نه‌خۆشی گرانه‌تایی سوور چییه‌؟ Scarlet fever

نەخۆشیەکی بەکتریاییە، زۆر بەی کات مرۆڤ بەهۆی بەکتریایی(Streptococcus pyogen) تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت، بە تایبەتی کاتێک ئازاری قورگ یان برین لە قورگتدا هەبێت.

ئەم نەخۆشییە بە نەخۆشی منالان ناسراوە چونکە زۆربەی حالەتەکان لە تەمەنی ٤ تاکو ١٥ سالی روودەدات، لە سەرەتادا نەخۆشەکە ئازار یان برین لە قورگیدا دروست دەبێت، دواتر لەسەر هەموو لاشەی گۆپکەی هەوایی(شێوە زیپکە) دروست دەبێت.

لەسەرەتادا ئەم نەخۆشیە بە نەخۆشیەکی مەترسیدار پۆلێن دەکرا، بەلام دواتر توانرا دژە زیندەیی بۆ بدۆزرێتەوە و نەخۆشیەکە بە چەند قۆناغێک چارەسەر بکرێت.

 

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چین؟

   Red rash لیری سوور، ئەم نیشانەیە بریتیە لە دەرکەوتنی لیر لەسەر پێست، لە سەرەتادا ئەم نیشانەیە لەسەر دەم و چاو دەردەکەوێت دواتریش دەگوازرێتەوە بۆ مل و دەست و لاق.

   Red line، هێلی سوور، دروست بوونی هێلی بازنەی لە دەوری لیر(شێوە زیپکە)ەکان بە تایبەتی لەسەر سمت و ئانیشک و مل.

   Flushed face، سوورهەلگەرانی دەم و چاو، لەم نیشانەدا دەم و چاوی کەسی تووشبوو سور هەلدەگەرێت و زمانی پەمەی یان سپی دەبێت.

 

ئەم نیشانانەی سەرەوە بە نیشانە سەرەکیەکان دادەنرێن بۆ جیاکردنەوەی لە نەخۆشیەکانی تر بەلام دوایی یەک هەفتە کۆمەلێک نیشانەی تر روودەدەن بریتین لە

 

  بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ (٣٨.٣ سلیزی) هەندێ جار لەرزینی لەگەل داییە

  دەرکەوتنی پەڵە لەناو دەم

  گەورە بوونی گلاندەکانی مل (lymph node)

  سەرئێشە

  رشانەوە و دڵ تێکهەلاتن

 


بە چ هۆکارێک تووشی ئەم نەخۆشیە دەبین؟

وەک باسمان کرد ئەم نەخۆشییە نەخۆشیەکی بەکتریایە لە لایەن هەندێ بەکتریا مرۆڤ تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت بە تایبەتی (Streptococcus pyogen)، کاتێک ئەم بەکتریایە دەگاتە شوێنی مەبەست دەست دەکات بە دەردانی ماددەیەکی ژەهراوی دواتریش دەبێتە هۆکاری نەخۆشی.

هەروەها نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر لە رێگایی شلەی ناو لەش، نموونە کاتێک کەسی تووش بوو دەپژمێت یان دەکۆکێت هەر شلەیەک کە لە دەمی دێتەدەر بەر کەسی ساغ بکەوێت دەبێتە هۆی نەخۆشی.

 

ئەندامەکانی تری لەش تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن؟

بەلێ بێگومان ئەگەر هاتوو ئەم نەخۆشییە چارەسەر نەکرا ئەوا ئەو بەکتریایە دەچێتە خوێن و دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش و دەبێتە هۆی تێکدانی شوێنەکە، بر تایبەتیش بۆ ئەم شوێنانە دەگوازرێتەوە، دوو ئاولەکان، سییەکان، کلییە، خوێن، گوێی ناوەوە.

 

 

چۆن رێگری بکەین لەم نەخۆشییە؟

هیچ کوتاوێکمان نییە دژی ئەم بەکتریایە تاکو رێگری لە بلاوبوونەوەی بکەین بەلام دەتوانین سوود لەم رێنمایانە وەرگرین :

 

١- شووشتنی دەستەکان، شووشتنی دەستەکان بە سابوون دەبێتە هۆیی پاک کردنەوەی دەستەکان لە بەکتریا، چونکە سابوون دەبێتە هۆیی شکاندنی دیواری بەکتریاکە.

٢- بەکارنەهێنانی کەل و پەلی یەکتری لەکاتی نان خواردن، لە ئەگەری بەکارهێنانی کەلوپەلی یەکتری ئەوا دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە.

٣- دەپۆشینی دەست و دەم، بۆ ئەوەی رێگری لە تووش بوون بکات و رێگری لە بلاوبوونەوەی بەکتریاکە بکات.

 

 

چارەسەری ئەم نەخۆشییە چییە؟

ئەم نەخۆشییە چارەسەر دەکرێت لە رێگایی بەکارهێنانی دژە زیندەیەکان(Antibiotic)، ئەو ئەنتیبایۆتیکانە کار لەسەر دیواری خانەی بەکتریاکە دەکەن و دەبنە هۆی تەقاندنی خانەکە، باشترین ئەنتیبایۆتیک دژی ئەم نەخۆشییە Penicillin یان Amoxicillin.


ليست هناك تعليقات