نەخۆشی ئەلبینۆ ( Albinism )
نەخۆشی ئەلبینۆ واتا نەبوونی بۆیەی میلانین یاخود کەمی رێژەکەی کە بەرپرسە لە ڕەنگی ڤژ و پێست و چاو، ھەروەھا ڕۆڵیشی ھەیە لە گەشەکردنی دەمارەکانی بینین.
ئەلبینۆ نەخۆشییەکی بۆماوەییە (ڕەچەڵەکی) لەرێگای دایک و باوکەوە بۆ کۆرپەلە دەگوازرێتەوە، لەسەرانسەری جیھاندا لە نێوان ٢٠,٠٠٠ مرۆڤدا تووشبوویەکی ئەلبینۆ دیاری دەکرێت، تووشبووانی ئەلبینۆ بەزۆری لەگەڵ لەدایکبوونیاندا بە کاڵی پێستیان و ڤژیان و ڕەنگی چاویان دەناسرێنەوە، ھەروەھا بە زۆری کێشەی بینینیان ھەیە ئەوان بە دوژمنانی خۆر ناو دەبرێن،
ئەگەری تووشبوونیان بە
نەخۆشییەکانی پێست زۆر زیاترە لە کەسێکی ئاسایی، بەھۆی نەبوونی بۆیەی میلانین کە
پێست دەپارێزێت لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی ھەمیشە لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی
پێست دان، بازدان لە جینی TYR دەبێتە ھۆی ناتەواوی لە ئەنزیمی tyrosinase، ئەم ئەنزیمەش ھەنگاوێکی گرنگە لە دروستکردنی بۆیەی میلانین،
ئەنزیمی tyrosinase ھەڵدەستێت بە گۆرینی ترشی ئەمینی tyrosine بۆ ماددەی dopaquinone، پاشان ئەم ماددەیەش لە
رێگەی چەند کارلێکێکەوە دەگۆرێت بۆ بۆیەی میلانین، کە رەنگ بە پێست و چاو و قژ
دەبەخشێت،
جۆرەکانی
نەخۆشی ئەلبینۆ بەگشتی بریتین لە :
١- Oculocutaneous
albinism : واتا نەبوونی بۆیەی
میلانین لە پێست و ڤژ و چاو(بێ ڕەنگی پێست -ڤژ-چاو)
٢- Ocular albinism : ئەم جۆرەیان ھیچ کێشەیەکیان لە ڕەنگی پێست و قژ نییە، بەڵام بە نەبوونی ڕەنگی تۆڕی چاو جیادەکرێنەوە ، ئەم جۆرەیان زیاتر لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە دەگوازرێتەوە، ھەروەھا لە ڕەگەزی نێردا باوترە.
بەر لە دایک بوون ناکرێت دیاری بکرێت ئایا منداڵی لە دایک بوو بە دڵناییەوە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت یاخود نا، بەڵام لەکاتی ھەبوونی کەسێکی تووشبوو لە خێزاندا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەگەری تووشبوونی کۆرپەلەی داھاتوو، نەخۆشی ئەلبینۆ نابێتە ھۆی مردن ھەروەھا کارناکاتە سەر توانای وەچە خستنەوە، لەکاتی ئاڵۆزبوونی ئەم نەخۆشییە دەکرێت کار بکاتە سەر توانای بینین، ھەروەھا ببێتە ھۆی photophobia واتە ترسان لە رووناکی، ھەروەھا نەخۆشییەکانی پێست بەگشتی و شێرپەنجەی پێست بەتایبەتی، جگە لەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی دووچاری دەبنەوە بەھۆی جیاوازییان لەگەڵ کەسانیتر
نووسینی: شالێ سەفین

لێدوانەکانی بابەت