هۆكار چییه میكرۆبه‌كان به‌رامبه‌ر دژه‌ زینده‌یه‌كان(ئه‌نتی بایۆتیك) به‌هێز ده‌بن ؟

زیاد لەپێویست بەکارهێنانی دەرمان واتا کاتێک کە دەرمان بەکاربهێنرێت کە پێویست نیە، 

دژە زیندەییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بواری پزیشکیدا بەڵام زیاد لەپێویست بەکارهینانی دەبێتە هۆی پەیدا کردنی بەرگری لەلایەن مایکرۆبەکان...


 بۆچی ئەو دەرمانانە بەکاردێ ؟
پزیشکەکان دژەزیندەییەکان دەنوسن بۆ نەخۆش بۆچەن هۆکارێکی جیاواز، هەندێ جاریش دڵنیا نین کە ئایا نەخۆشیەکە بەهۆی ڤایرۆس یان بەکتریایە یاخود چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن، تەنانەت هەندێ نەخۆشەکان خۆیان داوا لەپزیشکەکە دەکەن کە دژە زیندەییان بۆ بنوسێت بۆ نمونە هەوکردنی قوڕگ و گەڕوو زۆربەی بەهۆی ڤایرۆس یان هەستیاری یان شتی دیکەیە کەم جار بەهۆی بەکتریاوەیە وە زۆربەی ئەو کەسانەی کە توشی هەوکردنی قوڕگ ئەبن دەچنە لای پزیشک ئەنتی بایۆتیک وەردەگرن لە کاتێکدا لە هیچ سودی نیە...


 چی ڕوو دەدات کاتێ ئەنتی بایۆتیک زۆر بەکارهێنرا ؟
وەرگرتنی ئەنتی بایۆتێک بۆ هەڵامەت ونەخۆشیە ڤایرۆسیەکانی تر هیچ سوودی نیەو کارناکات تەنانەت وا لەبەکتریا دەکات بەزەحمەت تر لەناو ببرێت.
سەنتەری 
CDC دەڵێت کە ئەو کێشە تەندروستییانە بەشێوەیەکی سەرەکی لە وڵاتە هەژارەکان و تازە پێگەیشتووەکان ڕوودەدات ئەمەش زۆرجار بەهۆی نەبوونی تەکنیکی پێویست وخێرا بۆ تەشخیس کردنی نەخۆشییەکە کە ئایا بەهۆی بەکتریایە یان نا وە چەندین هۆکاری تریش کە بێگومان وڵاتی ئێمەش لەو کێشەیە بێ بەش نیە .

 

  

ليست هناك تعليقات