زیانەکانی عەدەسەی چاو چین؟
پزیشکەکان هۆشداری دەدەن بە خانمان تاکو خۆیان بپارێزن و دووربکەونەوە لە ئەگەری بەکارهێنانی عەدەسی چاو.
لە بازنەی بەکارهێنانی کەرستەکانی جوانکاری لە لایەن خانمان بە تایبەتیش بەکارهێنانی عەدەسەی چاو، وەکو دیارە بەکارهێنانی عەدەسەی پلاستیکی چاو بەکاردێت بۆ گۆرینی رەنگی چاو و رووخسارێکی جوانتر، بێگومان لەگەل جوانیەکەشی کۆمەلی زیان بەدوای خۆی دەهێنێت.
لە بارەی زیانەکانی عەدەسەی چاو پزیشکەکان ئاماژە بە چەند خالێکی گرینگ دەکەن وەکو:
١- هەندێجار لە کاتی بەکارهێنانی عەدەسە لەوانییە
ببێتە هۆی رووشانی خانەکانی چاو بەهۆی بەرکەوتنی نینۆک.
٢- زۆر مانەوەی عەدەسە لەسەر چاو دەبێتە هۆی
کزبوونی چاو لە کۆتایش کوێربوونی بەدوادێت، چونکە ئەم پارچە پلاستیکە رێگری دەکات لە
گەیشتنی بری تەواوی ئۆکسجین بۆ بیلبیلەی چاو.
٣- لە ئەگەری بەکارهێنانی عەدەسە ئەبێت وریایی
بەکارهێنانی دەرمانیش بیت، چونکە هەندی لە دەرمانەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی هەستیاری
لە چاو، وەکو دەرمانی رێگری لە منال، دەرمانی ئەسپرین
٤- ئاگاداری ئەم شلەیە بە کە عەدەسەکەی تێدا
هەلدەگریت، لە ئەگەر تێکچوون و بەسەرچوونی ئەم شلەیە رەنگە پیسببێت بە میکرۆب بەمەش
کێشە بۆ چاو دروست دەکات.
٥- واباشترە عەدەسەی چاو لە ئاریشگاکان دانەنرێت
و بەکارنەهێنرێت، چونکە لەوانییە ماددە کیمیایەکانی لەسەر بنیشێت بەمەش زیانی گەورە
بە چاو دەگەیێنێت.
٦- لە کاتی گەرماو و مەلەوانیدا بەکارهێنانی
عەدەسە زیانێکی یەکجار زۆر بەر چاو دەگەینێت، چونکە ئاوەکە رێژەیەکی زۆری کلۆر تێداییە
بەمەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر پلاستیکەکە دروست دەکات و دەبێتە هۆی خوران و سووربونەوەی
چاو.
٧- ئەو خانمانەی عەدەسە بەکاردێنن دەبێت خۆیان بە دوور بگرن لە کەسی جگەرەکێش، چونکە دووکەلی جگەرە کارلێک لەگەڵ پلاستیکەکە دەکات و دەبێتە هۆی رووشانی چاو.

لێدوانەکانی بابەت