خوێنی مرۆڤ یا مەڕ یا ئەسپ کامەی بەکاربێنى باشترە بۆ Blood agar ؟

بەپێی بەحسەکان و ئەزموونەکان
بەپلەی یەکەم خوێنی مەڕ🐑
بەپلەی دووەم خوێنی ئەسپ🐴
بەپلەی سێیەم ئینجا خوێنی مرۆڤ🤵

 بۆچی لە وڵاتەکەمان زیاتر خوێنی مرۆڤ بەکاردێت؟
 لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرئەوەی خوێنی مرۆڤ زیاتر دەسدەدات و ئاسانتر و هەرزانتر دەکەوێ بۆیە تاقیگەکان زۆربەیان خوێنی مرۆڤی ماوەبەسەرچوو(ئێکسپایەر) بەکاردێنن بەمەرجێک مادەی دژە مەیینی تێدابێت( anti coagulant).

ئایە جیاوازیان هەیە؟
  بەکارهێنانی جۆری خوێنەکە دەوەستێتە سەر ئیشەکەت یاخود ئایە تۆ خوێندکاریت و توێژینەوەی زانستیت(بحث) هەیە، ئەوکات خوێنی مەڕ پاشان ئەسپ پاشان مرۆڤ دەبێ پلانی تۆبێ.

بۆچی لەهەندێ وڵات و سەنتەر خوێنی مرۆڤ بەکارناهێنن؟
١- چونکە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆس و هەندێ جۆری میکرۆبی هەیە بەهۆی میکانیزمی وەرگرتنی خوێنەکە
٢-لەوانەیە کەسەکە دژە زیندەیی (antibiotic) ی وەرگرتبێ 
٣-بەپێی هەندێ توێژینەوە  ( Haemolysis) لە خوێنی مرۆڤ لاوازترە بەبەراورد بە خوێنەکانی تر،بەتایبەتی ( alfa-haemolysis).
٤-چونکە لای وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاسان خوێنی مەڕ و ئەسپ دەسدەدات وەک لەئی ڕۆژهەڵات و ئەفریقا.

نوسینى: محمد عومر, مایکڕۆبایۆلۆجیست

ليست هناك تعليقات