پشكنینی ESR
ESR پشکنینی ئیلتیهاباتی خوێن
پشکنینی ڕێژەی خرۆکە سوورەکانی لەشە ، یەکێکە لە جۆرەکانی پشکنینی خوێنە ،
کە بۆ زانینی ڕێژەی نیشتووی خرۆکەکانی خوێنە ، خرۆکە سوورەکان بە هێواشی دەنیشن لە لەشدا ، ئەگەر خێراتر لە نیشت ئەوا مانای ئەوەیە کە هەوکردنێك لە لەشدا هەیە ، هەوکردن جۆرێکە لە وەڵامدانەوەی کۆئەندامی بەرگری کە لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی ، هەروەها چەند ناوێکی تریشی هەیە وەک SED rate sedimentation rate; Westergren sedimentation rate
ئەم تێستە بۆچی بەکاردێ ؟
ئەم تێستە یارمەتیدەرە ئەگەر حاڵەتێکی توشبون بە نەخۆشی هەبوو وەک وەک هەوکردنی جومگەکان هەوکردنی خوێنبەرەکان ، هەوکردنی ڕیخۆڵەکان .
لە چ کاتێکدا پێویستە ئەم تێستە ئەنجام بدەین ؟
کاتێک کەسێک ئەم نیشانانەی لێ بەدەرکەوت پێویستە ئەم تێستە ئەنجام بدات :
*کەمبوونەوەی کێش
*تا
هەبوونی ئازار لە شان و مل
کەمبوونەوەی ئارەزوی خواردن
سەر ئێشە
ڕەقبوونی جومگەکان
- پێویست بە هیچ ئامادەکاریەک ناکات پێش ئەنجامدانی تێستەکە بۆ نموونە دەتوانی نان و ئاو بخۆیت
ئەگەر ڕێژەی ESR بەرزبوو نیشانەیە بۆ یەکێک لەمانە
ڕۆماتیزم
نەخۆشی دڵ
نەخۆشی لە لیمفەکان
هەوکردنی ڕیخۆڵەکان
نەخۆشیەکانی گورچیلە
شێرپەنجە
ئەگەر ڕێژەی ESR کەمتر بوو لە ڕێژەی ئاسایی نیشانەیە بۆ
زیادبوونی ژمارەی خرۆکەسوورەکان
زیادبوونی ژمارەی خڕۆکە سپیەکانی خوێن بە شێوەیەکی نائاسایی
Sickle cell anemia
ئەگەر ڕێژەی ESR نۆڕماڵ نەبوو ئەوا مانای ئەوە نیە تۆ نەخۆشبیت و پێویست بەوەبکات دەرمان بخۆیت ، چونکە ESR بەهۆی دوگیانی و سوڕی مانگانەوە گۆڕانکاری بەسەردادێت، هەروەها هەندێک حەب و تەواوکەری ڤیتامینەکان وادەکەن ڕێژەی ESR بگۆڕێت .
تێبینی : CR-P زۆر دهقیقتره بۆ نهخۆشییه ههوكردهكان ئهگهر لهگهل ESR بكرێت ئهوا زۆر باشتره .
نوسینى: شكار ڕێبوار
لێدوانەکانی بابەت