بەکتریای گەدە (H.pylori)
بەکتریای گەدە (H.pylori)
ئەم بەکتریایە کە بە (H.pylori) ناسراوە ، دەرواتە ناو جەستەی
مرۆڤ و لە کۆئەندامی هەرس گەشە دەکات و زۆردەبێت .دوای چەند ساڵێک دەبێتە هۆی
ئازار و ڕووشان(ulcer)
و دروستکردنی برین لە ناپۆشی گەدە و بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە بچووکە. لە هەندێک لە
نەخۆشەکان دەبێتە هۆی سەڕەتان.
توشبوون بەم بەکتریایە شتێکی بڵاوە لە جیهانا . نزیکەی دوو لە سەر سێی جیهان ئەم بەکتریایە لە جەستەیاندا هەیە .بەڵام بە زۆری نابێتە هۆی ئازار و ڕووشان(ulcer) و نیشانەکانی تر.
هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی (H.pylori)
لە هۆکارە سەرەکیەکانی توشبوونی (H.pylori) بە هۆی ئاوی پیس و خواردنی
پیسەوەیە ، خواردنەکانی بازاڕ و شوێنەگشتیەکان کە بەشێوەێکی تەندروست و باش ئامادە
نەکراون و هەڵنەگیراون ، وە هەروەها ڕاگرتنی پاک و خاوێنی لەوانەیە بەپێی پێویست
نەبێت لەو شوێنانە کە قەرەباڵخن ، ئەگەری توشبوونی بەم بەکتریایە زۆرە.
لەڕێگەی لیک و هەر شلەێکی تری کەسە توشبوەکە دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی
ئەگەر برینت هەبوو ، لەوانەیە هەست بە بێتاقەتی و ئازاری سوتان لە سکتا
بکەیت . بە بردەوامی هەست بە ئازار ناکەیت و بە پێی کاتە ، جاری واهەیە ئازارت
هەیە و جاری واش هەیە نیتە ، ئەو کاتانە هەست بە ئازار زۆر دەکەی کە گەدەت خاڵیە
،وەکو لە نێوان ژەمەکانا و نیوە شەوا . دەکرێت بۆ چەند دەقەێکی کەم یاخود بۆ چەند
سەعاتێک هەست بە ئازارت بەکەیت ، لەو کاتانەدا خواردنەوەی شیر و خواردنێکی سوک (باشترە ئەگەر زۆر وشک نەبێت)
یا خواردنی شتێکی تفت و دژەترش(antiacid)
نیشانەکانی تر وەکوو
· ئاوسانی سک
·
قڕقێنەدانەوە
·
هەست نەکردن بە برسیەتی
·
هێڵنجدان (ئارەزووی ڕشانەوە)
·
ڕشانەوە
·
لە دەستانی کێش بەبێ هیچ هۆکارێکی روون
برینی ناو گەدە و ڕیخۆڵە دەکرێت خوێنی لێبێت و مەترسی بۆ تەندروستیت هەبێت ، ڕاستەو خۆ پەیوەندی بە شی تەندروستیەوە بکە ئەگەر هاتوو ئەم نیشانانەت هەبوو...
·
پیسای ڕەنگی ڕەش یا خوێناوی بوو
·
کێشەی هەناسەدانت هەبوو
·
هەستکردن بە ماندویەتی بەبێب هۆکار
· زەردبوونی ڕەنگی پێست
·
ڕشانەوە ئەگەر خوێنی تێدابوو یا وەکو قاوە وابوو
·
سکت ئازارێکی زۆری هەبوو
بەدەگمەن توشبوون
بەم بەکتریایە دەبێتە هۆی سەڕەتانی گەدە ، ئەم نەخۆشیە سەرەتا چەند نیشانەێکی هەیە
وەکو دڵە کزە، بەپێی کات لەوانەیە تێبینی ئەمانە بکەیت
·
ئازاری سک و باکردنی (ئاوسانی سک)
·
دڵتێکەڵهاتن
·
هەست نەکردن بە برسیەتی
·
هەستکردن بەتێربوون دوای خواردنێکی کەم
·
ڕشانەوە
· لە دەستانی کێش بەبێ هیچ هۆکارێکی روون
خۆپاراستن
·
شۆردنی دەستەکانت دوای تەوالێت و پێش نان ئامادەکردن و خواردن
·
دوورکەوتنەوە لە خواردن و ئاو کە
خاوێن نەبن
هەبوونی سترێس ،
خواردنی ترش و تێژ ، خواردنەوە غازی و ئەلکوهولیەکان ، جگەرە کێشان دەبنە هۆی زیادکردنی ئازاری سک و درەنگ
چاکبوونەوە
لێدوانەکانی بابەت