجیدا
*The Scanning Probe Microscope 
*The Acoustic Microscope

ئەمانە بەشێوەیەکی گشتی جۆرەکانی مایکڕۆسکۆپ بوون ، ئەوەی ئێمە لە تاقیگەکان بەزۆری بەکاری ئەهێنین بریتیە لە Compound Microscope کە لە چەندین بەش پێک دێت، وەکو ئەم وینەیەی خوارەوە👇

وێنەی مایکڕۆسکۆپی ئاڵۆز


-چۆن بتوانین مایکرۆسکۆپ بەکاربێنین؟

ئێمە لە تاقیگە زۆر پێویستە بزانین چۆن مایکڕۆسکۆپ بەکاربهێنین ، چونکە زۆرێکمان کێشەی لە دۆزینەوەی بەکتریا یاخود کاتێک فەحسی میز ئەخوێنێتەوە ناتوانێ بەخێرای شوێنی پێویست بدۆزێتەوە، ڕێگایەکی زۆر خێرا هەیە کە ئەگەر ڕەچاوی بکەن ئەو کێشەیەتان نامێنێ....

 

دوای ئەوەی سڵایدەکەت خستە ژێر لینزی مایکڕۆسکۆپەکە ، بەهۆی (Coarse Adjustment) بەتەواوی سلایدەکە دابەزێنە بۆ خوارەوە،پاشان لێنزەکە بگۆڕەو بیخە سەر (10X) ، با دەستی ڕاستت لەسەر (Stage Control) بێت کە سلایدەکە بۆ لایەکان ئەسوڕێنێ، دەستی چەپیشت لەسەر (Coarse Adjustment) بێت کە سلایدەکە بەرزوو نزم ئەکات بەخێرای ، پاشان بەهێواشی بەهۆی (Coarse Adjustment) سلایدەکە بەرزبکەوە تا شتەکان بەدیار ئەکەوێ ، زۆر ئاسان ئەدۆزرێتەوە تەنها زۆر پەلەی لێ مەکە، دوای ئەوەی فیڵدەکەت دۆزیەوە تۆ ئیشت بە (Coarse Adjustment) نامێنێ ڕێک دەستت ببە سەر (Fine Adustment) کە ڕێک لەخوار (Coarse Adjustment)ە بەهەمان شێوە سلایدەکە بەرزو نزم ئەکات بەڵام زۆر بەهێواشی ئەجوڵێت ، دواتر بەدەستی ڕاست لێنزەکە بخەرە سەر (40X) پاشان بەهێواشی فاینەکە بسوڕێنە دوبارە فیڵدەکە ڕوون ئەبێت ، جا ئەگەر ویستت بیکەیتە (100X)یش تەنها ڕۆنەکە بخەرە سەر سلایدەکە بەهەمان شێوە بەس فاینەکە بجوڵێنە ، واتا (Coarse Adjustment) تەنها کاتێک ئەبێ بەکاری بهێنی کە لێنزەکە لەسەر (10X )بێت.

بۆ زیاتر چاوڕوونی سه‌یری ئه‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌ بكه‌ن وه‌ بۆ زیاتر زانین له‌سه‌ر مایكڕۆسكۆپ له‌ یوتیوب بنووسه‌ (How to use compound or light microscope)


ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه‌ وێنه‌یه‌كی مایكڕۆسكۆبه‌ جیاوازه‌كان

 
 
 
 
 
 

ئاماده‌كردن و پێداچوونه‌وه و تایپ و ڕێكخستن و زیادكردن ‌:محمد میدیكاڵ مایكڕۆبایۆلۆجیست
نووسینی بنه‌ڕه‌تی : بیژه‌ن محمد مایكڕۆبایۆلۆجیست(2018)

ليست هناك تعليقات