دەتەوێت پێستت بە جوانی بهێڵیتەوە؟ ئەم چەند ئامۆژگارییە جێبەبێ بکە

 چەند ئامۆژگارییەكى بەسوود بۆئهوەى پێستت بە جوانی بهێڵیتەوە:

١- پاک راگرتنی شاشەی مۆبایل بە بەردەوامی، چونکە شاشەی مۆبایل هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی پێست بەهۆی هەبوونی ئەو میکرۆبە زیان بخشانە.

 

٢- شتنی فلچەی مکیاج، فلچەی مکیاج بەرکەوتنی راستەوخۆی هەیە لەگەل پێست، بۆیە ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست بەکارنێت دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست.

 

٣- کەم کردنەوەی ئاوی گەرم لەکاتی خۆشوشتن، چونکە گەرماوی زۆر گەرم دەبێتە هۆی تەنک کردن و لەناو بردنی چینی سەرەوەی پێست کە بەرپرسە لە پارستن و شێدرا کردنی پێست، لەکاتی تەنک بوونی ئەم چینە پێست تووشی چرچی دەبێت.

 

٤- خواردنەوەی برێکی زۆری ئاو لە رۆژانەدا، چونکە ئاو بە دۆستی پێست دادەنرێت و بە شێوەکی جوانتر دەردەکەوێت.

 

٥- بەکارهێنانی دژەخۆر ٣٠ خولەک پێش دەرچوونت لە مالەوە، چونکە دژەخۆر پێستت دەپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکان و رێگری دەکات لە دروستبوونی پەلە، هێشتنەوەی پێست بە شێداری.

 

٦- رێکخستنی کاتی خەو، وەک دەزانین خەو وەکو خۆراک پێویستە بۆ لەشی مرۆڤ چونکە لە ئەگەری کەم خەوی خانەکان بە تەواوی پشوونادەن و دەبێتە هۆی شەکەت بوونی خانەکان بە تایبەتیش خانەکانی پێست.

 

٧- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، چونکە جگەرە دەبێتە هۆی گیرانی بۆرییەکانی خوێن بەمەش بری تەواوی خۆراک و ئۆکسجین ناگات بە هەموو خانەکانی لەش.




ليست هناك تعليقات