دژه‌زینده‌یی چییه‌ ؟



بریتییه‌ له‌ ده‌رمانێكی به‌هێز دژی هه‌وكردنی به‌كتریایی  و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه‌ به‌هۆی به‌كتریاوه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بن .
دژه‌زینده‌ییه‌كان  به‌كتریا ده‌كوژن یاخود گه‌شه‌كردن و ته‌شه‌نه‌كردنی ده‌وه‌ستێنن .

تێبینی :  له‌كاتی هێرشی به‌كتریاكان  بۆ سه‌ر له‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رگری جه‌سته‌ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ و دژی به‌كتریاكه‌ ده‌جه‌نگێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی به‌كتریاكه‌ ڕێژه‌كه‌ی  زۆر بوو ئه‌وا  ئه‌نتیبایۆتیك گرنگه‌ كه‌ به‌كاربهێندریت چونكه‌ نیشانه‌كان قورس ده‌بن .

زانیاری  / یه‌كه‌مین ئه‌نتیبایۆتیك به‌ناوی  penicillin بوو كه‌  Alexander Fleming دۆزییه‌وه‌ .

ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك ناوی جۆری دیكه‌ی دژه‌زینده‌یین
ampicillin, amoxicillin, and penicillin G… , azithromycin ,  tetracycline ,
وه‌ هه‌ندیك جۆریشیان وه‌ك كرێم و مه‌رهه‌م به‌رده‌ستن .


سه‌رنج : دژه‌زینده‌ییه‌كان له‌ هه‌ندێك بارودۆخی تایبه‌تدا به‌كارده‌هیندرێن بۆ قه‌ده‌غه‌كردن به‌ توشبوون به‌ هه‌وكردنی به‌كتریی له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری ( ڕیخۆڵه‌ ) ( ئێسك و شكانی ) .

سه‌رنج  : هه‌ندێك كه‌س هه‌ستیاری ( حساسیة ) دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ دژه‌زینده‌ییه‌كانی وه‌ك گروپی ( tetracycline )   نیشانه‌ی  هه‌ستیاریش برییتیه‌ له‌ ( په‌له‌ی پێست ، ئاوسانی ده‌م و چاو و زمان ، هه‌ناسه‌ته‌نگی ) ، پێویسته‌ پزیشكی پسپۆر ئاگاداربكرێته‌وه‌ .

ئاگاداربه‌ .... هه‌ر دژه‌زینده‌ییه‌ك ماوه‌یه‌كی بۆ دیاری كراوه‌  كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌  ده‌بێت به‌رده‌وامبێت له‌ خواردنی  ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانیشی نه‌مان ،  چونكه‌ ئه‌گه‌ر بوه‌ستێت له‌ خواردنی ئه‌وا به‌كتریاكه‌ به‌رگری په‌یدا ده‌كات بۆ ئه‌و دژه‌زینده‌ییه‌ وه‌ چیتر نابێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ .

ئایا  به‌كتریا هه‌یه‌ به‌رگری بۆ هه‌موو دژه‌زینده‌ییه‌كان په‌یدا كردبێت ؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ وه‌ك 
vancomycin-resistant Enterococcus
carbapenem-resistant Enterobacteriaceae
multi-drug-resistant Mycobacterium tuberculosis
ethicillin-resistant Staphylococcus aureus

ئاماده‌كردنی : شكار رێبوار 
قوتابی مایكرۆبایۆلۆجی پزیشكی